هیوادارم کورد چیتر خۆى نه‌داته‌ ده‌ستى قه‌ده‌ر

5/2/2016 7:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز



 نه‌ته‌وه‌ى کورد له‌ماوه‌ى 55 ساڵه‌ى ده‌یه‌ى دوو هه‌مى سه‌ده‌ى 20 وه‌ به‌رده‌وام له‌ خه‌باتدایه‌ دوژمنانى به‌ ناحه‌ق خوێنى ئه‌ رێژن و ماڵى ئه‌سوتێنن و زیندانى ئه‌که‌ن و زینده‌ به‌چاڵ و کیمیاوى و ئه‌نفال و پاره‌ بڕین وغه‌درلێکردن و سوکایه‌تى پێکردن وتاده‌رکردنى 30-4-2016 نه‌ک بۆ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ به‌ ڵکو ئه‌وه‌ بێ ئیحترامى و ره‌تکردنه‌وه‌ى شه‌راکه‌ت و قبوڵ نه‌کردنى کورده‌ به‌ برا بچوکیش , هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى هه‌میشه‌ کورد داواى ده‌وڵه‌تى بۆ فه‌له‌ستین و یه‌ک پارچه‌یى خاکى عێراق دروشمیان بووه‌, هه‌تا دواى روخاندنى رژێمى سه‌دام کورد نه‌یتوانى وه‌ک دانیشتوانى سۆڤیتى پێشوو که‌دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سۆڤیه‌ت 15 ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌ى و ئاینیان بۆ خۆیان دروستکرد, به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ کورد رۆشته‌وه‌ ئه‌و به‌غداده‌ى که‌ سه‌رچاوه‌ى غه‌درو کوشتن و بڕین و له‌ ناو بر دنى کورده‌ .
 له‌دواى 2003 وه‌ حکومه‌تى عێراقى نوێ داواى لێبوردنى له‌ گه‌ل و حکومه‌تى وڵاتى کوه‌یت کرد ،به‌ڵام داواى لێبوردنى بۆ به‌ کارهێنانى چه‌کى کیمیاوى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال نه‌کرد , ئه‌و خوشک و برایانه‌ى به‌ هه‌رناوێکه‌وه‌ له‌ به‌غدادن نه‌یان توانى به‌ عێراق و حکومه‌ته‌که‌ى بسه‌لمێنن داواى لێبوردن له‌ کورد بکات که‌ کۆمه‌ڵێ شتى ترى به‌ دوادا ئه‌هات , ئێستا عێراق 3 به‌شه‌ و شتێک به‌ ناوى عێراق نه‌ ماوه‌ له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ نه‌بیت ,( سونه‌و شیعه‌) و (شیعه‌و شیعه‌ ) و کوردیش به‌ پێى په‌تى تێ که‌وتووه‌ , ئه‌ونده‌ى کورد به‌ ته‌نگ یه‌ک پارچه‌ى عێراقه‌وه‌ن خاوه‌نه‌ ئه‌سڵیه‌که‌ى عه‌ره‌ب به‌ته‌نگیه‌وه‌نییه‌ , وه‌کورد خۆشى باجى ئه‌و ناکۆکیانه‌ى شه‌رى سونه‌و شیعه‌ ئه‌دات. 

دواجار له‌ 30-4- 2016 ئه‌وه‌ى بینرا به‌ سه‌ر کوردیان هێنا له‌ ناو پیرۆزى ئه‌و په‌رله‌مانه‌ له‌ به‌غداد, کارگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار له‌ترسى ئه‌وه‌ى ته‌عدایان لێ نه‌که‌ن له‌ ناو په‌رله‌مان دا بیریان له‌ خۆکوشتن کردۆته‌وه‌ به‌ هه‌وڵى هه‌ندێک به‌رپرس و خێرخوا به‌شێکى زۆریان له‌ده‌ستى گه‌وره‌ى کورد عه‌ره‌بى عێراقییان رزگارکرد و گه‌یشتنه‌وه‌ کوردستان له‌ خودا ئه‌پارانه‌وه‌ و دوعاى خێریان ئه‌کردبۆ ئه‌وانه‌ى رزگارى کردون , له‌1-5-2016 ئه‌و به‌شه‌ى جێ مابوون گه‌یشتنه‌وه‌ کوردستان ئه‌وه‌ حاڵى دانه‌رانى قانون بۆ عێراق بێت ئه‌ بێت حاڵى ئه‌وه‌ى که‌ چۆن بێت .
 به‌ هه‌رحاڵ مه‌به‌سته‌که‌ى من به‌ کورتى و کوردى ئه‌وه‌ى خواره‌وه‌یه‌: 

1-داوا له‌ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌که‌م هه‌رچى زووه‌ کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌ گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌ کوردستانیانه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندارانه‌دا بکات که‌ خۆیان به‌ خاوه‌نى بریار ئه‌ زانن و کوردیان خستۆته‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ى ئێستا که‌ بغداد وه‌ک نه‌ ته‌وه‌یه‌ک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل کورد ناکات به‌ڵکو وه‌ک لیستێک له‌لیستى هه‌ڵبژارن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌کرێت. 

2- بریار بدرێت ئه‌و تاکه‌تاکه‌ کورده‌ش که‌ له‌ بغداد ماوه‌ وخۆى شاردۆته‌وه‌ بگه‌رێته‌وه‌ کوردستان به‌ جه‌نابى سه‌رۆک کۆماریشه‌وه‌, چونکه‌ جێگاى کورد له‌ بغداد نه‌ماوه‌ و با چى تر سوکایه‌تى به‌ کورد نه‌کریه‌ت. 

3-به‌ بریارێکى سیاسى کورد سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندى ئیدارى عێراق چێتى له‌گه‌ڵ بغداد رابگرێت. 

4-له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کى سه‌رجه‌م حزبه‌ کوردستانیه‌کاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێم بۆچارسه‌رى کێشه‌ ناوخۆیه‌کان و به‌ گه‌ر خسته‌نه‌وه‌ى په‌رله‌مان و کاراکردنه‌وه‌ى حکومه‌ت و خۆ ئاماده‌کردن بۆ هه‌ر گۆران کاریه‌ک و هه‌ر رووبه‌ روو بونه‌ویه‌ک سازبکرێت. 

5-به‌ شدارى نه‌کردن له‌ ئازادکردنى موسڵ له‌گه‌ڵ عێراق , واته‌ کورد چۆن تا ئێستا شه‌رى داعشى کردوه‌ بۆخۆى هه‌روا بروات. 

6-یاداشتێک بۆ ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و کۆمارى ئیسلامى ئێران و بغداد بنێرن , به‌م شێوه‌یه‌ کورد له‌ دواى 13ساڵ نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆیى له‌ 1991 تا 2003 و له‌ 2003 تا 2016 بۆ یه‌کگترووى عێراق و بۆچارسه‌رى کێشه‌کان و هه‌وڵه‌کانى مام جلال که‌ به‌شێک له‌نه‌خۆشیه‌که‌ى سه‌به‌به‌که‌ى عه‌ره‌بى براگه‌وره‌ بوو ئه‌مه‌ ئه‌نجامه‌که‌یه‌تى . 

کورد له‌و ساته‌وه‌ نه‌گه‌رێته‌وه‌ بغداد تا کێشه‌ى (سونه‌ و شیعه‌) و (شیعه‌ و شیعه‌) له‌ عێراق چاره‌سه‌رنه‌کرێت تا هه‌ڵبژاردنى داهاتوو کورد له‌ بغداد نه‌بێت , هه‌ر کات ئه‌وان کیشه‌ کانیان چاره‌سه‌ر کرد کورد له‌ گه‌ڵ عێراقى ئه‌و کاته‌ رێکه‌وتنێکى نوێ بکات . 

له‌به‌رئه‌وه‌ى بغداد پابه‌ند نه‌بوه‌ به‌ رێکه‌وتنه‌کانى شه‌راکه‌تى کورد له‌ عێراق بۆیه‌ کورد له‌ ماڵى خۆى ئه‌بیت و عه‌ره‌بیش له‌ مالى خۆی. 

هیوادارم جه‌ماوه‌رى کوردستان راو وبۆچونى خۆى هه‌بیت چیتر کورد به‌ کوشت نه‌دین له‌ پیناو عیراقى هه‌لوه‌شاوه‌دا. 

7- پێش ئازاد کردنى موسڵ و پێش هه‌ڵبژاردنى ئه‌مریکا له‌ مانگى 11-2016 راپرسى گشتى له‌ کوردستان ئه‌نجام بدرێت چى دى کات له‌ ده‌ست خۆمان نه‌ ده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غداد که‌ بۆ کورد ئاسنى سارد کوتاندنه‌ , ئێمه‌ شه‌ر بۆ سه‌ر به‌ خۆیى ئه‌که‌ین نه‌ک له‌ گه‌ڵ ئه‌و به‌غداده‌ى که‌ ته‌نها ده‌وڵه‌ت نییه‌ هه‌مووشتێکه‌. 

بۆیه‌ پیویسته‌ هه‌مولایه‌نه‌سیاسیه‌کان و تاکه‌کانى ناو کۆمه‌لگاى کوردى به‌ هستکردن به‌ مسئولیه‌ت له‌ کاته‌ حه‌ساسه‌دا یا هه‌لو مه‌رجیکى زیرینه‌ بۆ کورد له‌ ده‌ستى نه‌داد وچى ترخۆى نه‌داته‌ ده‌ستى قه‌ده‌ر 

 محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود 
1-5-2016گوڵه‌خانه‌


زۆرترین خوێندراو