4
7 هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
12/9/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز






له‌ سایتى دیفێنس ئه‌دڤایسه‌ر، که‌ که‌ناڵێکى ئاراسته‌کراوه‌ بۆ به‌رپرسانى به‌رگرى و دیپلۆماسیى ئه‌مریکا،  بابه‌تێکى نووسه‌ر چیمه‌ن ساڵح بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جموجووڵى هاتووچۆى سه‌رۆک و سه‌رکرده‌ و فه‌رمانده‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ مۆسکۆ و مۆرکردنى چه‌ندین گرێبه‌ست و ڕێککه‌وتننامه‌ى هاوبه‌شى ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌گه‌ڵ مۆسکۆ.

له‌ بابه‌ته‌که‌دا، باس له‌ گرنگترین ئه‌و سه‌ردانانه‌ ده‌کرێ که‌ له‌ ماوه‌ى دوو ساڵ که‌متردا بۆ ڕووسیا کراون، له‌وانه‌ سه‌ردانى بنیامین ناتانیاهۆ ٢٣ى ئابى ٢٠١٧ بۆ لاى ڤلادیمیر پوتین له‌ سۆچى که‌ چواره‌مین سه‌ردان بوو له‌ ماوه‌ى شازده‌ مانگدا.  هه‌رچه‌نده‌ گفتوگۆکان زیاتر به‌ نهێنى مانه‌وه‌ به‌ڵام باسى ئێران و حزبوڵڵا گرنگترین باسه‌کانیان بوو.

له‌ بابه‌ته‌دا هاتووه‌، که‌ نووسه‌ره‌که‌  له‌سه‌رچاوه‌ى ئاگه‌داره‌وه‌ له‌ دیمه‌شق زانیوویه‌تى که‌ ئێستا بارودۆخى دیمه‌شق به‌ شێوه‌یه‌که‌ له‌ دیمه‌شقى پایته‌ختى سووریا قسه‌ى ئه‌فسه‌رێکى سه‌ربازیى ڕووسى باشتر ده‌ڕوا له‌ به‌رپرسانى بڵندى ڕژێمه‌که‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌مه‌ش ئه‌و نرخه‌یه‌ که‌ ده‌بێ ڕژێمى به‌شار ئه‌سه‌د بیدات له‌ به‌رامبه‌ر پشتیوانى ڕووسیا بۆ مانه‌وه‌ى له‌ ده‌سه‌ڵاتدا.  هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ڕووسیا توانى ته‌نگژه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ تورکیا له‌ئه‌نجامى که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى فڕۆکه‌که‌ى به‌ر له‌ دووساڵ به‌ کۆتا بێنێت و ته‌نانه‌ت وا بکات تورکیا لایه‌ن بێت له‌ گفتوگۆکانى ئاستانه‌ له‌سه‌ر چاره‌نووسى سووریا .

له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌ وهه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى ئاماژه‌کانى به‌هێزبوونى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بابه‌ته‌که‌ ئاماژه‌ بۆ سه‌ردانى به‌رده‌وامى به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌کان ده‌کات بۆ مۆسکۆ و حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆکى ئێران خۆیشى له‌ مانگى ئایارى ڕابردوودا سه‌ردانى مۆسکۆى کرد و له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتین دیدارى کرد، هه‌روه‌ها به‌رپرسانى دیکه‌ى ئێرانى به‌ ‌به‌رده‌وامى سه‌ردان ده‌که‌ن و له‌سه‌ره‌تاى ئابیشدا حوسێن جابرى ئه‌نسارى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى مۆسکۆى کرد.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ سه‌ردانى فه‌رمانده‌ى میلیشیاکان خه‌لیفه‌ حه‌فتار سه‌رۆکى ناوبراو به‌ سوپاى نیشتمانى لیبیاى کردووه‌ بۆ ڕووسیا که‌ له‌راستیدا ئه‌و میوانێکى ئاسایى نه‌بووه‌ که‌ بچێته‌ ڕووسیا ، ئه‌و حه‌فتاره‌ دژى ئه‌و حکومه‌ته‌ى لیبیاشه‌ که‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پاڵپشتى ده‌کات.

بابه‌ته‌که‌ ئاماژه‌ به‌  په‌ره‌سه‌ندنى نوێى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ڕووسیا ده‌کات و ده‌ڵێ، ڕووداوێکى گرنگ بوو که‌ له‌ په‌راوێزى کۆڕبه‌ندیى ئابورى سان پترسبووک  له‌ مانگى حوزه‌یران که‌ کۆمپانیاى گه‌وره‌ى ده‌وڵه‌تیى ڕووسیا که‌ ڕۆسنه‌فته‌ رێککه‌وتننامه‌یه‌کى له‌ بوارى نه‌وت و وزه‌و ئابوورى و بازرگانیدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ڕاگه‌‌یاند و ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆکى ڕووسیا له‌ کۆڕبه‌نده‌که‌دا دیدارى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستانى کرد و کرملن به‌ فه‌رمى سه‌ردانه‌که‌ى ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ زۆر زیاتر بوو له‌ هاوکارییه‌کى مه‌عنه‌ویى بۆ هه‌رێمه‌که‌ که‌ سێ ساڵ زیاتر بوو له‌ژێر بارى قورسیى شه‌ڕى داعش و ته‌نگژه‌ى ئابووریدا بوو.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵوێستى  حکومه‌تى ڕووسیا ده‌کات له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى کوردستان و ده‌ڵێ ڕووسیا هیچ لێدوانێکى نێگه‌تیڤى نه‌بووه‌ سێرگى لاڤرۆڤ له‌ وته‌یه‌کدا ڕیفراندۆمى به‌ مافى گه‌لى کوردستان داناوه‌ و وتووشیه‌تى کوردیش وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانى جیهان مافى خۆیانه‌ ویستى نه‌ته‌وه‌یى خۆیان ده‌ربڕن و ڕیفراندۆمیش ڕێگایه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌.  له‌ کاتێکدا ڕێکس تیله‌رسۆن ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا کاتى ڕیفراندۆمى به‌ نه‌گونجاو داناوه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ى کاتێکى دیکه‌ پێشنیار بکات.

هه‌ره‌ها نووسه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ تا ئێستا کورد هێنده‌ى ئه‌مریکا متمانه‌یان به‌ هیچ هێزێک نه‌داوه‌ و به‌ هاوپه‌یمان و دۆست و پارێزه‌رى خۆیانى ده‌زانن چاوه‌ڕێن ئه‌مریکا  به‌زوویى هه‌ڵوێستى جیاوازترى هه‌بێ.. جگه‌ له‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵکشانى سیاسه‌ته‌کانى مۆسکۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ،  ده‌توانرێ سیاسه‌تى ئه‌مریکا به‌ سێ‌ بوو وه‌سفبکرێ به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى له‌سه‌رده‌مى باراک ئۆبامادا  جێبه‌جێ کراوه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى دروست کردووه‌‌، وه‌ڵامى گۆڕانکاریش  له‌م بارودۆخه‌دا له‌ واشنتۆنه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
ئایا به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان په‌رله‌مانى کوردستان کاراده‌کرێته‌وه‌
چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group