4
7 ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌ى "به‌رد" روویکرده‌ شاخ
27/6/2016


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







40 ساڵ به‌رله‌ئێستا و له‌ شه‌وى 26 \27 حوزه‌یرانى ساڵى 1976 که‌مێک دواى ئه‌و پێلانه‌ نێوده‌وڵتییه‌ى که‌ بۆ له‌ناوبردنى شۆرشى کورد له‌ جه‌زائیر دارێژرا، محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌گه‌ڵ پۆلێک تێکۆشه‌رى کورد به‌ گژ مه‌حاڵدا چوونه‌وه‌و بۆ پاراستنى ناسنامه‌و ئێراده‌ى گه‌لى کورد روویان له‌ چیا کرد و شۆرشى نوێیان هه‌ڵگیرساند.

سکرتێرى گشتى ئێستاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان لاپه‌ره‌ى یاده‌وه‌ریه‌کانى سه‌ره‌تاى ئه‌و شۆرشه‌ هه‌ڵده‌داته‌وه‌ و ساته‌کانى مقاوه‌مه‌تى ئه‌و شۆرشه‌ به‌بیردێنێته‌وه‌.

محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ هه‌ر یاده‌وه‌ریه‌کدا زنجیره‌ چیاکانى کوردستان به‌سه‌ر ئه‌کاته‌وه‌ و سات به‌ساتى خه‌باتى پر قوربانى و نه‌به‌ردى سه‌رده‌مانى شاخ یاد ده‌کاته‌وه‌، ئه‌مساڵیش به‌شانازیه‌وه‌ له‌یادى ئه‌و ده‌ستپێکى خه‌بات و گیانبازیه‌دا ژماره‌یه‌ک ئه‌شکه‌وت و به‌رزایى و لێره‌وارى سورێنى سه‌خت و سه‌ربڵندى به‌سه‌رکرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و گوندنشین و خه‌ڵکه‌ى 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌که‌مین پشتیوان و یه‌که‌مین دۆست و هاوه‌ڵى پێشمه‌رگه‌ بوون، پێکه‌وه‌ به‌شێک له‌و ڕۆژانه‌و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌یان یادکرده‌وه‌ که‌ له‌ناوه‌ندى کارواندا گه‌یشتنه‌ مه‌قامى شه‌هاده‌ت و هه‌ر له‌وێ خوێنیان به‌سه‌ر تاشه‌به‌ردو کانى و ده‌شت و به‌رزاییدا ڕژا.

هاوڕێ و هاوه‌ڵى شه‌هیدان، پێشمه‌رگه‌ى یه‌که‌مین مه‌فره‌زه‌ى سه‌ره‌تایى شۆڕشى نوێ، ووره‌و تینى پێشمه‌رگه‌و خه‌باتکاران، محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، له‌باسى یه‌که‌مین هه‌نگاو به‌ره‌و خه‌باتى سه‌ختى 40 ساڵه‌ى ده‌ڵێت: شه‌وى 27/ 26 – 6 – 1976 وه‌ک یه‌که‌مین مه‌فره‌زه‌ى سه‌ره‌تایى شۆرشى نوێ‌ چووینه‌‌ ده‌ره‌وه‌ که‌ ئه‌وکات من و هه‌ڤاڵه‌کان یه‌کترمان نه‌ده‌ناسى و ناوى "به‌رد"مان وه‌ک ناوێکى نهێنى بۆ خۆمان هه‌ڵبژارد، ئه‌و شه‌وه‌ له‌نزیک گوندى ته‌پى سه‌فا بڕیاربوو کۆببینه‌وه‌، چووینه‌ ناوچه‌ى "سیانی" پشتى "میرى سوور" له‌ "سورێن"، ئه‌و ڕۆژه‌ زۆر ڕۆیشبووین به‌جۆرێک که‌ گه‌یشتین زۆربه‌مان قاچمان تلۆقى کردبوو، له‌سه‌ر ئاوێک لامانداو پیاوێکى خه‌ڵکى بانیشار دواى پرسیار نانى داینێ.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دواتر ناوى نهێنیمان بۆ هه‌ریه‌که‌مان دانا، من ئه‌و شه‌وه‌ ناونرام "عه‌زیز" به‌ڵام ناوه‌که‌م تابه‌یانى بڕى کردو هه‌رزوو خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ ناسیمیانه‌وه‌و به‌ناوى خۆمه‌وه‌ بانگده‌کرام.

ده‌رباره‌ى ئه‌و چه‌ک و چۆڵ و پێویستیانه‌شى که‌ له‌گه‌ڵ خۆیان بردبوویان، محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتی: کۆتایى مانگى حوزه‌یران که‌شوهه‌وا زۆر گه‌رمبوو ئێمه‌ وامانده‌زانى جارێکى تر ناگه‌ڕێینه‌وه‌ ئاوه‌دانى و یه‌کى دوو قات جلى گه‌رممان له‌به‌ردابوو کۆڵێک ناوساجیشمان به‌ کۆڵه‌وه‌ بوو، جگه‌ له‌ گه‌رماى به‌تین پشتیشمان چه‌ور بووبوو.

ده‌رباره‌ى چه‌کیش ده‌ڵێت: سێ بڕنه‌و و دوو کڵاشینکۆف و دوو ده‌مانچه‌مان پێبوو به‌ڵام بڕنه‌وه‌کان فیشه‌که‌کانیان ته‌ڕبووبوو هه‌ڵنه‌ده‌ستان، دواتر چووینه‌ میرى سوورو ده‌ره‌کۆره‌و ده‌ستمانکرد به‌ کۆبوونه‌وه‌ به‌ خه‌ڵکى گونده‌کان و پێمانده‌ووتن ئێمه‌ بووین به‌ پێشمه‌رگه‌ و شۆڕش ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌، هاتینه‌ ناو خه‌ڵک و وه‌زعمان باشتربوو، مانگێک دوایئه‌وه‌ یه‌که‌م فیشه‌کى شۆڕشى نوێمان ته‌قاند،هه‌ر ئه‌وه‌ش دواتر بووه‌ ئاسۆى خۆرى ئازادى ئه‌مرۆى خه‌ڵکى کوردستان.

محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باس له‌ شه‌هیدانى هاوسه‌نگه‌رانى ده‌کات و ده‌ستکه‌وته‌کانى ئه‌مرۆ به‌هه‌ڵقوڵاوى خوێنى ئه‌وان ده‌زانێ و له‌ هه‌ر یاده‌وه‌رییه‌کى مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌کاندا دروودو نه‌مریان بۆ ده‌نێرێت 

مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان شۆرشێکیان به‌رپاکرد که‌دواجارو پاش چه‌ندین قوربانى و به‌رخودان بووه‌ ده‌روازه‌ى رزگارى و ئاوه‌دانى کوردستان و ژیانى بێ‌ به‌عس و ترس و دڵه‌ راوکێ

ئه‌وان ئه‌و ڕاستیه‌یان سه‌لماند ڕۆڵه‌ى میلله‌تى مه‌زڵوم مه‌حکومه‌ به‌ پێشمه‌رگایه‌تى و وه‌ک یه‌کێک له‌ هاوسه‌نگه‌رانیان ووتبووی:
هه‌ر کاروانێ به‌ره‌و تیشکى خۆر بڕوانێ
که‌مبن یان زۆر، ده‌گه‌ن به‌خۆر

هه‌ر واشیانکرد، ئه‌وان ڕۆیشتن که‌هاتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆرى ئازادیدا گه‌رانه‌وه‌.

ئێستا له‌کاتێکدا یادى شه‌وى مه‌فره‌زه‌ى به‌رد ده‌کرێته‌وه‌ که‌ هه‌ندێک له‌و تێکۆشه‌رانه‌ شه‌هیدبوون و ئه‌وانه‌شى که‌ماون زۆربه‌یان شه‌هیدى زیندوون، به‌ڵام ئه‌و به‌ردانه‌ به‌ریان گرتووه‌و له‌سێبه‌ریاندا ئازادى و هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى ئازادى شینبوون.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group