| به‌رنامه‌ی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی ژماره (59) |
پێشه‌كی
له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردنمان به‌به‌رپرسیارێتی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی
و، به‌مه‌به‌ستی به‌شداری‌و پێشخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان
، وه ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆفراوانترین به‌شداری هاوولاَتیان
له ده‌سنیشانكردنی نوێنه‌رانی خۆیاندا و، له پێناو خزمه‌تكردنی
هاوولاَتیانی كوردستان و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و،
چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان ، لیستی ( خزمه‌تگوزاری
و چاكسازی ) به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
. به‌هیوای پشتگیری و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی
كوردستان به (به‌ڵێ ) بۆلیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی ، په‌یمان
به هاوولاَتیان و ده‌نگده‌رانی خۆشه‌ویست ده‌ده‌ین كه پابه‌ندی
به‌رژه‌وه‌ندیه ڕه‌واكانیان بین و تێده‌كۆشین بۆ هێنانه‌دی ئه‌و
به‌رنامه‌یه‌ی خواره‌وه كه هه‌ڵقولاَوی خواست و داوا و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كانی ئه‌وانه :-
یه‌كه‌م : بواری سیاسی
: 1- كاراكردنی ڕۆڵی په‌رله‌مان له بواری یاسادانان و چاودێریكردن
و نوێنه‌رایه‌تی كردنداو . په‌یڕه‌و كردنی پره‌نسیپی سه‌روه‌یی
یاسا له ته‌واوی دام و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا
.
2- چه‌سپاندنی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی په‌رله‌مانی له هه‌رێمی
كوردستان و، به به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی بڕیار ه سیاسه‌تگوزاریه
گشتیه‌كانی
. 3- په‌رله‌مانی كوردستان به‌رپرسه له دیاریكردنی هێڵ وپه‌یكه‌ری
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و لێكۆڵینه‌وه له مه‌سه‌له چاره‌نووس
سازه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان مسۆگه‌ربكات .
4- داكۆكیكردن له گشت مافه ده‌ستوری یه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و، هه‌وڵدان
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شاری كركوك و ، ناوچه دابڕاوه‌كانی
تری هه‌رێم به پێی ماده‌ی 140.
5- پاراستن و گه‌شه‌پێدانی فره‌یی سیاسی و فیكری ، وه ڕه‌خساندنی
بواری سیاسی و یاسایی بۆ ئۆپۆزسیۆن و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی
ده‌سه‌لاَت وه‌ك به‌شێك له سیستمی سیاسی هه‌رێم .
-6 هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی كیمیاباران و ئه‌نفال
وسه‌رجه‌م زیان لێكه‌وتوانی سه‌رده‌می ڕژێمی ڕابردوو له لایه‌ن
حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه .
7-هاوولاَتی بوونی یه‌كسان پێوه‌ری گشت ماف و ئه‌ركه‌كانه .
8- چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌رێم وحكومه‌تی فیدراڵی
له چوار چێوه‌ی ده‌ستوری عێراق و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم
.
دووه‌م : ماف و ئازادیه گشتیه‌كان :
1- دابینكردن‌و به ده‌ستوری كردنی مافی گشت پێكهاته ئایینی و
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دا و هاندانی گیانی لێبورده‌یی
و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا .
2- گه‌شه‌پێدانی ئازادی ڕاده‌ربڕین و میدیای ئازاد‌و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری
و هه‌موو ئه‌و ماف و ئازادیانه به پێی پێوه‌ره نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
.
3- ڕێگه‌گرتن له هه‌رجۆر و شێوازێكی تووندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه‌و
ئیستغلال كردنێكی ژنان و، هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی مافه‌كانیان و
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر جیاكاری و هه‌لاَوێردنێك به‌رامبه‌ریان
.
4- پابه‌ندی به پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تی یه‌كانی پاراستنی مافه‌كانی
مرۆڤ ، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ زیندانیاندا به‌دابینكردنی شوێنی گونجاو
، وكاركردن بۆ شیاندنه‌وه و، چاكسازییان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگا
.
سێیه‌م : سیسته‌می كارگێڕی و داموده‌زگاكانی هه‌رێم :
1- جیاكردنه‌وه‌ی حزب له حكومه‌ت وڕێگه نه‌دان به ده‌ستێوه‌ردانی
حزبی له دام و ده‌زگاو دامه‌زراوه گشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
.
2- په‌یڕه‌و كردنی بنه‌مای شه‌فافیه‌ت له بودجه‌و داهات و خه‌رجیه‌كانی
حكومه‌تدا .
3- چالاككردنی( ئه‌نجومه‌نی ڕاژه) و ڕێكخستنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن
له دام و ده‌زگا حكومی یه‌كان به گوێره‌ی پێوه‌ری یاسایی و پێویستی
كه‌رتی حكومه‌ت ولێهاتوویی و كارامه‌یی و پسپۆڕی بكرێنه بنچینه‌ی
وه‌رگرتن و ده‌سبه‌كاربوون له وه‌زیفه‌ی گشتیدا بێ جیاوازی و هه‌لاَوێردن
به هۆی ئینتمای سیاسی و نه‌ته‌وه‌و ئایین و ڕه‌گه‌ز .
4- ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێ یاسا له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان كه
خزمه‌ت به به‌ره‌و پێشچونی ڕه‌وتی چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی
گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن وه‌كو( یاسای قه‌لاَچۆكردنی گه‌نده‌ڵی ، یاسای
ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی ناڕه‌واو ، یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری
و یاسای بوودجه‌ی حزبه‌كان‌و رێكخراوه‌كان ... هتد )
5- دروستكردنی ده‌زگای (نه‌زاهه‌ی) ی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن بۆ
ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی وكه‌م و كوڕی وگرتنه‌به‌ری
ڕێوشوێنی ئه‌وتۆ كه (شه‌فافیه‌ت و چاودێری و لێپرسینه‌وه ) له
دام و ده‌زگه‌ی گشتیدا زامن بكات .
6-ئاو‌و كاره‌باو سووته‌مه‌نی به ئه‌وله‌ویات بمێنێته‌وه تا ته‌واوكردنی
كه‌م و كوڕی یه‌كانی ئه‌و بواره .
7-بره‌ودان به به‌ها ئایینی و ئه‌خلاقیه‌كان له پاراستن و چاودێری
كردنی سامان و دارایی گشتی .
8-كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له
وولاَتان به پێی سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی ڕێژه‌یی كه له لایه‌ن
په‌رله‌مانه‌وه دیاری بكرێن .
9-ڕێكخستنه‌وه‌ویه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و ئاسایش و پۆلیس
وده‌زگاكانی هه‌واڵگری له‌سه‌ر بنه‌مای هاولاَتی بوون و بێ لایه‌نی
و دوور له ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبی به جۆرێ كه وه‌لائیان ته‌نها
بۆ نیشتیمان هه‌بێت .
10- ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌بێ به‌شێك بن له سیستمی ئیداری حكومه‌ت
وله ده‌ره‌وه‌ی چوار چێوه‌ی یاسادا نه‌بن و به‌رپرسه‌كانی وه‌ك
هه‌ر به‌رپرسێكی تری حكومه‌ت له‌به‌رده‌م لێپێچانه‌وه دابن .
11- سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا ده‌ست له ئه‌رك
وبه‌رپرسیارێتیه حزبیه‌كان هه‌ڵبگرێت .
12- كۆتایی هێنان به پاشماوه‌ی قۆناغی پێشووی دابه‌ش بونی هه‌رێم
له دانانی لێپرسراوێتی یه جۆربه‌جۆره‌كان له ناوچه جیاوازه‌كانی
كوردستان .
چواره‌م : له بواری دادوه‌ری :
1- گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دوور خستنه‌وه‌ی هه‌ژمونی
حیزبی له نێو ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ریدا .
2- پیاده‌كردنی ته‌واوی یاسای دادوه‌ری به جۆرێك كه سه‌ربه‌خۆیی
دادگاكان مسۆگه‌ر بكات .
3- كاراكردنی ده‌زگای داواكاری گشتی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕۆڵی
چاودێری و لێكۆڵینه‌وه ببینێ به یاسایه‌كی هاوچه‌رخ .
4- كاركردن بۆ دامه‌زراندنی دادگای كارگێڕی (المحكمه الاداریه)
له پێناو به‌رگریكردن له مافی فه‌رمانبه‌ران .
5- ده‌سه‌لاَتی گرتن و لێكۆڵینه‌وه و سزدان و لێپرسینه‌وه بۆ ده‌سه‌لاَتی
دادوه‌ری یه .
6- پێكهێنانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری بۆ به‌دوادا چوون
وهه‌ڵسه‌نگاندنی كاری دادوه‌ران .
پێنجه‌م : بواری ئابووری :
1- ڕێكخستنی بازاڕی ئازاد به شێوه‌یه‌ك كه هاوسه‌نگی بپارێزێت
له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی تاك و كۆمه‌ڵگه‌داو ، نه‌هێشتنی قۆرخ كردنی
بازاڕ‌و كالاَ و كه‌ل و په‌ل له لایه‌ن كۆمپانیا تایبه‌تیه‌كانی حزبه‌كانه‌وه
.
2- ئاراسته‌كردن و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی
به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به باری بژێوی و زیادكردنی هه‌لی كار
بۆ بێكاران و هێنانی ته‌كنه‌لۆجیای هاوچه‌رخ .
3- پیاچوونه‌وه‌ی جیاوازی موچه و باشتر كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
و خانه‌نشینان .
4- كاركردن بۆ بنیاتنان و تۆكمه‌كردنی ژێرخانی ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و گرنگی دان به سامانی سروشتی و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
.
5- دابینكردنی به‌شێكی دیاریكراو له داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی
كوردستان به شێوه‌ی مووچه‌ی سالاَنه بۆ یه‌كه‌یه‌كه‌ی هاولاَتیانی
كوردستان .
6- بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی به پشتگیری كردنی جووتیاران
و هاندانی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵی و په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می
بانكی كشتوكاڵی به مه‌به‌ستی دابین كردنی ئاسایشی خۆراك .
7- پاراستنی سه‌رچاوه ئاوه‌ییه‌كان له ڕێگای دروستكردنی به‌نداو
پیاده‌كردنی سیسته‌می ئاودێری هاوچه‌رخ .
8- پاراستنی دارستان و زیادكردنی ڕووبه‌ری سه‌وزایی بۆ زیاتر جوانتركردنی
كوردستان و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار .
9- پیاچونه‌وه‌ی سیستمی باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا
به‌شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوولاَتیاندا بێت .
شه‌شه‌م : له بواری كۆمه‌لاَیه‌تی :
1- پاراستنی ڕه‌وشته كۆمه‌لاَیه‌تی یه‌كان و ئاكارو به‌ها به‌رزو
پیرۆزه‌كان كه له ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه .
2- دابینكردنی لایه‌نی كه‌می ڕاده‌ی پێویستی ژیان بۆ هاوولاَتیانی
كوردستان (بیمه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی)
3- بایه‌خدان به ئه‌ركی دایكایه‌تی وپه‌روه‌رده‌ی مناڵ و سه‌رپه‌رشتی
بێنه‌وایان له ژن ومناڵ و به سالاَچوان وبیر كۆلاَن .
4- بایه‌خدان به خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان و دابینكردنی
گوزه‌رانی شایسته بۆیان و پێشخستنیان بۆ دامه‌زراندن .
5- گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی زانستی و یاسایی توندوتۆڵ بۆ پاراستنی
كۆمه‌ڵگاكه‌مان له زیانی مادده سڕكه‌روبێهۆشكه‌ره‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی
هێنان و بازرگانی كردن پێیانه‌وه
6- پیاده‌كردنی سیسته‌مێكی ته‌ندروستی هاوچه‌رخ و ڕێكخستنی هاورده‌كرنی
ئامێری پێشكه‌وتوو ، و ڕێگرتن له بازرگانی كردن به ده‌رمانه‌وه
.
7- هاندانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ لاوان و پێشكه‌ش كردنی ئاسانكاری
بۆیان ، وه بایه‌خدان به لاوانی به‌هره‌مه‌ندوگه‌شه‌دان به تواناكانیان
.
8- بایه‌خدان به بزاڤه وه‌رزشی و كردنه‌وه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی
زیاتر و دوورخستنه‌وه‌ی له ململانێی حزبی .
9- به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قه‌رزی خانووبه‌ره به بێ سوود(فائده)
و پێدانی كه‌ره‌سه‌ی بیناسازی به نرخێكی گونجاو ودروستكردنی
یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بون بر كرێچی و پیاده‌كردنی یاسای دروستكردنی
یه‌كه‌ی نشته‌جێ بوون و بایه‌خدان به پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بونی
ستونی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ ی خانوی نیشته جی َ بوون . |
|
|