ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
جه‌ماوه‌رنیوز
ئیبراهیم مه‌حمود
به بۆنه‌ى 40هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانه‌وه جوانترین بیرۆزبایی ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ر قاره‌مانه‌کان و ته‌واوى کادر لایه‌نگرو دۆستانى حزب ده‌که‌م.
حزبی سۆسیالیست له‌کاتێکدا ده‌ستى دایه‌وه چه‌ک له دژى گه‌وره‌ترین دیکتاتۆرى دوونیا و دووژمنى گه‌لى کورد که ئه‌ویش رژێمى به‌عسى له ناوچوو بوو که له‌و په‌ڕى به‌هێزیدا بوو، به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانى سۆسیالیست به گژى ئه‌و داگیرکه‌رانه‌دا چونه‌وه و ئومێدیان به خشییه‌وه به گه‌لى کورد و ڕژێمی به‌عسیان به ئاگا هێنایه‌وه که کورد هه‌رگیز ده‌ست به‌ردارى چه‌ک نابێت له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌راندا و ده‌ستبه‌ردارى خاکى خۆى نابێت.
حزبى سۆسیالیست بێ گۆدانه هه‌موو ئه‌و ترس و تۆقاندنانه‌ى ڕژێمی به‌عس ده‌رهه‌ق به میلله‌تى کورد به‌کارى ده‌هێنا ،بۆیه سه‌رقافله‌ى شۆڕشی نوێ و یه‌که‌مین ئاگرى ئه‌و شۆڕشه به ده‌ستى سه‌رکرده‌که‌ى درا له سنگی دووژمن.
حزبى سۆسیالست له‌و کاته‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه له خوێن به‌خشین بۆ رزگارکردنى کوردستان و له قۆناغه جیاوازه‌کانى خه‌باتى سیاسی له کوردستاندا ڕۆل و کاریگه‌رى خۆى هه‌بووه له هه‌ر قۆناغێک به شیوازێک بووه ، له خوێن به‌خشین له پێشه‌وه بووه له خه‌باتى رزگارى نیشتمانیداو له سه‌رده‌مى شاخ دژى ڕ‌ژێمى به‌عس گورزی گورجک بڕى داوه له دوژمن وپێشمه‌رگه‌کانى سۆسیالیست بزماریان له تابوتى به‌عس دا و له پێکهێنانى حکومه‌ت و په‌رله‌ماندا ئه‌ندازیارى پێکهێنا بووه و له به‌رگری کردن له حکومه‌ت و په‌رله‌مان شۆڕه سوارى مه‌یدان بووه ، به بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى که به‌شداره له حکومه‌ت یان نا.له ئیستاشدا په‌یامی ئاشتى و پێکه‌وه‌یی و یه‌ک ڕیزى ماڵى کوردى و یه‌ک گوتارى هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستانى ده‌وێ ، هه‌میشه لایه‌نى خێر بووه له نیوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانى کوردستاندا .
له کاتى هاتنى داعش و به‌لاماردانى خاکى کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و تیرۆریستانه‌وه سۆسیالیست یه‌که‌مین حزب بوو که سکرتێر و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌کانى به‌شدار بوون له داستانه‌کانى تێکشکاندى داعشدا، بۆیه له ئێستادا سکرتێر و ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى و فه‌رمانده و کادیر و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانى حزبى سۆسیالیست له سه‌نگه‌ره‌کانن بۆ رزگار کردن و پارێزگاریکرن له خاکى کوردستان. له‌و پێناوه‌شدا قوربانى گه‌وره‌ى داوه.
حزبى سۆسیالیست سوره له‌سه‌ر ڕزگار کردنى بست به بستى خاکى کوردستان له ده‌ستى داگیرکه‌ران.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052