دروشمه‌کان به‌رنامه په‌یام پێشینه‌ی کار
پێشینه‌ی کار

گرنگترین هه‌لوێست و پرۆژه‌كانی‌ چوار حزبه‌كه‌ له‌خولی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا

1/ پێشكه‌ش كردنی‌ پرۆژه‌یه‌ك بۆ روبه‌روی‌ بونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران
2/پێشكه‌ش كردنی‌ یاداشتێك له‌سه‌ر بارودۆخی‌ سیاسی‌ و ئیداری‌ هه‌رێم
3/ پێشكه‌ش كردنی‌ پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاكسازی‌ ئیداری‌ وسیاسی‌
4/ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێك له‌سه‌ر بارودۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێم بۆرای گشتی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شدارپیكردنی‌ هاولاَتیان له‌پرۆسه‌ی‌ چاكسازیدا
5 / پێشكه‌ش كردنی‌ پرۆژه‌ی‌ نه‌خشه‌ی‌ رێگا بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ دابراوه‌كان و چاره‌سه‌ری‌ ماده‌ی‌ (140) تایبه‌ت به‌كه‌ركوك
6/ به‌شداری‌ كردنی‌ له‌ لیژنه‌یه‌كی‌ وه‌زاری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ به‌گژا چونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌دام وده‌زگاكانی‌ حكومه‌تدا
7/ پێشكه‌ش كردنی‌ پرۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ دیاریكردنی‌ بوجه‌ی‌ ئه‌حزاب وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌می‌ كوتایی‌ هێنانی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ حزب له‌سه‌ر حكومه‌ت
8/ سه‌رۆكایه‌تیكردنی‌ وه‌فدی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ده‌وڵه‌تانی‌ ئیقلیم به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نیوان هه‌رێم وده‌وڵه‌تانی‌ ئقلیم وره‌واندنه‌وه‌ی‌ بارگرژیه‌كانی‌
9/ نوینه‌رایه‌تیكردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بۆماده‌ی‌ (140)
10/ به‌شداریكردنی‌ وه‌فدی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بۆگفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غداد وسه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم وبه‌غداد