ئافره‌ت و ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان

11/22/2016 10:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌نه‌وشه‌ که‌ریم زاده‌      


له‌ سه‌ده‌ى ٢١ى زایینى که‌ ئێمه‌ له‌ سه‌رده‌مى جیهانى خه‌یرایى و پێشکه‌وتندا ده‌ژین ڕۆژ به‌ ڕۆژ ته‌مه‌نى توند و تیژى کۆمه‌ڵایه‌تى  و تاوان دا ئه‌به‌زیت و ئه‌م شێوازه‌ دابه‌زینه‌ى ته‌مه‌نى تاوان کردن له‌ نێو مروڤه‌کاندا ده‌ سه‌لمێنێت  که‌ خه‌یرایى و پێشکه‌وتنى جیهان به‌وشێوازه‌ به‌ قازانجى مرۆڤه‌کان نیه‌ و ئافره‌تان زۆرتر له‌،چینه‌کانى ترى کۆمه‌ڵگا ده‌بن به‌ قوربانى کێشه‌ کۆمه‌ ڵایه‌ تیه‌کان .  

ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان ئه‌گه‌ر سه‌ره‌کى ترین کێشه‌ى ژنان نه‌بێت، بێگومان یه‌کێک له‌ به‌ر چاوترین کێشه‌کانى ئافره‌تانه‌ که‌ به‌ داخه‌وه‌ خه‌ریکى گه‌شه‌ سه‌ندنه‌ . 

 هه‌ندێ له‌ کۆمه‌ڵگاکان هه‌ست ئه‌که‌ن که‌ مه‌سه‌له‌ى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان ته‌نها و ته‌نها په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ ڕه‌گه‌زى نێرینه‌وه‌ و ژنان قوربانى ئه‌م کێشه‌یه‌ نابن ، به‌ڵام ئاماره‌کان ده‌یسه‌لمێنن که‌ هه‌رچى جیهان زۆرتر و زۆرتر به‌ره‌و پێشکه‌وتن ده‌ڕوات کچان و ئافره‌تانیش هاوکات له‌گه‌ڵ پیاوانى کۆمه‌ڵگا ڕوبه‌ڕوى ئه‌م کێشه‌ ده‌بنه‌وه‌ و هه‌ندێ له‌ واتاکان و ئاماره‌کانیش ده‌رى خستووه‌ که‌ له‌ هه‌ندێ له‌ کۆمه‌ڵگاکان ئافره‌تان زۆرتر له‌م باره‌وه‌ تووشى مه‌ترسى بوونه‌ته‌وه‌  . 

 هه‌ندێ له‌ هۆکاره‌کانى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بریتیه‌ له‌ : 
  1-داهاتى نایه‌کسان بو ئافره‌تان له‌ چاو پیاواندا .
  2-  توندوتێژى دژ به‌ ژنان له‌ کۆمه‌ڵگاى پیاوساڵارى دا .
  3- یارمه‌تى نه‌دان به‌ ئافره‌تان بۆ به‌شدارى کردن له‌ چالاکیه‌ کۆمه‌ڵایه‌ تییه‌کان.
  4- قه‌یرانى سیاسى که‌ خۆى ده‌توانێت کاریگه‌رى ڕاسته‌و خۆى بێت له‌ سه‌ر قه‌یرانى ئابوورى ، کۆمه‌ڵایه‌تى و کولتوورى و هه‌موو ئه‌م قه‌یرانانه‌ خۆى دۆخێک ئه‌خوڵقێنێت که‌ کچان و ئافره‌تان هان ئه‌دات به‌ڕه‌و ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان .

به‌داخه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگا دواکه‌و تووه‌ کاندا که‌ هه‌ندێ له‌ ڕووناکبیران باسى ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌ کار هێنانى ماده‌ههۆشبه‌ره‌کان ده‌بێت وه‌کوو کێشه‌یه‌کى ده‌روونى سه‌یرى بکرێت ، به‌ڵام هه‌مان  ڕووناکبیران به‌ چاوێکى زۆر جیاوازه‌وه‌ سه‌یرى ئه‌و ئافره‌تانه‌ ئه‌که‌ن  که‌تووشى  ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بوونه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌نین که‌ وه‌کوو نه‌خۆشێکى ده‌روونى سه‌یرى ژنان بکه‌ن و هه‌ندێ حاڵه‌ تێشدا وه‌کوو تاوانبار سه‌یریان ده‌که‌ن .   
ڕوڵى بنه‌ماڵه‌کان چیه‌ ؟

به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌کى یه‌کجار گرنگ هه‌یه‌ که‌ ئه‌ویش کاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ سه‌ر داهاتوویى منداڵان .
به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ له‌ بنه‌ماڵه‌کان که‌مته‌رخه‌مى ئه‌که‌ن له‌ ته‌رخان کردنى کات بۆ منداڵه‌کانیان و ئه‌ویش  خۆى بابه‌تێکى گرنگه‌ که‌ ده‌بێت باسى بکرێت.
بۆ نمونه‌ ئه‌وه‌ کیه‌که‌ کاریگه‌رى باش دروس ئه‌کات له‌ په‌روه‌رده‌ى منداڵ ؟   ئه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ .
ئه‌وه‌نکیه‌ که‌ منداڵ به‌ شێوازێک  په‌روه‌رده‌ ده‌کات که‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تى بکات به‌رامبه‌ر به‌ خۆى و هاووڵاتیان ؟

  ئه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ و له‌بیرى نه‌به‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ کاتى فشارى ده‌روونى به‌تایبه‌تى  کچان له‌ته‌مه‌نى هه‌رزه‌ کاریدا ده‌یانگریته‌ باوه‌ش و هه‌موو پیداویسته‌ جیاوازه‌کانى ده‌گریته‌ ئه‌ستۆ ، له‌ لایه‌کى تره‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان  ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ که‌ پیاوێکى تووشى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان تیاداهه‌یه‌ کاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى ده‌بێت له‌سه‌ر ئافره‌ته‌که‌ ، به‌ومانایه‌ که‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ ئه‌دات که‌ ئافره‌ته‌که‌ش تووشى هه‌مان کێشه‌ بکات که‌ ئاسانتر بتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌ کاره‌کانیدا .

کچان و ئافره‌تان ، قوربانى هه‌ستى خۆشه‌ویستی.
 به‌داخه‌وه‌ که‌ خۆشه‌ویستى یه‌کیک له‌و قۆناغه‌ جوانانه‌یه‌ که‌ مروڤ له‌ سه‌ردمى هه‌رزه‌کارى و گه‌نجایه‌تى تێپه‌رى ده‌کات ، به‌ڵام له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا  کچان  و ته‌نانه‌ت ئافره‌تان به‌ بێ بیرکردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کور یان پیاوێک خۆشه‌ویستى ئه‌که‌ن که‌ زۆر جار فێڵیان لێ  ده‌کرێت و دواى ماوه‌ییک تووشى کێشه‌ى ده‌روونى ده‌بن و له‌ژیر فشارى خۆشه‌ویستى یه‌ک لایانه‌وه‌ ڕوو ده‌که‌نه‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان .

به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ که‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ى لاواز و هه‌ژار دا ئه‌ژین ، دواى ئه‌وه‌ى که‌ تواناى ئه‌وه‌یان نه‌بوو که‌ پاره‌ى پیویست بۆ دابینکردنى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن ، ناچار ده‌بن له‌ ڕیگاى له‌ش فروشیه‌وه‌ کێشه‌که‌ چاره‌ سه‌ر بکه‌ن .    

کاردانه‌وه‌ى جیاوازى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌سه‌ر کچان و ئافره‌تان . 
 کچان به‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌ هێشتا هیچ به‌رپرسیاره‌تییک له‌ ئه‌ستۆیاندا نیه‌ ، دوا به‌ دواى ئه‌وه‌ى که‌ له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌ڵهاتن ته‌نها ده‌بن به‌ هۆى له‌ناو چوونى ژیانى خۆیان و خوڵقاندنى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌ نیو کۆمه‌ڵگادا .   

به‌ڵام ئافره‌تان به‌هۆى به‌ر پرسیاریه‌تى به‌رامبه‌ر به‌ مێردو منداڵه‌کانى جگه‌له‌وه‌ى که‌ ژیان و داهاتووى خۆى له‌ ناو ده‌بات ، ده‌بێت به‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ هه‌موو ئه‌ندامانى خێزان یه‌ک له‌ دواى یه‌ک له‌ گرده‌لولى قه‌یرانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان ژیانیان له‌ ناو بچێت .

تووش بوون به‌ نه‌خۆشیه‌کانى په‌یوه‌ندى دار به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان یه‌کێک تر له‌ ئه‌نجامه‌کانى ئه‌و ڕیگایه‌ که‌ خه‌ڵک گرتوویانه‌ به‌ر ، وه‌کوو جه‌لته‌ى دل ، مێشک ، شێرپه‌نجه‌ .

  کان له‌ چاره‌سه‌رکردنى  NGO ڕۆڵى ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان و
کێشه‌ى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان : 

ئێستا له‌ ئه‌مریکا دوو ڕێکخراوه‌ى تایبه‌ت به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان دامه‌زراوه‌ که‌ خه‌ڵکى خۆبه‌خش به‌ پێ تواناى خۆى خۆبه‌ خشانه‌ یارمه‌تى خه‌ڵک ئه‌دات.  
ئه‌و دوو ڕێکخراوه‌ بریتیه‌له‌  :
ڕێکخراوه‌ى ( A.A  ) 1-ڕێکخراوه‌ى تایبه‌ت به‌ خواردنه‌وه‌ى زۆر   بیره‌ - شه‌راب - ڤۆدکا - ویسکى   
ڕێکخراوه‌ى (  N.A ) 2-ڕێکخراوه‌ى تایبه‌ت به‌ هۆشبه‌ره‌ دوکه‌ڵه‌کان ( هێروئین - کوکائین -  تریاک و .......) به‌خته‌وه‌رانه‌ ئێستا دواى ئه‌مریکا ووڵاتانى ترى جیهان چاویان له‌و رێکخراوه‌ خوبه‌خشه‌ى ئه‌مریکا کردووه‌ و کار ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ر کردنى ئه‌و کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ که‌ ئافره‌تان و کچان زۆرتر له‌ هه‌موو چینیک ده‌بن به‌ قوربانى .  
به‌ هیواى جیهانێکى پر له‌ ئاشتى و یه‌کسانى بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کان 


زۆرترین خوێندراو