نه‌خشه‌رێگه‌ى تورکیا بۆ چاره‌سه‌رى پرسى په‌که‌که
9/1/2013
جه‌ماوه‌رنیوز: سیروان ئه‌حمه‌د ئاژانسى هه‌والى توده‌یزه‌مان له راپۆرتێکیدا له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى ره‌وشى ناوخۆى وڵاتى تورکیا‌و کۆتایى هێنان به جه‌نگ له‌دژى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که ) راپۆرتێکى بلاوکردۆته‌وه‌و نووسیویه‌تى حکومه‌تى ئه‌نقه‌ره له‌ئێستادا له‌هه‌وڵى پێشکه‌شکردنى نه‌خشه رێگایه‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م پرسه‌٠
له‌م باره‌یه‌وه له راپۆرته‌که‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه که‌حکومه‌تى ئه‌نقه‌ره به‌سه‌رپه‌رشتى ده‌زگاى باڵاى هه‌واڵگرى تورکیا ( میت ) چه‌ندین دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌بدولا ئۆجه‌لان سه‌رۆکى ده‌ستگیرکراوى په‌که‌که له گرتووخانه‌ى ئیمراڵى ئه‌نجامداوه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشنیارکراوه که ئۆجه‌لان به‌رپرسه باڵاکانى په‌که‌که رازى بکات به‌دانانى چه‌ک و ئه‌وانیش سه‌رپشک بکرێن بۆ ئه‌وه‌ى بنێردرێنه ولاتانى ئه‌وروپاو کۆتایى به شه‌رو پێکدادانه‌کانى چه‌ندین ساڵه‌ى نیوان هه‌ردوولا بهێندرێت و ئه‌م نه‌خشه رێگایه‌ش ببێته چاره‌سه‌رێک بۆ پێدانى چه‌ندین ماف به نه‌ته‌وه‌ى کورد له باکورى کوردستان و ئۆجه‌لانیش به‌م هۆیه‌وه ئازاد بکرێت٠
به‌پێى راپۆرته‌که، کورد له جیاتى خه‌باتى چه‌کدارى له‌مه‌ودوا کارى سیاسى بکات له‌چوارچێوه‌ى یه‌ک ده‌وڵه‌ت و یه‌ک خاک‌دا که‌ئه‌ویش ده‌وڵه‌تى تورکیایه‌٠
له داخوازیه‌که‌ى ده‌زگاى میت سه‌رجه‌م چه‌کدارانى په‌که‌که له‌کاتى چه‌ک دانانیان له خزمه‌تى سه‌ربازى ئه‌به‌خشرێن و به‌رپرسه باڵاکانیش ئاره‌زوومه‌ندن له هه‌ڵبژاردنى وڵاتى دووهه‌م که بۆى بچن٠
له به‌شێکى تر‌ى راپۆرته‌که‌دا هاتوه که حکومه‌تى ئه‌نقه‌ره داواش ئه‌کات که چیتر په‌که‌که له پشت هاوکارییه‌کانى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى ناسراو به (په یه‌ده ) نه‌بێت له ناوخۆى ولاتى سوریا که دروستکراوى پارتى کریکارانى کوردستانه‌٠
له‌لایه‌کى تره‌وه دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا رێگه درا به ئه‌حمه‌د تورک و ئامینه ئایکات په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى کوردستانى تورکیا بۆ سه‌ردانیکردنیان بۆ زیندانى ئیمراڵى و کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدولا ئۆجه‌لان، دۆسیه‌ى چاره‌سه‌رى ئاشتى و هه‌وڵى گفتوگۆکانیان له ناوخۆى وڵاتى تورکیا جارێکى تر بۆ راى گشتى ناوخۆى وڵات زیندوکرده‌وه‌و له دواى ئه‌وه‌ش هیچ ئه‌نجامێکى ئه‌رێنى له‌لایه‌ن حکومه‌تى ئه‌نقه‌ره‌وه بۆ ئه‌م پرسه پێشوه‌چوونى به‌خۆیه‌وه نه‌بینى به‌تایبه‌ت له دوا لێدوانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا له دوو رۆژى رابردوو رایگه‌یاندبوو که باشترکردنى ره‌وشى ئۆجه‌لان له گواستنه‌وه‌ى له به‌ندیخانه بۆ ناو ماڵ یاخود شوێنێکى باشتر له‌وه‌ى که ئێستا تیایدا به‌ندکراوه خه‌یاڵه‌و ناوبراو ئه‌م هه‌نگاوه‌ى به هێڵێ سور دانا٠
له‌لایه‌کى تره‌وه کۆنسه‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌که‌که باڵى سه‌ربازى له دواى هاتنى ساڵى نوێوه به‌رده‌وامى خۆى راگه‌یاند له ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى له‌دژى حکومه‌ت و سوپاى تورکیا‌و له‌م چه‌ند رۆژه‌ى ساڵى نوێش کۆمه‌ڵێک چالاکى دژ به ده‌وڵه‌تى تورکیا ئه‌نجامدراوه‌و سه‌باره‌ت به نه‌خشه رێگاى ئاشتیش بۆ چه‌ک دانانى چه‌کدارانى په‌که‌که و ته‌سلیم بونه‌وه‌یان به ده‌وڵه‌تى تورکیا، (قه‌ره‌یلان )ى سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌که‌که سه‌رجه‌م پێشنیاره‌کانى حکومه‌تى ئه‌نقه‌ره‌ى ره‌تکرده‌وه‌و چه‌ک دانان و رۆشتنیان بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا به خه‌یاڵ ناوبرد‌و رایگه‌یاند: که ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا خاکى کوردستانى داگیرکردوه‌و له‌سه‌ر ئه‌وان پێویسته خاکه‌که‌مان چۆڵ بکه‌ن له‌گه‌ڵ داخوازى بۆ ئازادکردنى ئۆجه‌لان٠
|