4
7 هه‌رێمى کوردستان له‌ نێوان داعش و میلیشیا شیعه‌کاندا
14/3/2016


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز



نووسه‌رێکى ڕۆژنامه‌ى جیروسه‌لام پۆست ڕاپۆرتێکى له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان و شه‌ڕى داعش بڵاو کردووه‌ته‌وه‌. سیس فرانتزمان ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نووسه‌رانى ڕۆژنامه‌ى جیروسه‌لام پۆست و خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دکتۆرا له‌ زانکۆى قودس، له‌ بابه‌تێکدا که‌ له‌ دامه‌زراوه‌ى (دایان) بڵاوبووه‌ته‌وه‌، باس له‌ ئاسته‌نگه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ دوو سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى کوردستان له‌ ساڵى ڕابردووکه‌ تیایاندا چه‌ندینجار سه‌ردانى به‌ره‌کانى شه‌ڕى کردبوو و چاوى به‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسانى باڵاى سه‌ربازیى هه‌رێم  که‌وتبوو.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا باس له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات که‌ له‌ ئابى 2014 ه‌وه‌ له‌گه‌ل ڕێکخراوى تیرۆریستیى داعش که‌وتووه‌ته‌ شه‌ڕه‌وه‌، به‌ درێژایى زیاتر له‌ هه‌زار کیلۆمه‌تر به‌ره‌ى شه‌ێ‌ له‌گه‌ڵ داعش، له‌ باشوورى رۆژئاواى که‌رکوکه‌وه‌ تا سه‌رسنوورى سووریا له‌ رۆژئاواى شه‌نگال و تا شوباتى ئه‌مساڵ نزیکه‌ى 1500 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه‌ که‌ له‌ نزیکبوونه‌وه‌ى دووه‌م ساڵى شه‌ڕى داعش، به‌ره‌کانى شه‌ێ‌ جێگیرترن و له‌ تشرینى  دووه‌مى ساڵى ڕابردوودا هێزه‌ کوردییه‌کان شارى شه‌نگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى ده‌وروبه‌رى که‌رکوکیان گه‌ڕانده‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگیى ته‌واو له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئاسمانییه‌کانى هاوپه‌یمانان  و هێزه‌ تایبه‌تییه‌کانى ئه‌مریکا هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیى هه‌ولێر و به‌غدا، سیس فرانتزمان، ده‌نووسێت به‌هۆى  ناکارایى حکومه‌تى به‌غدا له‌ حوزه‌یرانى 2014 موسڵ که‌وته‌ ده‌ستى داعش و سوپاى عێراق له‌و ناوچه‌یه‌ کشایه‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ 200 هه‌زار ئاواره‌ ڕوویان له‌کوردستان کرد و له‌ به‌رده‌وامى شه‌ڕه‌که‌دا نزیکه‌ى ملیۆن و نیوێک په‌نابه‌ر ڕژانه‌ کوردستان. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: هێرشى چاوه‌ڕواننه‌کراوى داعش دژى کورد، له‌ 3ى ئابى 2014 بوو که‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان  به‌ "برینێکى قووڵ به‌ جه‌سته‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورده‌وه‌" ناوى ده‌بات، بووه‌ هۆى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى که‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ گیرابوون و دوایى گه‌یشته‌  ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانى نێوان کورد و حکومه‌تى به‌غدا به‌ر له‌ 2014 . پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئاره‌زووى نییه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ بکشێ که‌ هى عه‌ره‌بن و داعش داگیرى کردوون  و به‌رپرسانى کوردیش نایانه‌وێ به‌رپرسیارێتى گێڕانه‌وه‌ى ناوچه‌ عه‌ره‌بییه‌کان بگرنه‌ ئه‌ستۆ و هاوسه‌نگى دیموگرافى هه‌رێم بکه‌وێته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌، له‌ کاتێکدا کوردستان  خۆى ملیۆنێک په‌نابه‌رى عه‌ره‌بى داڵده‌ داوه‌، په‌نابه‌رانى ترى هه‌رێمیش ئێزدى و مه‌سیحین. ده‌رباره‌ى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى بۆ رزگارکردنى موسڵ ده‌ڵێ، کورد نایه‌وێ له‌ سینارۆیه‌کدا به‌شدار بێت که‌ ببێته‌ هۆى قه‌تیس بوونیان له‌ نێوان هێزه‌ شیعه‌کان له‌ دوو لاوه‌؛ له‌گه‌ڵ هێزه‌ شیعه‌ عێراقییه‌کان که‌ ئێران پشتیوانیانه‌.

ئه‌و نووسه‌ره‌ى دامه‌زراوه‌ى دایان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌رێمى کوردستان هاوکات له‌گه‌ڵ شه‌ڕى داعش، به‌ به‌رده‌وامى چاوى له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانى ئێرانه‌ له‌ ناوچه‌که‌. نموونه‌ى شه‌ڕى نێوان کورد و شیعه‌ى تورکمان له‌ خورماتووى هێنایه‌وه‌ که‌ "مه‌ترسى میلیشیا شیعه‌کان" ببووه‌ باسى میدیا کوردییه‌کان، هه‌ستێکى گشتى هه‌بوو به‌وه‌ى که‌ ناکۆکیى کورد و شیعه‌ په‌ره‌ده‌ستێنێ. به‌رپرسانى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ ڕه‌فتارى میلیشیا شیعه‌کان له‌ نزیک که‌رکوک نیگه‌ران بوون. سه‌رۆک وه‌زیران نێچیرڤان بارزانیش نیگه‌رانه‌ له‌ کێشه‌ى میلیشیا شیعه‌کان که‌ له‌ داهاتوودا ڕووبه‌ڕووى ناوچه‌که‌ ده‌بێته‌وه‌.

له‌ درێژه‌ى ڕاپۆرته‌که‌دا، هاتووه‌ که‌ هه‌رێمى کوردستان وریایه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر له‌ کاروبارى  هه‌رێمى کوردستان، له‌ هه‌مان کاتدا، سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌وه‌ى تا ئێستا وڵاتانى عه‌ره‌ب کوردیان به‌ "ئیسرائیلى دووه‌م" و به‌ مه‌ترسى بۆ سه‌ر عه‌ره‌ب زانیووه‌، به‌ڵام ئێستا هه‌ندێک له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى سوننه‌ پشتیوانى له‌ کوردستان ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌ وڵاتانى که‌نداو مه‌رجه‌کانى پێدانى ڤیزاشیان به‌ هاوڵاتییانى هه‌رێم سووک کردووه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group