چه‌ند په‌یڤیک له‌ یادى دووهه‌مین ساڵڕۆژى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود

11/21/2016 8:24:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ختیار که‌ریم 


ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ به‌رده‌وامى کێ بڕکێ له‌ گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌که‌ن ده‌یانه‌وێت به‌ خوێنى خۆیان ئازادى بۆ گه‌له‌ که‌یان بنوسنه‌وه‌ له‌ په‌نجه‌کانى ده‌ست تێپه‌ڕ ناکه‌ن و ئه‌و که‌سانش زۆر که‌من که‌ له‌بارودۆخى ناهه‌موارى گه‌له‌ که‌یاندا به‌ڵینه‌که‌یان جێ به‌جێ ده‌که‌ن و له‌ پێناو خۆشه‌ویستى خاکه‌ که‌یاندا گیانى خۆیان به‌خت ده‌که‌ن سه‌ره‌ تاتکێ له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌که‌ن  .

عه‌تاى کوڕى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ محمدى حاجى محمود که‌ سێکى ئاسایی نه‌بوو گه‌نجێکى دڵپاک و له‌ دایک بووى زیندان و گۆشکراوو به‌ بیرى شۆڕشگیڕو خه‌بات و تێکۆشان بوو ژیانى شه‌هید عه‌تا به‌به‌رده‌وامى له‌ ناو پیشمه‌رگه‌دا بووه‌ ئه‌و له‌ هه‌موو که‌س زیاتر له‌ ئێش و ئازاره‌کانى پێشمه‌رگه‌ تێده‌گه‌یشت و به‌ به‌رده‌وامى جل و به‌رگ و خواردن و هه‌تا شوێنى خه‌وتنیشى وه‌ک پیشمه‌رگه‌ وابوو . 
ئه‌و سه‌ڕاى ئه‌وه‌ى کورى گه‌وره‌ى محمدى حاجى محمود بوو به‌ڵام به‌ به‌رده‌وامى وه‌ک پیشمه‌رگه‌ ژیانى به‌سه‌ر ده‌برد نه‌ک وه‌ کوڕى به‌رپرسه‌کانى ئه‌م وڵاته‌ خۆیان له‌و هاوڵاتیان جیا بکه‌نه‌وه‌ له‌ ئاستێکى باڵاتردا بژێت که‌ زۆر به‌ ئاسانى ده‌یتوانى ئه‌و ژیانه‌ بژى وه‌ک  هه‌ر کوڕێکى به‌رپرسى ئه‌م وڵاته‌ .به‌ڵام شه‌هید عه‌تا به‌هیچ جۆرێک نه‌یده‌ویست ئه‌و ژیانه‌ به‌سه‌ر به‌رێت سه‌ڕایی ئه‌وه‌ى مافى مانه‌وه‌ى له‌وڵاتى سوید هه‌بوو له‌ هه‌مان کاتدا خوێندکارى قۆناغى سێیه‌مى به‌شى ئیداره‌یی زانکۆى جیهان بوو .

شه‌هید عه‌تا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی شه‌ڕى داسه‌پاوى داعش و مه‌ترسیه‌کانى بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان له‌ گه‌ڵ هێزێکى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان چووه‌ سه‌نگه‌ره‌کانى پیشه‌وه‌ى شه‌ڕ به‌ به‌رده‌وامى وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کى گیان فیداو له‌ خۆ بردووه‌ هاوشانى هاوسه‌نگه‌ره‌کانى له‌ ڕیزى پێشه‌وه‌ و سه‌نگه‌رى به‌رگریدا بووه‌ به‌ شه‌دارى زۆربه‌ى داستانه‌کانى ڕزگارکردنى خاکى کوردستانى کردوه‌ .

شه‌هید عه‌تا زۆر به‌ ڕاستگۆیانه‌ ئه‌و به‌ڵینه‌ى به‌جێ هینا که‌ به‌به‌رده‌وامى ده‌یگوته‌وه‌ من به‌ خوێنى خۆم پارێزگارى له‌ خاکى کوردستان ده‌که‌م به‌ڕاستگۆیانه‌ش ئه‌و به‌ ڵینه‌ى سه‌لماند و له‌ پێناوى خاکى کوردستانه‌وه‌ چوه‌ کاروانى نه‌مران .

شه‌هید عه‌تا هه‌رده‌م پێوابوو ده‌بێت گه‌لى کورد ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیى خۆیی وه‌ک هه‌ر وڵاتێکى ترى ئه‌م جیهانه‌ چونکه‌ تاکه‌ ڕێگا بۆ گه‌شتن به‌ داواو خواسته‌کانى ڕۆڵه‌و منداڵه‌ خێر له‌ خۆنه‌دیوو بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و به‌ دیهینانى خه‌ون و ئاواته‌کانى گه‌نجان و ئافره‌تان و ساڕێژکردنى زامه‌کانى کیمابارانکراوان و ئه‌ونفالکراو زینده‌به‌چاڵکراوه‌کان ته‌نها پارێزگاریکردن له‌ خاکى کوردستان و به‌ دبهێنانى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆییه‌و هه‌ر بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش گیانى خۆیی کرده‌و قوربانى .

شه‌هید عه‌تا خولیاو ئاواتى زۆرى هه‌بوو که‌ هه‌رێمى کوردستان ئاینده‌یه‌کى گه‌شى ده‌بێت به‌ڵام ده‌بێت به‌ به‌رده‌وامى به‌رنگارى ئه‌و ته‌حدیانه‌ ببینه‌وه‌ که‌ ڕووبه‌ڕووى ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌بێته‌وه‌ پیشى وابوو به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ى ته‌حدیه‌کان پێویستى به‌ شه‌و نوخونى و خۆنه‌ویستى و قوربانیدانى زۆره‌وه‌ به‌ربه‌رده‌وامى باسى له‌ مێژووى وڵاتان ده‌کرد که‌چه‌ندین قوربانیانداوه‌ بۆ نه‌وه‌کانیان که‌ ئێستا ئاینده‌یه‌کى گه‌شیان بۆ وڵاته‌که‌یان فه‌راهه‌مکردوه‌ .

پێشى وابوو ده‌بێت نوخبه‌ى ئه‌م وڵاته‌و هه‌ریه‌ک له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ گه‌نجان و خوێندکاران و سه‌رجه‌م توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا ده‌بێت ئینتمایان بۆ خۆشه‌ویستى نیشتمان هه‌بێت و له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ به‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌توانن به‌هه‌رمه‌ند بن له‌ ئاینده‌یه‌کى گه‌ش بۆ هه‌رێمى کوردستان .

شه‌هید عه‌تا له‌ هه‌موو که‌س زیاتر په‌رۆشى ئاینده‌ى کوردستان بوو . ئه‌و هه‌م خوێندکار بوو هه‌میش پێشمه‌رگه‌ بۆیه‌ ئه‌م دوو چه‌مکه‌ى به‌هه‌ند وه‌رگرتبوو پێ وابوو خوێندکار ده‌توانێت به‌شداربێت له‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ گه‌شه‌کردنى زیاترى کوردستان و هه‌میش پێشمه‌رگه‌ ده‌توانێت پارێزگارى لێبکات .

بۆیه‌ پاراستنى خاکى کوردستانى کردبووه‌ بابه‌تێکى گرنگ بۆ سه‌رکه‌وتنى کوردستان .شه‌هید عه‌تا به‌ بێ ئه‌وه‌ى هیچ پۆستێکى سه‌ربازى هه‌بێت یان پێویستى بێت به‌وه‌ى بچێته‌ سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ . به‌ڵام له‌ پێناو خۆشه‌ ویستى نیشتمان و پارێزگاریکردن له‌ خاکى کوردستان دوو ساڵ له‌ مه‌و به‌ر له‌ کاتیکى تۆمارکردنى داسانێکدا دژى چه‌ته‌کانى داعش له‌ به‌رزاییه‌کانى ته‌للورد گیانى خۆى کردوه‌ قوربانى چوه‌ کاروانى نه‌مران.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى مه‌ترسى و ته‌حدیه‌کان تا ئیستا له‌ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ماوه‌ به‌ شێکى زۆرى خاکى کوردستان ئازاد کراوه‌ و ئێستا له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ پارێزگارى لێده‌کرێت به‌ڵام تا ئێستا هه‌رێمى کوردستان به‌ قه‌یرانێکى سیاسى سه‌ختدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و لایه‌نه‌کان له‌ هه‌موو کات زیاتر دژى یه‌کترین و نه‌یان توانیه‌وه‌ گوتاریکى سیاسى هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه‌ کارى له‌ سه‌ر بکه‌ن له‌ هه‌مان کاتدا قه‌یرانێکى دارایی سه‌خت به‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌ مه‌ترسیه‌کى گه‌وره‌ى بۆ ئاینده‌ى هه‌رێمى کوردستان دروستکردوه‌ بۆیه‌ له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ ده‌بێت هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کۆبونه‌وه‌ى به‌رفراوان ئه‌نجام بده‌ن بۆ ڕزگار کردنى هه‌رێمى کوردستان له‌م قه‌یرانه‌وه‌ به‌رو که‌نارێکى ئارام و به‌ دیهێنانى ئه‌و ئامانجه‌ى که‌ شه‌هید عه‌تاو شه‌هیدانى ترى کوردستان خۆیان له‌ پێناودا به‌ختکرد.


زۆرترین خوێندراو