هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه
11/10/2016
جه‌ماوه‌رنیوز
دووه‌م مشتومڕى ڕاسته‌وخۆى سه‌رۆکایه‌تى له نێوان هه‌ر یه‌ک له هێله‌رى کلنتن کاندیدى دیموکرات و دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ساڵى 2016 به‌ڕوێوه‌چوو و جارێـکى دیکه هێله‌رى کلنتن جه‌ختى له‌سه‌ر ڕۆڵى کورد له شه‌ڕى داعش کرد و گوتى کورد باشترین دۆستى ئه‌مه‌ریکایه.
مشتومڕه‌که شه‌وى یه‌کشه‌ممه له زانکۆى واشنتنى شارى سانت لویسى ویلایه‌تى میزورى سـازکرا و له لایه‌ن هه‌ر یه‌ک له مارپا ڕادده‌تز Martha Raddatz بێژه‌رى که‌ناڵى ABC و ئه‌ندرسۆن کوپه‌رAnderson Cooper بێژه‌رى که‌ناڵى CNN به‌ڕێوه‌چوو و بۆ ماوه‌ى 90 خوله‌ک به‌رده‌وامبوو.
له‌م مشتومڕه ژماره‌یه‌ک له‌و ئه‌مه‌ریکایـیانه به‌شداریـیان پـێکرا که هێشتا یه‌کلا نه‌بوونه‌ته‌وه پـشتیوانى له کام له‌و دوو کاندیده بکه‌ن. ده‌زگاى گاڵه‌پGallup بۆ ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان به ئه‌رکى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م که‌سانه هه‌ستابوو. نزیکه‌ى نیوه‌ى پـرسیاره‌کان له لایه‌ن ئه‌مانه‌وه ئاڕاسته‌ى هه‌ردوو کاندید کران و ژماره‌یه‌کى زۆرى پـرسیاریش له ڕێگه‌ى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کانه‌وه وه‌رگیران، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره له مێژووى ئه‌مه‌ریکا له مشتومڕى ڕاسته‌وخۆى سه‌رۆکایه‌تى له‌م ڕێگه‌یه‌وه پـرسیار له کاندیده‌کانى سه‌رۆکایه‌تى بکرێت.
به‌راورد به مشتومڕه‌که‌ى یه‌که‌م هه‌ردوو کاندید ئه‌م جاره توندتر ڕووبه‌ڕووى یه‌کتربوونه‌وه و ته‌نانه‌ت که هاتنه هۆڵه‌که ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کتر نه‌کرد. پاشان که‌وتنه ڕه‌خنه گرتن له سیاسه‌ته‌کانى یه‌کتر و ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێـکیش بازنه‌ى ڕه‌خنه‌کان فراوانتربوون و گه‌یشته سه‌ر بێل کلنتن سه‌رۆکى پـێشووى ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها جۆرج بوش سه‌رۆکى پـێشوو.
بابه‌ته‌کانى ناوخۆ، وه‌کو ئابورى و باج و بیمه‌ى ته‌ندروستى و هه‌لى کار و سیسته‌مى دادوه‌رى و کێشه‌ى کۆچبه‌ران، ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى مشتومڕه‌که بوون.
بابه‌ته‌کانى ده‌ره‌وه‌ش، ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به ڕووسیا و ئێران و چین و لیبیا و سوریا و عێراق کرابوونه بابه‌تى ناکۆکی.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ى داعش هه‌رچه‌نده له نێو پـرسیاره‌کاندا نه‌بوو، به‌ڵام ده‌هێنرایه نێو باسه‌کانه‌وه.
پـرسیار له هه‌ردوو کاندید کرا، ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رۆک بیت چى له باره‌ى سوریاوه ده‌که‌یت؟
هێله‌رى کلنتن له وه‌ڵامدا گوتى "ئه‌و ڕه‌وشه‌ى له سوریا هه‌یه جێى داخه، هه‌موو ڕۆژێـک ڕه‌فتاره‌کانى ئه‌سه‌د ده‌بینین که به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئێرانیـیه‌کاندا له زه‌وى و ڕووسه‌کان له ئاسمانه‌وه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. چه‌ندان شوێن بۆردومان ده‌که‌ن و به تایبه‌تى حه‌له‌ب که به سه‌دان هه‌زار له‌و شاره‌دان، له‌وانه‌یه 250 هه‌زار که‌س ببن. ڕووسیا به مه‌به‌ست هه‌وڵى وێرانکردنى حه‌له‌ب ده‌دات تاوه‌کو کۆتایى به دوایـین هێزى سه‌رهه‌ڵداوانى سوریا بهێنێت که له دژى ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن. ڕووسیا گرنگى به داعش نایه‌ت و ته‌نیا ده‌یه‌وێت ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، وه کاتێـک وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بووم و ئه‌مڕۆش هه‌ر داواده‌که‌م ناوچه‌یه‌کى قه‌ده‌غه‌فڕین و پارێزراو له سوریا دابمه‌زرێت. پـێویستمان به‌وه‌یه فشاربخه‌ینه سه‌ر ڕووسیا، چونکه دانوسـتاندن ناکه‌ن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێـکى دیپـلۆماسى ئه‌گه‌ر فشارێـک نه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان له‌سه‌ر زه‌وى باشتر کاربکه‌ین. به‌ڵام ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌م ئه‌وه‌ى ئێستا گرنگه شه‌ڕه‌نگێزى و خواستى ڕووسیایه. ڕووسیا بڕیارى داوه به ته‌واوى بێته نێو شه‌ڕى سوریاوه و ده‌شیه‌وێت ده‌سـتێوه‌ردان بکات له‌وه‌ى کێ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکابێت. من ڕووبه‌ڕووى ڕووسیا و پـوتن بوومه‌ته‌وه و که بووشم به سه‌رۆک هه‌روه‌ها ده‌که‌م. بێ گومان ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ڕووسیا هاوکارى بکه‌ین کێشه نیـیه و ئه‌وه‌م کردووه کاتێـک وه‌زیرى ده‌ره‌وه بووم به مه‌به‌ستى که‌مکردنه‌وه‌ى عه‌مبارى چه‌کى ناوکى و دانانى سنوورێـک بۆ به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ى ئێران به‌بێ ئه‌وه‌ى گولـله‌یه‌ک بته‌قێنرێت. بۆیه ده‌کرێت به فشارێکى زیاتر دانوستاندن بکه‌م و له هه‌مان کاتدا پشـتیوانى له ئه‌نجامدانى لێکۆڵینه‌وه بکه‌م له‌و تاوانى جه‌نگانه‌ى حکومه‌تى سوریا و ڕووسه‌کان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن."
دۆناڵد تره‌مپ ئه‌ویش وه‌ڵامى دایه‌وه و گوتی" ئه‌م (هێله‌ری) به توندى باس له ڕووسیا ده‌کات، به‌ڵام به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌مان دواکه‌وت، ئه‌مه‌ش باش نیـیه، ده‌بوایه حکومه‌ته‌که‌مان ڕێگه‌ى به‌مه نه‌دایه، ڕووسیایه‌کى ناوکى نوێمان له به‌رده‌مدایه و ئێمه‌ش له ڕووى ناوکیـیه‌وه دواکه‌وتین. ئه‌م به توندى له دژى پـوتن و ئه‌سه‌د قسه ده‌کات. له به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رهه‌ڵداوان قسه ده‌کات و نازانێت کێن، هه‌موو جارێـک باسى سه‌رهه‌ڵداوان ده‌که‌ین چ له عێراق یان سوریا، ئێمه ئه‌وانه پـڕچه‌ک ده‌که‌ین. ئه‌زانن چى ڕووده‌دات ئه‌وان له‌وانى دیکه خراپـتر ده‌بن. بڕوانن له لیبیا له پاش قه‌زافى چى ڕوویدا، بێ گومان ده‌زانێت داعش ده‌سـتیگرتووه به‌سه‌ر به‌شێـکى نه‌وتى لیبیا. هه‌رچى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه کردوویه‌تى هه‌ڵه و کاره‌سات بووه. ئه‌گه‌ر بڕوانیت له‌م هه‌فته‌یه چى له‌گه‌ڵ ڕووسیا کراه، ڕاسته منیش ده‌ڵێم ئه‌م(هێله‌ری) له‌وێ نه‌بووه، به‌ڵام ڕه‌نگه ڕاوێژى پـێکرابێت. ڕێکه‌وتنى ئاشتیـیان واژوکرد. له باره‌ى ئێرانیشه‌وه خراپـترین سه‌ودابوو 150 ملیار دۆلار بۆ ئێران ده‌ڕوات له‌گه‌ڵ 1.7 ملیار دۆلار به کاش که پاره‌ى پـێ ئه‌م ژوره ده‌کات. له‌م سه‌ودایه بڕوانن ئێستا ئێران و ڕووسیا له دژمانن و ئه‌م ده‌یه‌وێت له پـێناو سه‌رهه‌ڵداوان شه‌ێ بکات له‌به‌ر ته‌نها کێشه‌یه‌ک و نازانێت ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه کێن. من به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌سه‌دم به‌دڵ نیـیه، به‌ڵام ئه‌سه‌د داعش ده‌کوژێت، ڕووسیا داعش ده‌کوژێت، ئێران داعش ده‌کوژێت و ئه‌م سیانه هاوپه‌یمانن چونکه سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێمه لاوازه.
پاشان مارپا ڕادده‌تز پـرسیاره‌که‌ى بۆ دۆناڵد تره‌مپ دووباره کردووه" ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رۆک بیت چى له باره‌ى سوریاوه ده‌که‌یت و به تایبه‌تى ئه‌و قه‌یرانیـیه له حه‌له‌ب هه‌یه؟"
گوتیشى "با به‌بیرت بهێنمه‌وه که هاوڕێـکه‌ت (مایک پێنس) گوتبووى کاره ئیستیفزازیـیه‌کانى ڕووسیا ده‌بێت به هێزى ئه‌مه‌ریکایى ڕووبه‌ڕووبکرێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر ڕووسیا له هێرشه ئاسمانیـیه‌کانى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ئه‌سه‌د به‌رده‌وامبێت، ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌بێت هێزى له‌شکرى خۆى له دژى شوێنه له‌شکرییه‌کانى ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د به‌کاربهێنێت."
دۆناڵد تره‌مپ گوتى " من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم. له‌و بڕوایه‌دام ده‌بێت له داعش بده‌ین. ئێستا سوریا شه‌ڕى داعش ده‌کات. که‌سان هه‌ن ده‌یانه‌وێت شه‌ڕى هه‌ردووکیان بکه‌ین. سوریا سوریاکه‌ى جاران نیـیه، به‌ڵکو سوریا ڕووسیایه و هه‌روه‌ها ئێران هه‌یه که هێله‌رى و جۆن کێرى و ئۆباما به خێرایى ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێزیان کرد. من پـێموایه ده‌بێت ڕاوه‌دونانى داعش بکه‌ین، ده‌بێت له باره‌ى داعشه‌وه نیگه‌ران بین."
پاشان مارپا قسه‌که‌ى پێ بڕى و پـرسیارى لێکرد "چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر حه‌له‌ب که‌وت؟"
تره‌مپ له وه‌ڵامدا گوتى " پـێموایه ئه‌وه‌ى له حه‌له‌ب ڕووده‌دات کاره‌ساته، وه له بنچینه‌وه حه‌له‌ب که‌وتووه. با شتێـکت پێ بڵێم، سه‌یرى موسڵ بکه، گه‌وره‌ترین کێشه هه‌مه گه‌وجى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌مانه، بڕوا ده‌کرێت داعشێـکى زۆر له موسڵ بن، ئه‌وه‌تا له واشنتن و له عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌وا له ماوه‌ى سێ یان چوار هه‌فته هێرشى موسڵ ده‌که‌ین، ئێ ئیدى هه‌رچى ڕێبه‌ره خراپه‌کانى داعشه موسڵ جێده‌هێڵن، باشه بۆ به‌بێ ده‌نگى و نهێنى ئه‌و کاره ناکه‌ن و پاش هێرشه‌که به خه‌ڵکى ئه‌مه‌ریکا بڵێن ڕێبه‌رانى داعشمان کوشت و سه‌رکه‌وتنمان به‌ده‌سـتهێنا."
مارپا له وه‌ڵامدا گوتی" هه‌ندێـک جار هۆکارى خۆى هه‌یه له‌شکر وه‌ها ده‌کات، وه‌کو شه‌ڕى ده‌رونى و به بۆچوونى من بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى سیڤیل شاره‌که چۆڵ بکه‌ن."
تره‌مپ لێى هاته وه‌ڵام و گوتى " من هیچ هۆکارێـک نابینم، بڕوانه 200 جه‌نه‌ڕاڵ و ئه‌دمێڕاڵ پشـتیوانیم لێده‌که‌ن، 21 که‌س که مه‌داڵیایان وه‌رگرتووه پشـتیوانیم لێده‌که‌ن، ده‌پـرسن بۆچى به نهێنى کاره‌کان ئه‌نجام ناده‌ن، بۆچى ڕێبه‌رانى داعش ناکوژن." مارپا دیسان لێى پـرسی" ئه‌ى ستراتیژیه‌تى تۆ بۆ موسڵ چیـیه؟"
تره‌مپ وه‌ڵامى دایه‌وه و گوتى " ئه‌وان وا ده‌زانن ڕێبه‌رانى داعش له نێوان موسڵ و ڕه‌ققه‌دان، ئه‌وان چیتر له‌وێ نه‌ماون، خۆیان شاردووه‌ته‌وه، هه‌موو که‌س باس له‌وه ده‌که‌ن چۆن عێراق که ئه‌وه‌ش ئێمه‌ین به‌بێ ڕێبه‌ر ده‌چین شه‌ڕى موسڵ ده‌که‌ین. 200 ئه‌دمێراڵ و جه‌نه‌ڕاڵ بڕوا ناکه‌ن. جه‌نه‌ڕاڵ جۆرج پاتن و جه‌نه‌ڕاڵ دۆگلاس مێگارپه‌ر له گۆڕه‌کانیان ڕاده‌چڵه‌کێن له ئه‌نجامى ئه‌و گه‌وجیـیه‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌یکه‌ین."
پاشان مارپا پـرسیارى له هێله‌رى کلنتن کرد و گوتى " تۆ ئه‌ته‌وێت ئه‌سه‌د بڕاوت و سه‌رهه‌ڵداوان پـڕچه‌ک بکه‌یت که ڕه‌نگه بۆ ئه‌وه کات دره‌نگ بێت، باستان له هه‌وڵى دیپـلۆماسى کرد شکستى هێنا و ئاگربه‌ست شکستى هێنا، ئایا هه‌ڕه‌شه‌ى به‌کارهێنانى هێزى ئه‌مه‌ریکایى له‌گه‌ڵ دروسـتکردنى ناوچه‌ى ئارام به‌کارده‌هێنیت له دژى ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د بۆ پشـتیوانیکردن له هه‌وڵه دیپـلۆماسیـیه‌کان؟"
هێله‌رى له وه‌ڵامدا گوتى " من هێزى زه‌مینى ئه‌مه‌ریکا له سوریا به‌کارناهێنم، پـێموایه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کى زۆر گه‌وره ده‌بێت، وه پـێموانیـیه که ده‌بێت هێزى ئه‌مه‌ریکایى ناوچه‌ى له سوریا له ژێر ده‌سـتدابێت و وه‌کو هێزێـکى داگیرکه‌ر لێى بڕوانرێت، بۆیه له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و سـتراتیژێـکى ژیرانه نابێت، به‌ڵام پـێموایه به‌کارهێنانى هێزى تایبه‌ت وه‌کو ئێستا ئه‌نجامى ده‌ده‌ین و هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ران که له عێراق ئه‌نجامى باشیان هه‌بووه، ئه‌مانه له به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه‌ن و من پشـتیوانى ده‌که‌م له‌وه‌ى ئێسـتا ده‌یکرێت."
مارپا قسه‌کانى به هێله‌رى بڕى و پـرسیارى لێکرد " ئه‌ى تۆ چى له سه‌رۆک ئۆباما جیاوازتر ده‌که‌یت؟"
هێله‌رى گوتى " هیوادارم که من بووم به سه‌رۆک، داعش له عێراق ده‌ربکه‌ین، پـێشموایه هه‌لێـکى باش هه‌یه بۆ گرتنه‌وه‌ى موسڵ. تره‌مپ ده‌ڵێت زیاتر له جه‌نه‌ڕاڵه‌کان له باره‌ى داعشه‌وه ده‌زانێت، نه‌خێر نازانێت، ژماره‌یه‌کى زۆر له پـلان له ئارادان، هه‌ندێـک له‌وانه هێمایه‌ک به سوونه‌کان له ناوچه‌که ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها به پـێشمه‌رگه کورده‌کان که ده‌بێت هه‌موومان له‌مه‌دا پـێکه‌وه به‌شداربین و ئه‌م کاره پـلان و ئاماده‌کاریـیه‌کى زۆرى ده‌وێت. پاشان ڕاسته‌وخۆ به‌غدادى ده‌که‌مه ئامانج، چونکه پـێموایه کاتێـک ڕێبه‌رى قاعیده‌مان کرده ئامانج که خۆم له زۆربه‌ى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌ستم هه‌بووه ئه‌نجامى باشى هه‌بوو. بۆیه پـێموایه ڕه‌نگه ئه‌وه یارمه‌تى بدات. هه‌روه‌ها بیر له پـرچه‌ککردنى کوردیش ده‌که‌مه‌وه، کورده‌کان باشترین هاوبه‌شمانن له سوریا و هه‌روه‌ها له عێراقیش. ئه‌زانم له هه‌ندێـک ناوه‌ند زۆر نیگه‌رانى له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه، به‌ڵام پـێموایه ده‌بێت چه‌ک و که‌لوپه‌لى پـێویستیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به چه‌کدارانى کورد و عه‌ره‌به‌وه شارى ڕه‌ققه بگرنه‌وه له پاش ئه‌وه‌ى داعش له عێراق وه‌ده‌رده‌نرێت."
سه‌رچاوه : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا
|