4
7 ڕه‌هه‌نده‌کانى ئه‌ودیوى سه‌ردانى شاندى هه‌رێم بۆ به‌شدرى کۆنفراسى ئاسایشى جیهانی
18/2/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ختیار که‌ریم 





ڕه‌هه‌نده‌کانى ئه‌ودیوى سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌شدرى ٥۳ هه‌مین کۆنفراسى ئاسایشى جیهانی 

سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى کوردستان و کۆبوونه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ په‌راوێزى کۆنفرانسى ئاسایشى جیهانى که‌ له‌ شارى میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌ پێى خوێندنه‌وه‌ى میدیا نێوده‌وڵه‌تى و جیهانیه‌کان و گرنگى پێدان و ئه‌نجامدانانى کۆ بونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رکرده‌و نوێنه‌رى وڵاتانى جیهان و ئه‌نجامدانى دیدارى گرنگ له‌م قۆناغ و هه‌لومه‌رجه‌دا کاریگه‌رى و جدى ده‌بێت له‌ سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌کانى کۆبوونه‌وه‌کانى شاندى هه‌رێمى کوردستان .

ئاشکرایه‌ کۆنفراسى ئاشتى جیهانى میوشن له‌م بارودۆخه‌و بانگهێشتکردنى شاندى هه‌رێم وئه‌نجامدانى دیدارو کۆبوونه‌وه‌ى جیاجیا و خستنه‌ ڕووى بۆچوونه‌کانى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ دیاریکردنى ئاینده‌ى ئه‌م هه‌رێمه‌ وهاوکێشه‌کانى گۆڕانکاریه‌کانى دوایى کۆتی هێنانى داعش گرنگه‌ هه‌رێمى کوردستان چ ڕۆڵێکى ده‌بێت له‌ هاوکێشه‌ نوێکه‌دا ده‌رئه‌نجامى ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ له‌ ئێستادا سه‌ره‌تاکانى ده‌رکه‌وتووه‌.

بۆیه‌ ئه‌نجامدانى دیدارى جۆراوجۆرو دنیا بینى و ڕوونى ڕوئیاى وڵاتانى دۆستى کوردستان و دژه‌کانى هه‌رێم ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م بژارده‌یه‌کى نویێ ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ى واقیع بینیانه‌مان هه‌بێت بۆ چۆنێتى مامه‌ڵه‌کدن له‌ مه‌ێ‌ هه‌ر پێشهاتێکى نویێ گۆڕانکاریه‌ چاوه‌ڕونکراوه‌کان.

هه‌رێمى کوردستان له‌ سه‌ر هه‌ردوو ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ئابورى له‌ سه‌ر ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ که‌ ده‌بێت ئه‌وڕێگه‌ ته‌ندروسته‌ هه‌ڵبژێرێت و کارى له‌ سه‌ر بکات چونکه‌ ئه‌نجامدانى هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌بێت هۆکارى ناڕوونى ئاینده‌و تێکچوونى هاوکێشه‌ سیاسیه‌که‌ که‌ ئه‌سته‌ به‌ سنایى پارسه‌نگى بدرێته‌وه‌.

ڕاسته‌ هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌رئاستى نێوده‌وڵه‌تى هه‌نگاوى به‌رچاوى بڕیوه‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ نتواناێت ئاینده‌ى ئه‌م هه‌رێمه‌ بگه‌ینیته‌ که‌ نارى ئارامى بۆیه‌ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆش پێویسته‌ ڕیزه‌کانمان ڕێکبخینه‌وه‌ گوتارێکى یه‌کگرتوومان هه‌بێت تاکو هه‌موولایه‌ک به‌هره‌مه‌ند بین له‌و ئاینده‌ى که‌ چێ‌وه‌ڕێمانه‌ .

له‌ ڕابوور دوودا قوربانى زۆرماندا به‌ڵام نه‌توانرداواکاریه‌کان و قورباندان له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کان یه‌کانگیر بکرێت وهه‌میشه‌ له‌ ڕابووردودا تا ڕاده‌یه‌کى زۆر به‌پێچه‌وانه‌ى ئارسته‌که‌دا هه‌نگاومان ناوه‌ بۆیه‌ ده‌بێت له‌ ئێستادا هه‌موو لایه‌ک به‌ ئاراسته‌ ڕاسته‌که‌دا هه‌نگاو بنێن تاکو بگینه‌ که‌نارى ئارامی.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
قۆناغه‌ گرنگه‌کانى خه‌بات و تیکۆشانى سۆسیالیست له‌ ٤۱ ساڵى ڕابردودا
فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
داعش به‌ به‌رپرسیار داده‌نرێت له‌ ئه‌نجامدانى پاکتاوى نه‌ژادى دژ به‌ کورد و که‌مینه‌کانى تر
دیندار زێباری: هه‌میشه‌ کوردستان شوێنى پێکه‌وه‌ژیانى نێوان پێکهاته‌ ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌ جیاوازه‌کان بووه‌
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
Created by AVESTA Group