40ساڵ تێکۆشان بۆ ئامانجێکى مه‌زن

7/29/2016 9:10:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌ره‌و یادى 40 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان
40ساڵ تێکۆشان بۆ ئامانجێکى مه‌زن

40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، چرایه‌ک هه‌ڵکرا که‌ له‌دایکبوونى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان بوو ، له‌و کات و ساته‌ هه‌ستیاره‌دا بۆ گه‌لى کورد له‌ هه‌رچوار پارچه‌ى کوردستاندا پێویستیه‌کى له‌ راده‌به‌ده‌ربوو، ده‌توانین بڵێین سه‌رهه‌ڵدانى هێزێکى شۆڕشگێڕى وه‌ک حزبى سۆسیالست وه‌چه‌رخانێکى مێژوویى گرنگ بوو له‌ شۆڕشى ڕزگارى خوازى گه‌لى کورد، بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ره‌واکانى کوردان، حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان توانى دووباره‌ به‌ هۆى چه‌ندین تێکۆشه‌رى گه‌نج و کۆمه‌ڵانى خۆراگرى قاره‌مانى کوردستان جارێکى تر داواى مافه‌ نه‌دراوه‌کانى گه‌لى کورد بکات له‌ چوارچێوه‌ى شۆڕشى نوێى گه‌له‌که‌ماندا، شتێکى حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ دروستبوون و له‌دایکبوونى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان له‌و کات و ساته‌ى ئه‌وکاته‌دا زۆر پێویست بوو له‌ دوباره‌ بوونه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى شۆڕشى نوێى ڕزگارى خوازى گه‌لى کوردستان ، حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان کاتێک له‌ دایک بوو ، که‌ زۆربه‌ى زۆرى خه‌ڵک و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان بێ ئومێد بوون له‌ دوباره‌ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى شۆڕشى ڕزگارى خوازى گه‌لى کورد ، ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و بێ ئومێدیه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌وه‌ بوو که‌ گه‌وره‌ترین و پێ‌ چه‌کترین شۆڕش و هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌ پیلانێکى نێو ده‌وڵه‌تى له‌ ترۆپکى سه‌رکه‌وتندا تووشى گه‌وره‌ترین کاره‌سات و شکست هات ،
 له‌ لایه‌کى تریشه‌وه‌ زۆربه‌ى زۆرى گوند و دێهاته‌کانى کوردستان وێران کرا بوون ، بۆیه‌ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى شۆرش وشۆڕشکردن و پێشمه‌رگایه‌تى کارێکى ئاسان نه‌بوو ،  به‌ڵام لاوو گه‌نج و کوڕانى به‌جه‌رگ و گیان له‌سه‌رده‌سته‌کانى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان توانیان به‌سه‌ر هه‌موو به‌ربه‌ست و نه‌هامه‌تیه‌کانى به‌رده‌م له‌دایک بوونیان زاڵ بن و سه‌لماندیان که‌ هیچ هێزیک نییه‌ بتوانێت چۆک به‌ ئیراده‌ى پۆڵاینى گه‌له‌که‌ماندا بدات و ببێته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م داخوازى ڕه‌واى گه‌لێکى خاوه‌ن مێژوو خاک و زمان، دروست بوونى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئازادى ده‌ربڕین و بیروبۆچوونى جۆراوجۆرى دیموکراسیانه‌وه‌ دروست بووه‌ ، حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان هه‌رده‌م باوه‌ڕى به‌ سه‌رکه‌وتن و شکست ، به‌ که‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه‌ هه‌بووه‌ ، هه‌رده‌م بڕواى ته‌واى به‌ دیالۆگى عه‌قلانى و ئاشته‌وایى و پێکه‌وه‌ ژیان و ته‌بایى و یه‌کریزى گه‌لى کورد بووه‌ ، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا زۆر جاران ده‌ست به‌ردارى زۆرێک له‌ مافه‌ ره‌واکانى خۆى  بووه‌ و هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى کوردى له‌سه‌روه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى حیزبه‌که‌ى داناوه‌.

 له‌ماوه‌ى 40 ساڵى خه‌بات و تێکۆشانیدا  خاوه‌ن مێژوویه‌کى پێ‌ له‌سه‌روه‌ر‌ى خوێنینه‌ و هه‌زاران سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه‌و کادیرى به‌توانا و قاره‌مانى کردۆته‌ قوربانى له‌و پێناوه‌دا ، حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان حزبى شه‌هیدان و هێزى هه‌ڵوێستى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌ هه‌موو کاتێک خاوه‌ن سه‌رکرده‌و پێگه‌یه‌کى تایبه‌تى جه‌ماوه‌رى خۆى بووه‌ .
یادى 40 ساڵه‌ى له‌دایک بوونت پیرۆز حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان- حزبى 4500 شه‌هید


زۆرترین خوێندراو