|
په‌یامی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازیی
لیستی ژماره 59
|
جه‌ماوه‌ری به‌رێزی كوردستان
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست
لیستی خزمه‌تگوزاری وچاكسازیی به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌دان به‌ئه‌زمونی سیاسی كوردستان .به‌شداری ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژراردنی په‌رله‌مانی كوردستان
ده‌كات و .له‌م په‌یامه‌یدا گرنگترین ئامانجه‌كانی ده‌خاته روو:
یه‌كه‌م: كاراكردنی په‌رله‌مان به‌جۆری كه‌به‌ته‌واوی هه‌ستێت به‌ئه‌ركی لێپرسینه‌وه وچاودێریكردنی دام و ده‌زگاكان و،پرۆژه‌كان و، به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم.
دووه‌م: په‌رله‌مانی كوردستان ببێته مه‌رجه‌عی بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی یه چاره‌نوسسازه‌كان.
سێیه‌م: كۆتایی هێنان به‌ده‌ست تێوه‌ردانی حزب له‌كاری حكومه‌تدا و، به‌دامه‌زراویی كردنی ده‌سه‌لاَته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا.
چواره‌م: كاركردن به‌پێوه‌ری شایسته‌ی هاولاَتی بوونی یه‌كسان و ،دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌ر جۆره هه‌لاَوێرێك له‌سه‌ر ئینتیمای سیاسی حزبی ونه‌ژادی وتایه‌فه‌یی.
پێنجه‌م: روبه‌روبونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و،په‌یره‌وكردنی بنه‌ماكانی شه‌فافیه‌ت و نه‌زاهه‌ت و لێپرسینه‌وه له‌سامان و دارایی گشتی.
شه‌شه‌م: چاكسازی كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مایی ئاداب و ره‌وشتی ئیسلام و ،نه‌ریته به‌رزه‌كانی كورده‌واریی.
حه‌وته‌م: ده‌سته‌به‌ركردنی بژێوی شایسته بۆتێكڕایی هاولاَتیان و، دابین كردنی هه‌موو خزمه‌تگوزاری یه سه‌ره‌كییه‌كان.
هاولاَتیانی به‌ڕێز:
به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه له‌ڕێگای ئیراده‌و متمانه‌و پشتگیری ئێوه‌وه ده‌بێت .بۆیه ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی ژماره (59) ،لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازیی.
|
|
|