هاوڵاتیانى عێراق له‌به‌ر به‌رفراوانى مه‌ترسیه‌کان وڵات جێده‌هێڵن

7/13/2014 3:59:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئاژانسى هه‌واڵى مکالاتشى ئه‌مریکى له‌ ڕاپۆرتێکیدا سه‌باره‌ت به‌ نائارامیه‌کانى بارودخى عێراق ڕایگه‌یاند هاوڵاتیانى عێراق له‌ به‌ر به‌رفراوانى مه‌ترسیه‌کان له‌ نێوان پێکهاته‌ى سونه‌و شیعه‌ عێراق جێده‌هێلێن و به‌روه‌ تورکیا و ئۆردن هه‌ڵدێن .

راپۆرته‌که‌ ئاماژه‌شى به‌وه‌داوه‌ به‌هۆى داگیرکردنى شارى موسڵ و چه‌ند پارێزگایه‌کى ترى عێراق له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى داعش مه‌ترسى بۆ شیعه‌ مه‌زهه‌به‌کان له‌چه‌ند پارێزگایه‌کى عێراق دروستبووه‌ ،هاوکات له‌ شارى به‌غدا به‌ تایبه‌تى ئه‌و گه‌ڕه‌ک و ناوچانه‌ى که‌زۆربه‌ی دانیشتوانه‌کانیان سونه‌ن له‌ ترسى گروپه‌ شیعه‌ توندڕه‌وه‌کان  ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى بونه‌ته‌وه‌ به‌ تایبه‌تى ناوچه‌کانى ئه‌عزه‌میه‌و  ئه‌بوغرێب و ناوچه‌ سونه‌ نشینه‌کانى تر .

هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌که‌ ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو  که‌مه‌ترسیه‌کانى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى ناوخۆیی له‌ عێراقدا ده‌کرێت  و ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌ که‌چه‌کداره‌کان به‌ بیانوى پاراستنى گیانى هاوڵاتیان له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌کانى به‌غدا  داویانکردوه‌ ئه‌وانه‌ى ده‌چنه‌ بازاڕو و شوێنه‌ گشتیه‌کان ناوی خۆیان تۆمار بکه‌ن و ئه‌و ئوتومبیلانه‌ى دێنه‌ ناو بازگه‌کان  زانیارى ته‌واویان لیوه‌رده‌گیرێت به‌ مه‌به‌ستى ڕێگرتن له‌ کارى تیرۆرستى .

هه‌ر له‌راپۆرته‌که‌دا مه‌ترسه‌کانى سه‌ر هاوڵاتیانى شارى به‌غدا ده‌خاته‌ روو  به‌وه‌ى  که‌ گه‌وره‌ ترین مه‌ترسى که‌ له‌ سه‌ر دانیشتوانى شارى به‌غداد و ناوچه‌کانى ترى عێراقه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌چه‌کداره‌کان زانیارى ته‌واویان له‌ سه‌ر خێزانه‌ مه‌سیحیه‌کان و سونه‌کان و پێکهاته‌کانى ترى عێراق هه‌یه‌ ،  زۆربه‌ى کات ئه‌و گه‌نجانه‌ى ده‌چن بۆکارو یان بوخوێندنگا له‌ بازگاکه‌ن ده‌ستگیر ده‌کرێن و ناگڕینه‌وه‌ شوێن بزر ده‌کرێن و هه‌مان سیاسه‌ت له‌لایه‌ن داعشه‌و به‌رامبه‌ر به‌ شیعه‌کان پیاده‌ ده‌کرێت به‌ به‌رده‌وامى دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌ له‌ نا ئارامى و دڵه‌ ڕاوکێدا ده‌ژین . 

له‌راپۆرته‌که‌دا هاتووه‌ که‌ئاماژه‌کانى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگى تایفى له‌ عێراقدا سه‌ره‌تاکه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵى 2005 بۆ 2008 که‌ له‌ سه‌ره‌تادا به‌ شێوازێکى نهێنى به‌ هه‌زاران هاوڵاتى عێراقى بوونه‌ قوربانى  و ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ ناوخۆییه‌ خه‌ریکه‌ به‌رۆکى سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان ده‌گرێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن هه‌ردوو پێکهاته‌ى سونه‌و شیعه‌ شانه‌ى چه‌کدار له‌ که‌سانى مه‌ده‌نى دروستکراوه‌ .

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ به‌رپرسێکى سه‌ربازى عێراقى که‌ نه‌یویست ناوى ئاشکرا بکرێت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا میلشا چه‌کداره‌کان بونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ى دڵه‌ ڕاوێکى بۆ هاوڵاتیان به‌ تایبه‌تى دواى تێکشکانى هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانى عێراق له‌ پارێزگاکانى موسڵ و نه‌ینه‌وا و هه‌ندێک له‌ پارێزگاکانى ترى عێراق،

به‌شێوه‌یه‌ک پڕچه‌ک کراون که‌ ره‌نگه‌ له‌ئاینده‌و دواى کۆنتایى هاتنى ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا روبه‌روى عێراق بۆته‌وه‌ چه‌کداماڵین له‌و میلیشیایانه‌ زۆر ئه‌سته‌م بێت و عێراق به‌ره‌و ملیشیاو گروپ و ده‌سته‌ى جیاواز به‌رێت .

ئا : به‌ختیار 


زۆرترین خوێندراو