یادى راپه‌رین له‌رانیه‌ ته‌نها دانانى تاجه‌ گوڵینه‌ بوو

3/5/2016 5:44:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

په‌یامنێر مه‌حمود


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ى ئادارى 2016 ،  له‌شارى رانیه‌ له‌مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى ڕاپه‌ڕین یادى راپه‌رین کرایه‌وه‌ ،یاده‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کى ساده‌ کرایه‌وه‌ ،که‌هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسى و ئابوریه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌ .
قادر ئه‌حمه‌د به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى رانیه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند : ئه‌مڕۆ یادى راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌که‌ى 1991 بوو ،که‌به‌پێى ئه‌و بارودۆخه‌ سیاسى و ئابوریه‌ى به‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستاندا هاتووه‌ ،نه‌تواندرا له‌ئه‌مساڵدا مه‌راسیمێکى فراوان و شایسته‌ بۆ یادى راپه‌رین له‌رانیه‌ بکرێته‌وه‌ ،ته‌نها دانانى تاجه‌ گوڵینه‌بوو له‌سه‌ر مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى راپه‌رین .

ووتیشى : یاده‌که‌ ته‌نها ماوه‌یه‌کى کورنى خایاند و هیچ چالاکیه‌ک ئه‌نجام نه‌دراوه‌ ،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باردۆخى سیاسى له‌بار نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى مه‌راسیمى فراوان ، بکرێت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و دۆگۆیانه‌ى له‌تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوکرابۆوه‌ که‌ بانگه‌شه‌ى خراپ بوو که‌ کاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر خه‌ڵک دروست کردووه‌ ،بۆیه‌ له‌رووى ئه‌منیه‌وه‌ باردۆخه‌که‌ شیاو نه‌بوو رێوشوێنى ئه‌منى توند بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گیرابووه‌ به‌ر هه‌ربۆیه‌ یاده‌که‌ش ساده‌و کورتخایه‌ن بووه‌ ،تاوه‌کو هیچ لایه‌نێک یاده‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌کار نه‌هێنێتىو بارودۆخى ئه‌منى تێکبچێت ،

به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى رانیه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که‌تا ئێستاش شاره‌که‌ له‌ژێر چاودێرى ئه‌منى وورد دایه‌ ،هه‌ربۆیه‌ به‌داخه‌وه‌ رێگاش نه‌درا ده‌زگاکانى راگه‌یاندن روماڵى یاده‌که‌ بکه‌ن و به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ بیگوازنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بارى ئه‌منى ناوچه‌که‌ پارێزراو بێت ،له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌زگاکانى راگه‌یاندن کاریگه‌رى راسته‌خۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵک .


سه‌ردار ئه‌حمه‌د سه‌رۆک شاره‌وانى ئیداڕه‌ى ڕاپه‌ڕین له‌لێدوانێکى بۆ جه‌ماوه‌رنیوز رایگه‌یاند :  ئه‌مڕۆ ئه‌م یاده‌ به‌ ئاماده‌بوونى کۆمه‌ڵێک میوان که‌ پێکهاتبوون له‌ ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کرایه‌وه‌ ، وتیشى ئه‌م یاده‌ هه‌موو ساڵێک به‌رزو پیرۆز ڕاده‌گیرێت به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆى قه‌یرانى داراى و سیاسیه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ به‌شیوه‌یه‌کى شایسته‌ و فراوان ئه‌م یاده‌ بکرێته‌وه‌ و ته‌نها به‌دانانى تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى ڕاپه‌ڕین ئه‌م یاده‌ کراوه‌ته‌وه‌ ،وتیشى هیوادارین له‌ ساڵى داهاتو ئه‌م یاده‌ زۆر به‌ شایسته‌ى بکرێته‌وه‌و ئه‌م قه‌یرانانه‌ى که‌ هه‌ن نه‌مێنن و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بچنه‌ سه‌ر مێزى گفتوگۆ و ڕێکبکه‌ون .

له‌لاى خۆشیه‌وه‌ مریه‌م سه‌مه‌د ئه‌ندام په‌رله‌مانى کوردستان بۆ جه‌ماوه‌ر ووتى : که‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستکه‌وت و دامو ده‌زگایانه‌ى که‌ ئێستاهه‌ن ده‌ستکه‌وتى ئه‌م یاده‌ مه‌زنه‌ن .

سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌رى قه‌یرانه‌ ئابورى وسیاسیه‌کانیش وتى : به‌دڵنیاییه‌وه‌ که‌ ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ و شه‌ڕه‌ى که‌ ئه‌مڕۆ هه‌یه‌ کاریگه‌رى هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م یاد کردنه‌وه‌یه‌ ته‌نها به‌دانانى تاجه‌گوڵینه‌له‌شه‌ر مینۆمێنتى شه‌هیدانى ڕاپه‌ڕین ئه‌م یاده‌ کراوه‌ته‌وه‌ ، 

وتیشى به‌داخه‌وه‌هیچ کام له‌ لایه‌نه‌کان و ده‌زگاحیزبیه‌کان به‌بیانووى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ به‌ژدارى ئه‌م یاده‌یان نه‌کردووه‌ و ئه‌م یاده‌ زۆرله‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ که‌به‌م شێوه‌ساده‌یه‌ یادى بکرێته‌وه‌ و نه‌ده‌بوو کاریگه‌رى قه‌یرانى دارى بکه‌ن به‌ بیانوو بۆئه‌وه‌ى به‌م شێوه‌یه‌یاد بکرێته‌وه‌ و خه‌ڵکى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ شایسته‌ ى زۆرن و نه‌ده‌بوو به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت ،

وتیشى ڕاسته‌ قه‌یران هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌م قه‌یرانه‌ناگاته‌ ئاستى ئه‌وه‌ى که‌ئه‌مڕۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لێره‌ ئاماده‌ نه‌بوون و ڕاسته‌ په‌رله‌مان ڕاگیراوه‌ به‌ڵام ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان خۆیان بێن و به‌چاوى خۆیان واقحى ده‌ڤه‌ره‌که‌یان بینیبا وتیشى هیوادارین حکومه‌ت به‌ زوترین کات ئه‌م قه‌یرانانه‌ تێبپه‌ڕێنێت.

شێروان برایم خواز ئه‌ندامى جڤاتى بزوتنه‌وه‌ گۆڕان بۆ جه‌ماوه‌رنیوز ووتى : بێگومان قه‌یرانه‌کان کاریگه‌رى له‌سه‌ر کۆى ژیانى خه‌ڵکى کردوه‌ و وه‌ کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاهه‌نگ و بۆنه‌ نیشتیمانیه‌کانیش کردوه‌ ، وتشى به‌داخه‌وه‌ یاده‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کى وانه‌بوو که‌ له‌ئاست ئه‌م یاده‌ مه‌زنه‌دابێت به‌شێوه‌یه‌کى کرچوکاڵ یاده‌کرایه‌وه‌ و ته‌نها پێکهاتبوو له‌دانانى تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى ڕاپه‌ڕین ،وتیشى جگه‌له‌ قه‌یرانى داراى و سیاسى ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ى که‌ له‌پێش ئه‌م یاده‌ کران کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌م یاده‌هه‌بوو .

سه‌باره‌ت به‌ جیاوازى یادکردنه‌وه‌که‌ له‌چاو ساڵى پێشوتر ووتى هیچ جیاوازیه‌کى وانه‌بووله‌چاو ساڵى پێشتر چونکه‌ ئه‌و قه‌یرانانه‌ى پار هه‌بوون ئه‌م ساڵیش به‌رده‌وامن ، راسته‌ پار تاڕاده‌یه‌یادکردنه‌وه‌که‌ فراوانتر بوو چونکه‌ قه‌یرانه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ قوڵ نه‌ببونه‌وه‌ وتیشى ئه‌م یاده‌ ته‌نانه‌ت له‌ ساڵانى پێشوتریش که‌ حکومه‌ت بڕه‌پاره‌یه‌کى زۆریشى له‌به‌رده‌ست دابوو به‌شێوه‌یه‌کى شایسته‌ ئه‌م یاده‌ى نه‌کردوه‌ته‌وه‌ .

 شایانى باسه‌  25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ 5 ى ئادارى 1991 له‌ شارى رانیه‌ راپه‌رین ده‌ستیپێکرد که‌دواتر گڵپه‌ى ئه‌م راپه‌رینه‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچکه‌کانى کوردستانى گرته‌ه‌وه‌و سه‌رجه‌میان ئازاد کران ، 25 ساڵ تێده‌په‌ڕێت  به‌سه‌ر یادى راپه‌ڕینى گه‌لى کوردستان دژى رژێمى به‌عسى رووخاو که‌ رۆژى 5ى ئازارى 1991 له‌ شارى رانیه‌وه‌ ده‌ستیپێکردو له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا ئه‌و رژێمه‌ له‌هه‌موو ناوچه‌کانى هه‌رێم وه‌ده‌رنراو شاره‌کان ئازاد کران به‌شارى که‌رکوکى خۆشه‌ویستیشه‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو