4
7 سه‌یرکه‌ن دوێنێ له‌شارى نیویۆڕک چى ڕوویدا؟!
29/1/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز



"سه‌یرکه‌ن دوێنێ له‌شارى نیویۆڕک چى ڕوویدا؟!"
دادگاى فیدراڵى بڕیاره‌که‌ى تره‌مپى ڕاگرت .

دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ئیمزاى له‌سه‌ر بڕیارێک کرد که‌بۆماوه‌ى ٤ مانگ ڕێگه‌ نه‌درێت به‌په‌نابه‌رو ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که‌ڤیزاى ئه‌مه‌ریکایان هه‌یه‌ بێنه‌ خاکى ئه‌مه‌ریکاوه‌، ئه‌و ڵاتانه‌ش (عێراق، ئێران، سوریا، لیبیا، یه‌مه‌ن، سۆدان، سۆماڵ) ته‌نانه‌ت ئه‌م بڕیاره‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌شى گرته‌وه‌ که‌خاوه‌نى ئیقامه‌ى هه‌میشه‌ى ئه‌مه‌ریکان، واته‌ خاوه‌نى کارتى سه‌وزن (Green Card)، هه‌ربۆیه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ بڕیاره‌که‌ خرایه‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ پۆلیسى ئاسایشى نیشتیمانى (homeland security) له‌ناو فڕۆکه‌خانه‌کانى ئه‌مه‌ریکا چه‌ند هاوڵاتیه‌کى ئه‌و حه‌وت وڵاته‌ موسوڵمانه‌یان ده‌ستبه‌سه‌رکرد که‌له‌سه‌فه‌ر گه‌ڕابونه‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا.

تائێره‌ ڕووداوه‌کان ئاساى بوون، ئیتر بڕیارێکى سه‌رۆکه‌و پیاوانى ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێى ده‌که‌ن، لێ ئه‌وه‌ى ئاساى نه‌بوو که‌هاوڵاتیانى ئه‌مه‌ریکا به‌گشتى و به‌تایبه‌ت هاوڵاتیانى شارى نیویۆڕک ئه‌و هه‌واڵه‌یان له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ بیست چه‌ند گه‌شتیارێکى موسوڵمان ده‌ستبه‌سه‌رکراون و وابڕیاره‌ دیپۆرت بکرێنه‌وه‌، به‌په‌له‌ ڕژانه‌ به‌رده‌م فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى JFK له‌شارى نیویۆڕک به‌ده‌م شیعاراتى (هه‌موومان موسوڵمانین) به‌رده‌مى فڕۆکه‌خانه‌که‌یان ته‌نیبوو، له‌ناو خۆپیشانده‌راندا چه‌ند نوسه‌رو ڕۆشنبیرێک ده‌بینران، هه‌روه‌ها چه‌ند پارێزه‌رو دادوه‌رێک هه‌بوون له‌گه‌ڵ چه‌ند قه‌شه‌یه‌کى مه‌سیحى و پیاوانى ئاینه‌کانى دیکه‌، هاوکات یه‌کێک له‌کۆنگرێس مانه‌کانى ویلایه‌تى نیویۆڕکیش له‌ڕیزى خۆپیشانده‌ران بوو، ڕۆژنامه‌نووسان سات به‌سات خۆپیشاندانه‌کانیان به‌راسته‌وخۆ ده‌گواسته‌وه‌، تاده‌هات فشاره‌کان زیاترده‌بوون و سووربونى خۆپیشانده‌ران چڕترده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌نابێت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ دیپۆرت بکرێنه‌وه‌، تاگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى دادگاى فیدڕاڵى بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا دۆناڵد تره‌مپى ڕاگرت سه‌باره‌ت به‌دیپۆرتکردنه‌وه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌و حه‌وت ووڵاته‌ موسوڵمانه‌، پاشان ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ دیاره‌ ئه‌مریکیانه‌ى که‌له‌ڕیزى خۆپیشانده‌رانبوون چوونه‌ ناو فڕۆکه‌خانه‌که‌و موسوڵمانه‌ ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کانیان ئازاد کرد.

ئه‌م ڕووداوه‌ دڵى پڕکردم، ئه‌وه‌م به‌خه‌یاڵداهات سه‌یرکه‌ن ئه‌وان چۆن له‌ئێمه‌ ده‌ڕوانن و ئێمه‌ش چۆن له‌وان، کۆمه‌ڵگا موسوڵمان نشینه‌کان چۆن ئه‌مان وه‌ک کافر سه‌یرده‌که‌ن و ئه‌مانیش وه‌ک مرۆڤێکى میهره‌بان له‌وان ده‌ڕوانن...

تۆبڵێیت بۆتاکه‌ یه‌ک جاریش بێت به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌و دیمه‌نانه‌ى دوێنێى شارى نیویۆڕک له‌یه‌کێک له‌وڵاته‌ موسوڵمان نشینه‌کاندا (به‌هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه‌) ئه‌و دیمه‌نه‌ ببینین ژماره‌یه‌ک موسوڵمان ڕژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قامه‌کان و به‌ده‌م شیعاراتى (هه‌موومان مه‌سیحین) بۆ ڕژانى ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ به‌ناحه‌ق ڕژاوه‌ى مه‌سیحیه‌کان له‌وڵاتى موسوڵماناندا بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان؟؟؟
 
گۆران دوکانی
ئه‌مه‌ریکا
۲۹ى جه‌نیوه‌رى ۲٠۱۷


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا گۆڕانکاریه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد ده‌بێت ؟


ڕه‌هه‌نده‌کانى ئه‌ودیوى سه‌ردانى شاندى هه‌رێم بۆ به‌شدرى کۆنفراسى ئاسایشى جیهانی
سه‌یرکه‌ن دوێنێ له‌شارى نیویۆڕک چى ڕوویدا؟!
تورکیا به‌ره‌و که‌نارى سوڵتانیه‌ت ...!
هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه‌
ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌ى "به‌رد" روویکرده‌ شاخ
هه‌رێمى کوردستان له‌ نێوان داعش و میلیشیا شیعه‌کاندا
Created by AVESTA Group