4
7 گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
3/6/2018


Increase text size Decrease text size

= جه‌ماوه‌رنیوز 
 






به‌روارى 2 ى مایسى 2018 له‌لایه‌ن حکومه‌تى ته‌وریکاوه‌ له‌رێگاى به‌نداوى ئه‌لیسۆ کرد که‌ له‌سه‌ر رووبارى دیجله‌ بنیاتیناوه‌ ،رێژه‌ى ئاوى روباره‌که‌ 50% که‌مى کردووه‌ .
 
وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کانى عێراق هۆکارى که‌مى ئاو بۆ رێژه‌ى باران بارین له‌ عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌که‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵانى رابردوو یه‌ده‌گى ئاوى عێراق به‌بڕى ٨ ملیار مه‌تر سێجا که‌میکردووه‌ .

زافر عه‌بدوڵڵا حوسێن راوێژکارى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کانى عیراق رایگه‌یاند: هۆکارى که‌مبونه‌وه‌ى یه‌ده‌گى ئاو له‌ئێستادا دروستکردنى ئه‌و به‌نداوه‌ نییه‌ که‌ تورکیا له‌سه‌ر روبارى دیجله‌ دروستیکردووه‌، به‌ڵکو  هۆکاره‌که‌ى بۆ که‌میى بڕى باران بارین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ وه‌رزى زستانى ئه‌مساڵدا،ووتیشى به‌ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو ئاوى دیجله‌ و فورات به‌رێژه‌ى له‌ 40%  که‌مبۆته‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ به‌نداوى "ئه‌لیسۆ" که‌ تورکیاوه‌ له‌سه‌ر رووبارى دیجله‌ دروستى ده‌کات ئه‌و  راوێژکاره‌ ده‌ڵێت: دروستکردنى ئه‌و به‌نداوه‌ له‌ داهاتوودا کاریگه‌رییه‌کى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر یه‌ده‌گى ئاوى عیراق ده‌بێت، به‌ڵام له‌ئێستادا ناتوانێت کاریگه‌رییه‌کان دیاریبکرێن .

ریاز عزه‌دین به‌رێوه‌به‌رى پڕۆژه‌ى به‌نداوى موسڵ-یش رایگه‌یاندووه‌: بڕى ئه‌و ئاوه‌ى له‌ تورکیاوه‌ ده‌هاته‌ عێراق به‌رێژه‌ى له‌ 50% که‌میکردووه‌.

ئاشکراشیکردووه‌ که‌ ئاستى یه‌ده‌گى ئاو له‌ به‌نداوى موسڵدا بۆ سێ ملیار مه‌تر سێجا که‌مبۆته‌وه‌  له‌کاتێکدا له‌ ساڵى رابردوودا یه‌ده‌گى ئاوى به‌نداوه‌که‌ هه‌شت ملیار مه‌تر سێجا بووه‌.
           
هه‌رسه‌باره‌ت به‌ گرتنه‌وه‌ى ئاوى روبارى دیجله‌ باڵیۆزى تورکیا له‌ به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ڵوێستى له‌باره‌ى کاردانه‌وه‌ ره‌سمى و جه‌ماوه‌رییه‌کانى عێراق سه‌باره‌ت به‌ وشککردنى رووبارى دیجله‌ خسته‌ڕوو، دواى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى تورکیا ده‌ستى به‌به‌ردانه‌وه‌ى بۆ به‌نداوى ئه‌لیسۆ کرد که‌ له‌سه‌ر رووباره‌که‌ بنیاتیناوه‌. وتیشی: تورکیا به‌بێ ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ دراوسێکه‌یدا هیچ هه‌نگاوێک نانێت،  ئه‌م هه‌نگاوه‌شى به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ دراوسێکه‌یدا بووه‌ ، هاوتا عیراقییه‌کانیشمان له‌م ورده‌کارییه‌دا هاوبۆچوونمانن.

 فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزى تورکیا له‌ به‌غدا راگه‌یاندراوێکى بڵاو کرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ : ڕایگ په‌یامى دۆسته‌ عیراقییه‌که‌مان سه‌باره‌ت به‌ ئاو بینى و هه‌موو په‌یامه‌کانتان قبوڵه‌ و هه‌موو ئه‌و سکاڵا و په‌یامانه‌ ده‌گه‌یه‌نمه‌ حکومه‌تى وڵاته‌که‌م، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌ من باڵیۆزم و ئه‌مه‌ش ئه‌رکه‌که‌مه‌، به‌ڵکوو وه‌ک دۆستێک و یه‌کێک له‌ به‌غداییه‌کان ئه‌و کاره‌ ده‌که‌م.

باڵیۆزى تورکیا ده‌شڵێت: له‌م پرسه‌دا ده‌مه‌وێت هه‌ندێک ڕاستى بزانن، تورکیا بیرۆکه‌ى هاوکاریکردنى خستۆته‌ڕوو، کاتێک عه‌مبارکردنى ئاوى له‌ به‌نداوى ئه‌لیسۆ دواخست، ئه‌مجاره‌ش به‌ر له‌ ده‌ستکردن به‌ عه‌مبارکردنى ئاو به‌هه‌مانشێوه‌ پێشنیارى هاوکارى کردووه‌، ماوه‌یه‌کى زۆر که‌م به‌ر له‌ئێستا له‌ تورکیا میواندارى وه‌فدێکى ته‌کنیکى عیراقمان کرد.

وتیشی: تورکیا به‌بێ ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ دراوسێکه‌یدا هیچ هه‌نگاوێک نانێت،  ئه‌م هه‌نگاوه‌شى به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ دراوسێکه‌یدا بووه‌ و هه‌نگاوه‌ هاوبه‌شه‌کانى دواى ئه‌م قۆناغه‌شى تاووتوێ کردووه‌، هاوتا عیراقییه‌کانیشمان له‌م ورده‌کارییه‌دا هاوبۆچوونمانن.

فاتیح یه‌ڵدز هه‌روه‌ها وتی: تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پشتیوانیکردنى عیراق سه‌باره‌ت به‌ ئاوى دیجله‌ و فورات و به‌ڕێوه‌بردنى ئاوه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کى دروست، چونکه‌ تورکیا ئاوى دیجله‌ و فورات به‌ ئاوى هاوبه‌ش داده‌نێت.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group