منداڵان قوربانی یه‌که‌من له‌جیابونه‌وه‌ى دایک و باوکه‌کان

1/21/2017 3:27:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنوز

  وه‌ نه‌وشه‌  که‌ریم زاده‌ 



لێکوڵینه‌‌وه‌ی ده‌رون ناسی سه‌باره‌ت به‌و دایک و باوکانه‌ى که‌له‌یه‌کتر جودا ده‌بنه‌وه‌ .

جیا بوونه‌وه‌ی ژن و مێرد یه‌ کێک له‌و کاره‌ساتانه‌یه‌ که‌ نه‌ته‌نها هاو کێشه‌ی ده‌رونی ژن ومێرد تێک ئه‌دات به‌ڵکو منداڵان زۆرتر له‌ دایک و باوک ده‌بن به‌ قوربانی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، هه‌ندێک له‌ منداڵان  هه‌ر له‌ساته‌کانی منداڵیه‌وه‌  رقیان هه‌یه‌ له‌ باوک یان دایک .

له‌ کاتی  جودا بوونه‌وه‌ی دایک و باوک  له‌وانه‌یه‌  هه‌ندێک له‌و منداڵانه‌ زۆر تووره‌ بن له‌ هه‌ر دو لایه‌که‌ چونکه‌ خویان به‌قوربانی ئه‌وان ده‌زانن . ئاستی تێگه‌ییشتن و هه‌ستی منداڵ له‌ کاتی جودا بوونه‌وه‌ی دایک و باوک په‌یوه‌ندی راسته‌و خوی هه‌یه‌ به‌ ته‌مه‌نیه‌وه‌ به‌و مانایه‌ ، هه‌رچی ته‌مه‌نی منداڵه‌که‌ که‌متر بێت زۆرتر توشی رووخان و دابران ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ره‌گه‌زیش کاریگه‌ری هه‌یه‌. بو نمونه‌ منداڵی کچ زۆرتر له‌ کوڕ تووشی ئازاری  ده‌روونی ده‌بێت. لێکولینه‌وه‌ی بسپۆرانی بواری ده‌روون  ناسی سه‌لماندوویه‌ که‌ ئه‌و منداڵانه‌ که‌ له‌و بنه‌ماڵانه‌ له‌ داییک ده‌بن که‌له‌ ساته‌کانی مناڵی ئه‌وانه‌ له‌یه‌کتر جودا ده‌بن وه‌له‌ داهاتوودا زۆرتر تووشی کێشه‌ی ده‌روونی ده‌بن و کاریگه‌ری راسته‌و خۆشی ده‌بێت له‌سه‌ر خویندنیان له‌ قوتابخانه‌کاندا. کێشه‌ جۆر وا جۆره‌ کومه‌ڵا یه‌تیه‌کان یه‌کیکی تر له‌و کێشانه‌یه‌ که‌ به‌ هۆی جیا بوونه‌وه‌ی، خێزانه‌کان ڕوو ئه‌دات بو نمونه‌: 

کێشه‌ له‌ دروستکردنی  په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆیندکارانی پۆله‌کانی تر کێشه‌ له‌ پێوه‌ندیه‌ گشتیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا دابه‌زینی ئاستی توانای منداڵ له‌ هه‌مو بواره‌ کاندا،وه‌ کوو بواری هونه‌ری،زانستی و ... 

به‌داخه‌وه‌ لێکۆلینه‌وکان ده‌ری خستووه‌ که‌ ئه‌و منداڵانه‌ که‌ له‌و جۆره‌ خێزانانه‌ له‌ دایک ده‌بن و په‌روه‌رده‌  ده‌ کرێن هه‌میشه‌ خۆیان به‌ به‌ رپرسی سه‌ره‌ کی ئه‌و کاره‌ساته‌ ده‌زانن و هه‌ست ده‌ که‌ن که‌ ره‌ نگه‌ ئه‌وان منداڵێکی باش نبوون بو خێزانه‌که‌یان و ئه‌گه‌ر ئه‌وان باش ببوایان دایک وباوکیان ،ناچار نه‌ده‌بوون له‌ یه‌کتر جیا ببنه‌وه‌ که‌ واته‌ منداڵ له‌هه‌ر قۆناغ و ته‌مه‌نێکدا،له‌و کاته‌ی که‌ خێزانه‌که‌ی بریاری ئه‌وه‌ ئه‌ده‌ن که‌ له‌ یه‌کتری جیا ببنه‌وه‌،3 پرسیاری سه‌ره‌کی له‌ مێشکی دروست ده‌بیت:  

1- ئایا من بووم به‌ هۆکاری جیا بوونه‌وه‌ی باوک و دایکم؟
2- له‌ دوای جیا بوونه‌وه‌ی دایک و باوکم کێ من به‌ خێو ده‌کات؟
3- ئایا دوای ئه‌وه‌ی که‌ وازیان له‌یه‌ک هێنا هاوکات بۆ هه‌میشه‌ واز له‌ منیش ده‌هێنن؟
جگه‌ له‌ په‌رێشان بوونی مێشکی مندال، هه‌ستی مندالیش تووشی هه‌ندی حاڵه‌تی خراپی ده‌روونی ده‌بێت. یه‌کێک له‌ به‌رواوانترین هه‌سته‌کان که‌ هه‌موو منداڵان به‌ هۆی ئه‌و جوره‌ خێزانانه‌ رووبه‌روی ده‌بنه‌وه‌ هه‌ستی بێ که‌سی وته‌نهاییه‌ که‌ کت وموت چه‌ند ڕوژو ته‌نانه‌ت چه‌ند کاتژمێر دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌وان تووشی ده‌بن .

زۆربه‌ی ئه‌ومنداڵانه‌ که‌ تووشی کاره‌ساتێکی وا ده‌بن شه‌رمن ده‌ بن و هه‌مووکاتێک له‌ میوانیه‌کاندا بێ ده‌نگ دائه‌نیشن و ده‌ ترسن که‌له‌ڵای که‌س باسی ئازاره‌ کانیان بکه‌ن، ترس به‌ شێوازیکی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ بیت.به‌ به‌شیک له‌ که‌سایه‌تی ئه‌ومنداڵانه‌ که‌ ته‌ندروستی ده‌رونیان په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ ته‌ندروستی خێزانه‌وه‌،ئه‌وان به‌ پیچه‌وانه‌ی دایک و باوکه‌وه‌، هه‌م له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیه‌تی بیر له‌ خێزانه‌که‌یان ده‌ که‌نه‌وه‌ و ترسیان ئه‌وه‌یه‌  که‌ له‌ وه‌ ش خراپتر ڕوو نه‌ دات.

هه‌ ڵسه‌ نگاندنی دایک و باوک له‌لایه‌ن منداڵه‌وه‌:

منداڵ به‌ بێ ئه‌وه‌ ی که‌ فێریان کردبێت ، ئاشکرا هه‌ست ده‌ کات که‌ پیویسته‌ پشتیوانی له‌ دایک بکات  ئه‌گرچی به‌ پێ ته‌مه‌نی ڕوانگه‌ی ئه‌ گۆردرێت ، بلام هه‌میشه‌ سه‌رقاڵ به‌ هه‌ڵسانگدنی دایک و باوک که‌ کێ تاوان باری سه‌ره‌ کیه‌.

به‌داخه‌وه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا ناتوانێت بیر بکاته‌وه‌ که‌ هه‌ژاری کولتوری،نه‌خۆینه‌واری،ئاستی تێگه‌ییشتنی باوک و دایک و ته‌نانه‌ت دۆخی کومه‌ڵگاش کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ تێکدانی خێزانه‌کان.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ستێکی تووڕه‌ یی تێدا دروست  ده‌ بێت که‌ له‌ ساته‌کانی منداڵی ده‌ری ناخات به‌ڵام له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجایه‌تی ورده‌ ورده‌ تووڕه‌یی ده‌بێت به‌ به‌شێک له‌ که‌سایه‌تی.
ئاماره‌ کان ده‌یسه‌لمێنن که‌ 25%ی ئه‌و منداڵانه‌ ته‌مه‌نیان له‌ ژیر 16 سالێدا ، به‌ڵام له‌ گه‌ڵ‌ هه‌موو ئازاره‌ نه‌هێنیه‌ کانیاندا نایدر کێنن.

له‌ کۆتاییدا ده‌مه‌وێت  به‌ کورتی هه‌ندێ تر له‌ ده‌ رئه‌نجامه‌کانی کاره‌ ساتی جیابوونه‌وه‌ ی دایک و باوک و وازهینان له‌ ژیانی هاو به‌ش و کاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵان وه‌ بیر بهێنمه‌وه‌ :

1- ترس ده‌ بێت به‌ به‌شێک له‌ که‌سایه‌تی منداڵ‌.
2- ناکۆکی له‌گه‌ڵ‌ هاورێه‌کان و هاو پۆله‌کان.
3- ناکۆکی له‌گه‌ڵ‌ هاوسه‌ر له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجایه‌تی (چونکه‌ ناکۆکی وه‌ کو ترس بۆ هه‌میشه‌ ده‌ بێت به‌ به‌شێک له‌ که‌سایه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ل).
4- گله‌یی له‌ نایه‌ کسانی ژیان  و ره‌ خنه‌گرتن له‌ خودا و ئاسمان و زه‌ وین بۆ له‌ده‌ ستدانی دایک و باوک .
5- دروستبوونی چه‌ند که‌سایه‌تی جیاواز له‌ ده‌ رونی منداڵ‌ ، به‌و مانایه‌ له‌ دۆخه‌ جیاوازه‌ کان که‌سایه‌تی جیاوازی ده‌ بێت.
6- له‌ ناو چوونی متمانه‌ له‌ ناخی منداڵ‌  که‌ تاکاتی مردن به‌ هیچ مروڤێکی تر ناتوانێت به‌ ئاسانی متمانه‌ بکات.

 


زۆرترین خوێندراو