له‌برى رۆژى سوپاى عێراق رۆژێک بۆ پێشمه‌رگه‌ دیاریى بکرێت

1/6/2017 8:21:00 PM
جەماوەر نیوز
ئه‌مساڵیش رۆژى سوپا به‌رز راگیرا له‌ کوردستان بۆ پیرۆز راگرتنى سوپاى پرتاوانى عیراق

جه‌ماوه‌رنیوز

‎نوسینى : سه‌رباز 



‎شه‌شى کانونى دووهه‌مى هه‌مووساڵێک که‌ ده‌کاته‌ 16-به‌فران بارى 2716 وه‌ک ساڵانى که‌ له‌کوردستانیش ئه‌و رۆژه‌ وه‌ک رۆژیکى پیرۆز رێزى لێ ئه‌گرن ئه‌ویش وه‌ک ئه‌و جه‌ژنانه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ کورده‌وه‌ نیه‌ و به‌رزراده‌گیرێت، سوپاى عێراق له‌ 6 ى کانونى 1921 به‌یه‌ک فه‌وج به‌ناوى ئیمام موساى کازم له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى له‌سوپاى عوسمانیه‌ وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ژێر چاودێرى به‌ریتانیا و له‌سه‌ر ئه‌ساسى شێوه‌ى سوپاى به‌ریتانیا له‌ عێراق دامه‌زرا.

‎ئه‌م سوپایه‌ هێشتا خۆى نه‌گرت بوو چله‌ى نه‌رۆشتبوو له‌ گه‌ڵ سوپاى به‌ریتانیا په‌لامارى کوردستان یان دا به‌ تایبه‌تى شارى سلێمانى وده‌وروبه‌رى له‌و کاته‌وه‌ سوپاى عێراق بو به‌پاڵه‌وانى مه‌یدانى کوشتن و بڕین و له‌ناو بردنى بزوتنه‌وه‌ى کوردى کردوه‌، ئه‌م سوپا داگیرکه‌ره‌ جگه‌ له‌سه‌رکوت کردنى راپه‌ڕینه‌کانى بارزان له‌  ى 11ئه‌یلولیشه‌وه‌ ئه‌م سوپایه‌ به‌ هه‌مو تواناى روبه‌روى شۆرشى ئه‌یلول بوه‌وه‌ به‌هه‌موو جۆره‌ چه‌کێکى سه‌رده‌مى خۆى ده‌ستى له‌ که‌س نه‌پاراست به‌چه‌کى فسفۆر له‌پێشمه‌رگه‌ و به‌ ناپاڵم له‌ قه‌ڵادزه‌ و زانکۆى سلێمانى دا که‌ئه‌وکات له‌ قه‌ڵادزه‌ بوو ،له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌26-4-1974 و ته‌عریب وته‌بعیس و وێران کردنى کوردستان له‌ مه‌نده‌لیه‌وه‌ بۆ سنجار و سوتاندنى زۆربه‌ى دێهاته‌کانى کوردستان له‌دواى هه‌ره‌سى شۆرش به‌چه‌پ و راست که‌وته‌گیانى خه‌ڵکى کوردستان و گواستنه‌وه‌ یان بۆ خواروى عێراق وه‌ک دیلى شه‌ڕ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رى کوردستان ئه‌کرد ، له‌دواى سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ى شۆرش له‌ ناوه‌راستى 1976وه‌ ئه‌م سوپا دڕنده‌یه‌ ده‌ستى له‌ جه‌ماوه‌رى کوردستان نه‌ پاراست و زیاتر له‌ 4500 دێهاتى کوردستانى وێران کرد ، سوکایه‌تى کردن به‌ میلله‌ته‌که‌مان و کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌کانى ترى کوردستان و ئه‌نفال دیار ترین تاوانه‌کانى سوپاى عێراق بوون ،ئه‌م سوپا ترسنۆکه‌ له‌ساڵه‌کانى 1948 و1967 دا له‌ شه‌ڕى ئیسرائیل و عه‌ره‌ب هه‌ڵئه‌هات و له‌شه‌ڕى عێراق ئیراندا که‌خۆى هه‌ڵگیر سێنه‌رى شه‌ڕه‌ که‌ بوو بینیمان چۆن له‌ به‌ره‌کانى شه‌ر هه‌ڵئه‌هات و ترسنۆکانه‌ جێگاى به‌ خۆى نه‌ئه‌گرد و صدام حسین یان ناچارکرد له‌به‌خشینى زووى ئاوى عێراق به‌ شاى ئێران که‌کوردستانى شى به‌رکه‌وتووه‌ .

‎ئه‌و سوپایه‌ تاڵانى وڵاتى کوێتى دراوسێى کرد و له‌ربه‌رده‌م هێزه‌کانى ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانان چۆن کونه‌ مشکیان لێ ببوو به‌ قه‌یسه‌رى و له‌ 2003 شدا یه‌ک ملیون سوپاى عێراق که‌ ترسنۆک ترین سوپاى ئه‌و ناوچه‌یه‌ بوو له‌ به‌ر ده‌م هاوپه‌یماناندا ،به‌ڵام قاره‌مانى ناو خۆى کوردستان و کوشتنى به‌ کۆمه‌ڵى هه‌ڵه‌بجه‌و سێوسێنان و بالیسان وقلاسێوکه‌ و دۆڵى جافایه‌تى وبادینان بوون له‌ 24سه‌عات دا وه‌ک به‌فر توایه‌وه‌ له‌ ساڵى 991 یش دا زیاتر له‌ 100هه‌زار سه‌ر بازى ئه‌و سوپایه‌ که‌و ته‌به‌ر په‌لامارى شۆڕشگێرانه‌ى پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌رى کوردستانه‌وه‌ بێ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ خه‌ڵکى کوردستان وپێشمه‌رگه‌ میوان داریان لێ ئه‌کردن .

‎واته‌ ئه‌ سوپایه‌ له‌ورۆژه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ ده‌ستى سووره‌ به‌خۆینى جه‌ماوه‌رى کوردستان و عێراق سوپایه‌کى حاقد وتاوان بار که‌په‌رده‌ى دڵیان به‌رام به‌ر به‌کورد له‌پۆستاڵه‌ره‌شه‌کانى خۆیان قایم تره‌ .
‎بۆیه‌ ئه‌وه‌ى جێگاى پرسیاره‌ چ خێره‌ کورد له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى داوا له‌و سوپا تاوان باره‌ بکات داواى لێ بوردن له‌ کورد بکات ،کورد داواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه‌ پر تاوانه‌ى 6ى کانون بکات نه‌ک یادى 6ىکانون له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌رز راگرن له‌ باتى ئه‌وه‌ رۆژى پێشمه‌رگه‌ دیارى بکرێت نه‌ک یادى ئه‌ سوپایه‌ که‌ مێژوه‌که‌ى پڕه‌ له‌ شه‌ر مه‌ زاری.

‎ ئه‌و سوپا گه‌وره‌ بێهێزه‌ى که‌ به‌رامبه‌ر به‌ چه‌کدارانى داعش روخان و هه‌ڵهاتن وهه‌رچى چه‌کى قورسى ئه‌و سوپایه‌ هه‌یه‌ که‌وته‌ ده‌ست چه‌کدارانى داعش و به‌شێکى زۆرى خاکى عێراق له‌لایه‌ن ده‌ست چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا ، به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌کدارانى داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر خاکى پیرۆزى کوردستان و له‌به‌رامبه‌ردا هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان قاره‌ مانانه‌ به‌درێژایى 1500 مه‌تر روبه‌روى چه‌کدارانى داعش بونه‌وه‌ و به‌شێکى زۆرى خاکى کوردستانى داگیر کراویان ئازاد کرد و گه‌ڕانیانه‌وه‌ سه‌ر خاکى پیرۆزى کوردستان ، به‌ڵام رۆژێک بۆ پێشمه‌رگه‌ دیارى نه‌کرا ...!!!


زۆرترین خوێندراو