4
7 تورکیا به‌ره‌و که‌نارى سوڵتانیه‌ت ...!
22/1/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

هه‌ردى لۆته‌ری



دواى کوده‌تاکه‌ى ساڵى ڕابردوو زه‌مینه‌یه‌کى گه‌وره‌ بۆ ده‌وڵه‌ته‌که‌ى پارتى دادو گه‌شه‌پێ دان (ئاکه‌په‌ ) به‌ سه‌رۆکایه‌تى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئاردۆغان هاته‌ پێشه‌وه‌ که‌ به‌ بیانوى خیانه‌تى نیشتمانى توانى له‌ ڕێگه‌ى هێزه‌ ئه‌منیه‌کانى تورکیاوه‌ ڕیشه‌ کێشى ته‌واوى نه‌یاره‌کانى خۆى بکات و به‌وه‌ش توانى ئه‌و نیه‌ت و پلان و به‌رنامانه‌ى خۆى له‌ جێ به‌جێ ى  کردن نزیک بکاته‌وه‌  که‌ چه‌ندان ساڵه‌ پارته‌که‌ى سیاسه‌تى بۆ داڕشتووه‌.

ده‌وڵه‌ته‌که‌ى ئه‌ردۆگان دواى هه‌نگاوه‌کانى ڕیشه‌کێشکردنى لایه‌نگرانى پارتى خزمه‌تى فه‌تحولاگوله‌ن و که‌سه‌ دیار و سیاسى و په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کانى باکور و پڕۆسه‌ى ئاشته‌واى له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ده‌ست پێکرد که‌ جاران وه‌ک دوژمن ڕه‌فتارى له‌گه‌ڵ ده‌کردن ، وه‌ ئه‌م هه‌نگاوى ئاشته‌وایانه‌شى  بۆ سودى خۆى به‌کار هێنا له‌ سه‌ر ئاستى جیهان له‌ ئه‌وروپاو ڕۆژهه‌ڵات له‌ ئێستادا واى کردووه‌ که‌ خۆى پاک کردۆته‌وه‌ له‌ ڕه‌خنه‌ى گه‌وره‌ واته‌ زه‌مینه‌ى له‌بارى بۆ هه‌نگاوه‌کانى خۆى خۆش کردووه‌ هه‌ربۆیه‌ به‌خێراى پڕۆسه‌ى هه‌موار و گۆڕینى ده‌ستورى وڵاتى ده‌ست پێکردووه‌ .

به‌م  گۆڕین و هه‌مواره‌ى پایه‌کانى ده‌ستورى وڵاته‌که‌ى زیاتر نزیک ده‌بێته‌وه‌ له‌ دووباره‌ بنیات نانه‌وه‌ى خلافه‌ته‌که‌ى عوسمانى جاران و زیندوى ده‌کاته‌وه‌ به‌مه‌ش هیچ ڕۆڵێکى وه‌ها بۆ بواره‌کانى ئازادى و کارى سیاسى بۆ نه‌یاره‌کانى ناهێڵێته‌وه‌ دۆخى ناوخۆى تورکیا ده‌باته‌ دوورگه‌یه‌کى قه‌تیس کراو و گۆشه‌ گیر بۆ سودى خۆى و پارته‌که‌ى وه‌ک چۆن ئێستا ئه‌و دۆخه‌ى خولقاندووه‌  له‌م نێوه‌نده‌شدا کورده‌کان زه‌ره‌ر مه‌ندى یه‌که‌مین ده‌بن چونکه‌ فشارى زیاتریان ده‌خرێته‌سه‌ر و ده‌وڵه‌تێکى به‌هێز ترو گه‌وره‌تر به‌ره‌و ڕوویان ده‌وه‌ستێته‌وه‌ جموجۆڵى سیاسیان ته‌نگه‌تاوتر ده‌که‌ن به‌ ده‌ستهێنانى پۆست و پایه‌ حکومى یه‌کانیان  به‌لۆکاڵى ده‌هێڵنه‌وه‌ .

ئه‌وه‌ى ئێستا ڕووى داوه‌ په‌رله‌مانى تورکیا هه‌نگاوه‌کانى هه‌موارى ده‌ستورى ده‌ست پێکردووه‌ پڕۆژه‌ى هه‌موار کردنه‌که‌ى په‌سند کرد که‌له‌و چوار پارته‌سه‌ره‌کى یانه‌ى ناو په‌رله‌مانى تورکیا پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵات دار ( ئاکه‌په‌ ) و پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ په‌رست ( مه‌هه‌په‌ )توانیان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌سودى ئه‌ردۆگان په‌سند بکه‌ن  وه‌ هه‌ردوو پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) که‌ پارتێکى کوردى یه‌ به‌ هاوشان له‌گه‌ڵ پارتى گه‌لى کۆمارى ( جه‌هه‌په‌ )نه‌یان توانى ده‌نگى پێویست کۆبکه‌نه‌وه‌ بۆ تێنه‌په‌ڕاندن و په‌سندنه‌کردنى پڕۆژه‌که‌ به‌مه‌ش ئه‌و دوو پارته‌ نه‌یان توانى له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا ڕێ له‌ بونیاتنانى خه‌لافه‌تى عوسمانى بگرن .

ئه‌گه‌رچى  پڕۆژه‌ى هه‌موار کردنه‌که‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندکراوه‌ به‌ڵام چاره‌نوسى ڕاپرسى له‌ سه‌ر هه‌موار کردنه‌که‌ به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه‌ ئاخۆ له‌ لایه‌ن هاونیشتیمانیانى تورکیاوه‌ په‌سند ده‌کرێت یاخود ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌ ؟ که‌ ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌ربه‌ستێکى گه‌وره‌ى ته‌ماشه‌ ده‌کرێت و داهاتوو وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ گه‌ل چى ده‌وێت .له‌ئه‌گه‌ر  ڕازى بوونى زۆرینه‌ى خه‌ڵکى  به‌م پڕۆژه‌یه‌ ئه‌وا سیسته‌مى سیاسیى تورکیا له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ ده‌گۆڕدرێت بۆ سه‌رۆکایه‌تى  که‌ لێره‌دا سه‌رۆک وه‌زیران بوونى نامێنێت و حکومه‌تێکى کۆمارى ڕه‌ها باڵاده‌ست ده‌بێت.

له‌م نێوه‌نده‌شدا پارتى دێموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌ )تاڕاده‌یه‌کى زۆر هاوکارێکى ناڕاسته‌و خۆ بووه‌ بۆ هه‌نگاوه‌کانى تاک ڕه‌وى و باڵاده‌ستى ئاکه‌په‌ چونکه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ڕابردوو پارته‌که‌ى ئاردۆغان به‌فه‌رمى داواى له‌ کورده‌کان کرد که‌ به‌ هاوبه‌شى حکومه‌ت پێک بهێن به‌ڵام کورده‌کان ئه‌م داوایه‌یان ڕه‌فز کرد ، وه‌ جۆرێک له‌ غروریان پێوه‌دیاربوو له‌و کاته‌دا که‌ ڕێژه‌یه‌کى زۆریان له‌ ده‌نگى هاوڵاتیانى تورکیایان به‌ده‌ست هێنابوو ، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات دارانى دادوگه‌شه‌پێدانیان به‌ جۆرێک له‌ دوژمن و شه‌یتان وه‌سف ده‌کرد که‌ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆیدا زیانى به‌ پڕۆسه‌ى ئاشتى و ده‌ستکه‌وتى کوردى گه‌یاند. 

له‌ دووباره‌کردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنیش دا ( هه‌ده‌پ )نه‌ى توانى ده‌نگى جاران به‌ده‌ست بهێنێت به‌مه‌ش دۆخه‌که‌ ته‌واو گۆڕانى به‌سه‌ر داهات ، ئه‌م جاره‌یان ( ئاکه‌په‌ ) پاشه‌کشه‌ى له‌ داواو خواستى کوردان و پڕۆسه‌ى ئاشتى کرد و تا کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى که‌ زۆربه‌ى سه‌رۆک شاره‌وانى یه‌کانى شاره‌کانى باکور لابدات و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مه‌نتاران و هاوسه‌رۆکانى پارتى دێموکراتى گه‌لان ده‌سگیریان بکات و پرۆسه‌ى خۆویستى ته‌نها تورکى بچه‌سپێنێت .

ئه‌گه‌ر بێینه‌وه‌ سه‌ر ناوه‌رۆکى پڕۆژه‌ى هه‌موارى ده‌ستورى تورکیا ئه‌وا ده‌بینین پارتى دادو گه‌شه‌پێدان هه‌نگاوه‌کانى گۆڕینى سیسته‌مى سیاسى له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تى ده‌گۆڕێت و پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران نامێنێت، سه‌رکۆمار  ده‌بێته‌ سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن و وه‌زیره‌کان و به‌رپرسه‌ باڵاکانى وڵات ده‌ستنیشان ده‌کات، هه‌روه‌ها سه‌رکۆمار ده‌شتوانێت به‌خواستى خۆى نیوه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى دیارى  بکات، وه‌ ده‌توانێت بارى نایاساى له‌ وڵات دا ڕابگه‌یه‌نێت ،  هه‌ر خولێکى په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى کۆمار بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ ده‌بێت به‌و پێیه‌ش بێت له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ى هه‌موارى ده‌ستوره‌که‌ ده‌نگى به‌ڵێ ى خه‌ڵکى له‌ ڕاپرسى دا به‌ده‌ست هێنا ئه‌وا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئاردوغان  ده‌توانێت بۆ دووخول خۆى هه‌ڵبژێرێت و بۆ ماوه‌ى ١٠ ساڵ سه‌رۆک کۆمار بێت  .جگه‌ له‌مانه‌ش سه‌رکۆمار مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێک دا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مانى ڕابگه‌یه‌نێت .لێره‌شدا ژماره‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان زیاد ده‌کرێت  بۆ ٦٠٠ ئه‌ندام واته‌ ، وه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى سه‌رکۆماریش له‌ پۆسته‌که‌ى دا  ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى پێویسته‌ .

له‌ ئێستا به‌ دواوه‌ هه‌ردوو به‌ره‌ى ئه‌و چوار پارته‌ سه‌ره‌کى یه‌ى تورکیا ئه‌رکى سه‌ر شانیان سه‌خت ده‌بێت به‌وه‌ى له‌ دواى واژۆى سه‌رۆک کۆمار و ڕازى بوونى به‌م هه‌موارى ده‌ستوره‌ که‌ خواستى خودى خۆیه‌تى که‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌رچوه‌ که‌ بخرێته‌ ڕاپرسى یه‌وه‌ ده‌ێت به‌ره‌ى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان و پارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رست هه‌وڵى ده‌نگى به‌ڵێ بۆ گۆڕینى ده‌ستور بده‌ن ، له‌ لایه‌کى تریشه‌وه‌ هه‌ردوو پارتى دێموکراتى گه‌لان و پارتى گه‌لى کۆمارى که‌ دژى گۆڕینى ده‌ستورن ده‌بێت هه‌وڵى خۆیان چڕبکه‌نه‌ بۆ ئه‌وه‌ى که‌ گۆڕنى ده‌ستور ده‌نگى پێویست به‌ده‌ست نه‌هێنێت و خه‌ونى نه‌یاره‌کانیان شکست پێ بهێنن .

له‌ داهاتوودا ده‌نگى هاونیشتیمانیانى تورکیا ده‌بێته‌ سه‌نگى مه‌حه‌ک له‌ ڕاپرسى یه‌که‌دا که‌ وێنه‌ى ڕاسته‌ قینه‌ى خواستى گه‌ل بۆ هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک و مانه‌وه‌ پێشانى دوونیا ده‌دات ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ خه‌ڵکى ده‌وڵه‌تێکى په‌رله‌مانى به‌سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک کۆمارى ده‌وێت یاخود ده‌وڵه‌تێک په‌رله‌مانى و سه‌رۆک کۆمارى نزیک بوونه‌وه‌ له‌ بنیات نانه‌وه‌ى خه‌لافه‌تى عوسمانى جاران.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا گۆڕانکاریه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد ده‌بێت ؟


فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
با یادى شه‌هیدانى سۆسیالست و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بکرێته‌ سه‌ره‌تاى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتی
شیکاری ده‌رونناسی وێنه‌ی منداڵان
هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه‌
ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌ى "به‌رد" روویکرده‌ شاخ
هه‌رێمى کوردستان له‌ نێوان داعش و میلیشیا شیعه‌کاندا
Created by AVESTA Group