24 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌ سه‌ر ده‌رچونى بڕیارى 688 نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان

5/4/2015 5:49:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ختیار که‌ریم مارف 

ڕژێمه‌ یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى عێراق به‌درێژاى مێژوو زوڵمان له‌ گه‌لى کورد کردوه‌ به‌ به‌رده‌وامى هه‌وڵى له‌ ناوبردنى تاکى کوردو شۆڕشه‌که‌یان داوه‌ ئه‌م زوڵمو زۆرو چه‌وساندنه‌وه‌ى ڕژێمى به‌عس له‌ کۆتاى هه‌شتاکاندا چوه‌ ترۆپک و به‌ بێ گوێدانه‌ میساقه‌ نویدوڵه‌تیه‌کان و به‌ به‌رچاوى هه‌موو وڵاتانى جیهان ده‌ستکرد به‌کوشتن و له‌ناوبردنى گه‌ڵى کورد ئه‌وش له‌ ڕێگاى به‌ کار هێنانى چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى کیمیاوى  و زینده‌به‌چاڵ و له‌ناوبردن و جینوسایدو چه‌ندین شێوازترى کوشتن که‌ له‌ جیهاندا وێنه‌یان که‌مه‌ .

به‌هۆى ئه‌م زوڵم و زۆره‌ى به‌عس و سود وه‌رگرتن له‌ گۆڕانکاریه‌کان و هاوکێشه‌ سیاسیه‌کان و به‌رپابونى جه‌نگى یه‌که‌مى خلیج که‌ عێراق له‌ کوێت وه‌ده‌رنرا هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌هاوکارى جه‌ماوه‌رى کوردستان له‌ کوردستان ڕاپه‌ڕین و توانیان له‌کورترین ماوه‌دا زۆربه‌ى شاره‌کانى کوردستان له‌ به‌عس پاک بکه‌نه‌وه‌ به‌که‌رکوکى زێرینیشه‌وه‌. 

به‌ڵام به‌سود وه‌رگرتن له‌ بارودۆخه‌ نێوده‌وڵتیه‌که‌ به‌مه‌به‌ستى شکست پێهنانى ڕاپه‌ڕینى شیعه‌کان له‌ناوه‌ڕاست و خوار و عێراق ڕیگه‌یاندا به‌عێراق که‌فرۆِکه‌ى جه‌نگى به‌کار بهێنێت که‌ زۆر دڕه‌ندانه‌ که‌وته‌ وێزه‌ى خه‌ڵکى ڕاپه‌ڕیوى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق وله‌ ده‌رئه‌نجامدا شکستى به‌و ڕاپه‌ڕینه‌ هێناو دواتر هێزه‌کانى کۆکرده‌وه‌ به‌ره‌و هه‌رێمى کوردستان هه‌نگاوى نا . هه‌رچه‌نده‌ سه‌رکردایه‌تى سیاسى به‌ره‌ى کوردستانى مه‌ترسى ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه‌ى ده‌زانى و بڕیاریاندا جارێکى تر ده‌سته‌ڵاتى به‌عس قبوڵ نه‌که‌ن بۆیه‌ بڕیاڕى کۆڕه‌وه‌ى به‌ کۆمه‌ڵ له‌ 2-4-1991 درا که‌ له‌ مێژوودا به‌ کۆڕه‌وه‌ى مه‌زن به‌ناو بانگه‌و توانى ئه‌م کۆڕه‌وه‌ هه‌ستى کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌هه‌ژینێت که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامدا ڕۆژى 4-5-1991 نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بڕیارى 688ده‌رکرد که‌ ئه‌م بڕیاره‌ یه‌که‌مین بڕیاره‌ له‌ مێژوودا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى کورد بدرێت که‌ گرنگترین خاڵ له‌و بڕیاره‌دا بڕیاردرا ناوچه‌یه‌کى ئارام بۆ هه‌رێمى کوردستان دروست بکرێت که‌ ئه‌مه‌ش پاڵپشتێکى نێوده‌وله‌تى کورد بوو بۆ ده‌ستکه‌وته‌کانى ڕاپه‌ڕین هێشتا 24 ساڵ به‌ سه‌ر ده‌رچونى ئه‌و بڕیاره‌دا تیده‌په‌ڕێت  به‌ڵام تا ئێستا بڕیاره‌که‌ کاریگه‌رى خۆى ماوه‌ پاڵپشتێکى گه‌وه‌ریه‌ له‌ مه‌ڕ دۆسیه‌ گرنگه‌که‌ى کورد له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌ نێو ده‌وڵتیه‌کاندا .

گرنگ ترین بڕگه‌ى بڕیارى 688ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان  ڕێگه‌ گرتنى ڕژێمى به‌عس بوو کوشتن و داپۆڵسنى هاوڵاتى کورد وه‌ تێدا داوا له‌ کۆمه‌ڵگاى نێو ده‌وڵتى ده‌کات پشتگرى بڕیارى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بکه‌ن بۆ :

1-ڕێگه‌ گرتن له‌ ڕژێمى به‌عس سه‌باره‌ت به‌ کۆشتن و له‌ ناوبردنى هاوڵاتیانى کورد به‌ تایبه‌تى ئه‌و به‌شه‌ گه‌وه‌ریه‌ى که‌ له‌ پارێزگانى عێراقدا کوردى تێدا ده‌ژى پاڵپشتى بکرێن له‌ ڕووى دابین کردنى ئاسایشى نیێوده‌وڵه‌تى .

2-له‌ پێناو دابینکردنى ئاسایش و پاراستنى کورده‌کان ڕژێمى عێراق دور ده‌خرێته‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و پارێزگایانه‌ به‌مه‌به‌ستنى پاراستنى هاوڵاتیان و ڕێزگرتنى په‌یماننامه‌ نێو ده‌وڵتیه‌کان و پاراستنى مافى سیاسى سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى عێراق .

3-ئه‌م بڕٍیاره‌ جه‌ختده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌بێت عێراق ڕێگا بدات به‌ ڕێکخراوه‌ مرۆییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان تاکو هاوکارییه‌ مرۆییه‌کانیان بگینه‌ هاوڵاتیه‌ عێراقییه‌کان .

4-بڕیاره‌که‌ داوا له‌ سکرتێرى ئه‌وساى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ده‌کات که‌ هه‌وڵه‌کانى بخاته‌ کار بۆ پێشکه‌شکردنى هاوکارى مرۆى و دروستکردنى کۆمیسۆنێک به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌کردنى ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌ نه‌ هامه‌تیه‌کانى هاوڵاتیانى کورد گرفته‌کانیان که‌ به‌هۆى ڕژێمى به‌عس ڕووبه‌ڕویان بۆته‌وه‌ .

5-هه‌روه‌ها داوا له‌ سکرتێرى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌کات سه‌رجه‌م هه‌وڵ و ده‌سته‌ڵاته‌کانى و تواناکانى خۆى ئاژانسه‌ نێوده‌وڵتیه‌کان ڕێکخراوه‌کانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئاراسته‌ بکات به‌مه‌به‌ستى   دابینکردنى پێداویستى ئاواروه‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له‌ ناو عێراق پێویستیان به‌ هاوکارى مرۆى هه‌یه‌.

6-وه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانى ئه‌ندام له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ڕێکخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان ده‌کات به‌شدارى له‌ دابینکردنى هاوکاریه‌کان بکه‌ن بۆ عێراقیه‌کان.

7-وه‌ په‌یمانامه‌که‌ جه‌ختده‌کات  له‌وه‌ى که‌ ده‌بێت عێراق پابه‌ند بێت به‌ هاوکارى نه‌توه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ى سه‌ره‌وه‌.

ئه‌و بڕیارانه‌ى سه‌ره‌وه‌  تاڕاده‌یه‌کى باش ڕێگه‌ى له‌هێرشه‌کانى عێراق گرت بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و له‌ هه‌مان کاتیشدا ڕێگه‌ى خۆشکرد بۆ ڕێکخراوه‌ مرۆییه‌کان و میدکاران که‌له‌نزیکه‌وه‌ ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ بۆ جیهان بگوزنه‌وه‌ که‌ کورد له‌سه‌ر ده‌ستى به‌عس و له‌ سه‌ر خاکى خۆیى ڕوو به‌ڕووى چ مه‌رگه‌سات و جینۆسایدو له‌ناو بردن بۆته‌وه‌ .

یه‌کێک له‌ خاڵه‌ گرنگه‌کان که‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ له‌بیرمان نه‌چێت هاوهه‌ڵوێستى جه‌ماوه‌رى کوردستان بوو بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى پیلانه‌کانى به‌عس و هه‌ڵبژاردنى یه‌که‌مین په‌رله‌مانى کوردستان له‌ 24-5-1992 و دامه‌زراندنى دامه‌زراوه‌ خۆبه‌ڕێوه‌بردنه‌کان و وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى چالاکیه‌ مرۆى و کۆمه‌ڵایته‌یکان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى کوردستان و گوزه‌رکردن له‌ گه‌ڵ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کان و گۆڕانکاریه‌کان .

ئیسَتا 24 ساڵ به‌ سه‌ر ئه‌و په‌یماننامه‌ گرنگه‌دا تێده‌په‌رێت و کورد له‌ ڕوى سیاسیى و سه‌ربازییه‌وه‌ ئه‌و پیشکه‌وتنه‌ گرنگانه‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ بگاته‌ ئه‌و ئامانجانه‌ى که‌ چه‌ندین ساڵه‌ خه‌باتى بۆده‌کات ئیستاش له‌ هه‌موو کات زیاتر کورد ده‌بێت بڕیاره‌گرنگه‌ بدات ئه‌وه‌یش هه‌وڵدانه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆیى و که‌ قۆناغى یه‌که‌مى ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى کوردى له‌ 4-5-1991 ده‌ستى پێکردوه‌ .


زۆرترین خوێندراو