4
7 مێژویه‌ک ..به‌خوێن نوسرابێ حه‌قیه‌قه‌تى مێژووه‌...نه‌ک به‌حیکایه‌ت خوانی....؟!
28/5/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز



له‌م مانگه‌دا واته‌ له‌ نیسانى 2017 دا به‌ناوى (مام جه‌لال} ه‌وه‌کتێبێکى مام ناوه‌ند له‌ دوو به‌رگ دا به‌ناونیشانى دیدارى ته‌مه‌ن که‌ کاک سلاح ڕه‌شید ئاماده‌ى کردوه‌و له‌ دیدارێکى ڕۆژنامه‌نوسى دا له‌گه‌ڵ به‌ریزمام جه‌لال ،،چه‌ندین پرسیارى ئاڕاسته‌ى مام جه‌لال کردوه‌و ،به‌هه‌ر شێوازێک بوبێ ده‌ستى بۆ لاپه‌ڕه‌کانى مێژوو بردوه‌ و ،ئه‌مه‌ تائێره‌ ئاسایى یه‌ ،بۆ هه‌ر ڕۆژنامه‌ نوسێ بیه‌وێ له‌په‌ڕه‌کانى ته‌مه‌نى تێکۆشانى هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌ڵبداته‌وه‌ ،به‌ڵام به‌ر له‌هه‌موو شتێک ،ده‌بێت ڕه‌چاوى ئه‌ته‌کێتى ڕۆژنامه‌نوسى بکات و زمانى نوسینیشى ده‌بێت کوردى په‌تى و پاراو بێ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌م کتێبه‌ دووبه‌رگه‌دا ده‌بینرێ، که‌کاک سه‌ڵاح ڕه‌شید ویستویه‌تى پانتایى نوسینه‌کانى له‌ژێر باڵى جه‌نابى مام جه‌لال دا حه‌شار بدا و به‌مه‌ش بیه‌وێ به‌ به‌ردێک دوو چۆڵه‌که‌ .بکوژێ..ئایا ئه‌و دوو به‌رگى کتێبه‌ ،هه‌ر به‌ڕاستى ئه‌وه‌ ڕاو بۆچوونى مام جه‌لال ه‌! به‌رامبه‌ر هاوڕێیانى خۆى و حزبێکى هاوپه‌یمانى که‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تاى مانگى 4ى ئه‌مساڵ پڕوپاگه‌نده‌یه‌کى زۆر بۆ ئه‌م کتێبه‌ دووبه‌رگى یه‌ کرا..که‌ له‌لایه‌ن کاک سه‌لاح ڕشیده‌وه‌ به‌چاپ گه‌یه‌نراوه‌و هه‌رخۆشى دیداره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌کانى له‌گه‌ڵ مام جه‌لال دا به‌ئه‌نجام گه‌یاندوه‌ ،،هه‌ردوو به‌رگه‌که‌م ده‌ست که‌وت،ڕه‌نگه‌ به‌رگى یه‌که‌مى من بۆ خۆم شتێکى ئه‌وتۆم نه‌بێ بۆى ،به‌ڵام چاوێکم به‌به‌رگى دووه‌مى دا خشاند،پاشان هه‌ندێک لاپه‌ڕه‌یم خۆێنده‌وه‌،وادیاره‌ کاک سلاح ڕشید ئاماده‌ى کردوه‌ به‌ناوى دیدارى ته‌مه‌ن ، ئه‌وه‌ى من هه‌ستم پێکردوه‌ کاک سلاح شید به‌زمانى مام جه‌لال ه‌وه‌ یاداشته‌کان تۆمار ده‌کا ،به‌بێ ئه‌وه‌ى که‌سێ له‌نزیکه‌وه‌ له‌و ستافى دیداره‌ ڕۆژنامه‌نوسیه‌دابوبێ، بۆیه‌ به‌ویستى خۆى کاک سه‌ڵاح ڕشید غه‌درێکى زۆر له‌بزوتنه‌وه‌ى سۆسیالیستى دیموکراتى کوردوستان به‌گشتى و تێکۆشه‌رانى ئه‌وحزبه‌ ،وه‌ک شه‌هیدان (على هه‌ژارو کاردۆ گه‌ڵاڵی)و خوالێخۆشبووان( ڕه‌سوڵ مامه‌ند ومه‌لا ناسیح)،جگه‌ له‌و که‌سانه‌ش که‌له‌ژیاندا ماون و خۆیان وه‌ڵام یان ده‌بێ یا بێ ده‌نگ ده‌بن..؟ به‌ڵام من ناوه‌ستم چاوه‌ڕێ ناکه‌م کوڕو کچى شه‌هیده‌کان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وناحه‌قییه‌ى ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ى حزبى سۆسیالیست کراوه‌،چونکه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ر یه‌که‌یان بابه‌تێیک گۆتى کردبن ونه‌توانن ووته‌یان هه‌بێت له‌و باره‌یه‌وه‌،به‌ڵام ئه‌رکه‌ له‌سه‌رشانى من و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردوستان،که‌ قسه‌ى خۆمان هه‌بێ ،چونکه‌ خۆمان به‌وارسى ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ ده‌زانین.

1-من پێم وایه‌ ناحه‌قیه‌کى گه‌وره‌شیان له‌ به‌ڕێز مام جه‌لال کردبێت ، به‌وه‌ى ئایا به‌ڕێز یان ئه‌و کاته‌ى بۆ ئه‌و گفتوگۆیه‌ هه‌ڵبژاردوه‌ بڵاو بکرێته‌وه‌ ،ئایا قسه‌کانى مام جه‌لال به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ،گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ دوو توێى ئه‌و کتێبانه‌ و بۆ مه‌به‌ستى سیاسى به‌کار نه‌هاتوه‌ ،ئایا خانه‌واده‌ى مام جه‌لال بۆچى خۆیان ئه‌و کتێبه‌یان چاپ نه‌کردوه‌..؟

ناحه‌قیه‌کى تێ‌ له‌مام جه‌لال ،ئایائه‌و چۆن توانى تا وه‌رگرتنى هه‌ڵوێستى حزبى سۆسیالیست له‌ یه‌کێتى له‌ 1977ه‌وه‌ که‌مام جه‌لال گه‌ڕایه‌وه‌ کوردوستان تا نه‌ورۆزی1979 مام جه‌لال چۆن ئیداره‌و ئیشى پێکرا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى که‌له‌ کتێبه‌که‌دا هاتوه‌ به‌ناوى جاسوس وسه‌ر به‌ ڕژێمى عێراق بوون و کاک ڕسول مامه‌ندئه‌دامى مه‌کته‌ب سیاسى یه‌کێتى و به‌رپرسى ئیداره‌و دارایى و ڕێکخستنى بزووتنه‌وه‌ بوو که‌لایه‌نێکى ئه‌ساس وخاوه‌ن بڕیارى یه‌کێتى بوو ،هه‌ڕوه‌ها کاک مه‌لا ناسح ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بوو ئه‌و غه‌دره‌ گه‌وره‌یه‌ش له‌ مام جه‌لال یش کراوه‌ چونکه‌ ئه‌و ماوه‌ دورودرێژه‌ هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رو هاوخه‌بات وهاوژیان بووه‌ یان له‌بن به‌ردێک یا ژورێک یاخود له‌چادرێکدا بوون....... ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌.کاک سڵاح ڕشید وه‌ڵامى لابێت.

2-على هه‌ژار تێکۆشه‌رێکى ئازاو لێهاتوو خۆڕاگروو دامه‌زرێنه‌رى بزووتنه‌وه‌ى سۆسیالیست له‌دواى سه‌یدا ساڵح یوسفی، له‌ڕێکخستن و کۆکردنه‌وه‌ى هه‌ڤاڵه‌کانى له‌ خوارووى عێراق وله‌کوردوستان وبه‌ڕێکردنى سه‌دان تێکۆشه‌ر بۆناو هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌نامه‌ ڕاوبۆچوونى خۆیان وسه‌رکردایه‌تى ڕێکخستنه‌کانى ناو شاریان ده‌کرد،به‌ڵام ئه‌و کاته‌ش باش له‌بیرمانه‌ له‌ سه‌ر ململنێکان و ناوى على هه‌ژار وکاردۆ گه‌ڵاڵى که‌دوو تێکۆشه‌رى ڕۆشنبیرو ناسراوى هه‌ولێرو کوردوستان بوون ،ناویان ئه‌هێنان و بێئه‌وه‌ى ڕه‌چاوى ئه‌وه‌بکرێت که‌ ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ له‌ژێر ده‌ستى ڕژێمى به‌عس دان وکار وایلێهات زۆرکه‌س ئه‌یانزانى على هه‌ژارو کاردو گه‌ڵاڵى له‌گه‌ڵ شۆڕش و حزبى سۆسیالیست دان حکومه‌تى به‌عس چاودێرى خسته‌ سه‌ریان ،له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌کانى به‌عسه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کى ته‌م و مژاوى ده‌ستگیرکران وبێ سه‌رو شوێنکران به‌ئێستاشه‌وه‌ ته‌رمه‌ پیرۆزه‌کانیان ده‌ست نه‌که‌وتۆته‌وه‌ ،هه‌رچه‌نده‌ زۆر ته‌رمى تر دۆزراونه‌ته‌وه‌،،ئه‌وه‌ کام ویژدانه‌ ئه‌وانه‌ تا ئێستاش نازانین له‌کوێ شه‌هیدکراون.

ئایا ئه‌وهه‌موو خه‌ڵکه‌ گیراو له‌سێداره‌ دراو دواى ڕاپه‌ڕینى 1991 ته‌رم و ئێسک وپروسکه‌کانیان دۆزرایه‌وه‌..؟ بۆچى (على هه‌ژارو کاردۆ گه‌ڵاڵی)تا ئێستاش شۆێنه‌واریان نادیارو گومه‌ ،که‌ئه‌مه‌ش گومانمان لادروست ده‌کات ،که‌لایه‌نى سیاسى له‌ناوى بردبن..؟

هه‌رخۆشیان بزانن له‌کوێدا به‌ ناحه‌ق شاردویانه‌ته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وه‌ێ به‌عس گرتویه‌تى به‌ژماره‌وبه‌نوسین مێژوى گیران و له‌ سێداره‌دان و ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌و مساده‌ره‌ى ماڵ و اموالى مه‌نقوله‌ وغه‌یره‌ مه‌نقوله‌ش ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرا هه‌مووى له‌گۆشه‌یه‌کى گۆڕه‌که‌ى یازینده‌ به‌چاڵ کراوه‌ کانیش دیاره‌و له‌ سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه‌ هه‌زاران شه‌هیدو له‌سێداره‌دراو ودۆزرانه‌وه‌ که‌س و کارو ماڵ ومناڵه‌کانیان ئه‌زانن گۆڕه‌کانیان له‌کۆیه‌ و ئه‌چنه‌ سه‌ر گۆڕه‌کانیان ،به‌ڵام ئه‌وه‌ى تائێستا گۆڕى نى یه‌ ،شه‌هید (على هه‌ژارو کاردۆ گه‌ڵاڵی) ه‌ له‌گه‌ڵ ماڵى شه‌هید حه‌مه‌ تاته‌ ،بۆیه‌ ئه‌وه‌ به‌غه‌درو تۆمه‌تى ناڕه‌وا ئه‌زانین بۆحزبى سۆسیالیست و شه‌هیده‌کانى . له‌جێگایه‌کى تردا ،باسى ئه‌وه‌یه‌ ڕسوڵ مامه‌ند بۆ ئیشێکى سه‌ردانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى کردوه‌ لاى پشده‌رو بگه‌ڕێته‌وه‌ چونکه‌ به‌ته‌ماى شۆڕش نه‌بووه‌ نه‌وه‌ک دوایى ئاشکرابوبێ و نه‌یوێراوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بغداد یا بۆ ناوچه‌ى مه‌رگه‌ ،به‌ڕاستى غه‌درو ناحه‌قیه‌کى زۆرى لێکراوه‌ کاک ڕسول تێکۆشه‌رێکى خۆڕاگروبوه‌ له‌دواى سه‌یدا ساڵح یوسفى سکرتێرى حزبى سۆسیالیست بووه‌ به‌ پیاوێکى شاره‌زاو بیرمه‌ندێکى به‌توانا و قاڵبوه‌یه‌کى خه‌بات بوو زیاتر له‌ یه‌ک ساڵ له‌ سه‌خترین کاتدا شۆڕشى ده‌ست پێکردووه‌ له‌ 1977مه‌کته‌ب سیاسى وسکرتێرو سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى دامه‌زرا،ڕۆژانى سه‌ختى به‌ڕێده‌کرد سۆسیالیسته‌کان تروسکه‌ى ئاگرى شۆڕشیان له‌چیاکانى کوردوستان به‌رزکرده‌وه‌ ،باوه‌ڕناکه‌م موسته‌حه‌قى جاسوسى و تێکده‌رو ئاژاوه‌ چى وترسنۆکى بن،وه‌ک له‌و کتێبه‌ى به‌ناوى مام جه‌لاله‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ غه‌در له‌ کاک ڕسوڵ مامه‌ندو مام جه‌لالیش کراوه‌ ،چونکه‌ باوه‌ڕناکه‌م مام جه‌لال نه‌ڕاى وابوه‌و نه‌ به‌ بڕیارى خۆشى ئه‌و کتێبه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و داڕێژراوه‌ته‌وه‌...؟

من پرسیار له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌که‌م که‌ مه‌لا ناسیح یان ناسیوه‌ کاتێک کۆچى دوایى کرد ئه‌گه‌ر مه‌لا ناسیح جاسوس بوایه‌ جگه‌ له‌دوو مه‌ترزه‌وى له‌ سلێمانى کام باڵه‌خانه‌و کام ڤێڵاو کام پاره‌ى بانکه‌کانى ئه‌وروپاى لێ به‌جێ ماوه‌ و کام کارگه‌ وکام پرۆژه‌ى نه‌وتى لێ به‌جێ ماوه‌ به‌ڕاستى من تێناگه‌م به‌بێ به‌ڵگه‌ تێکۆشه‌رانى وه‌ک على هه‌ژار وکاردۆ گه‌ڵاڵى و مه‌لا ناسیح و ڕسوڵ مامه‌ند..که‌هه‌مو ته‌مه‌ن وژیان وماڵوێرانى وسه‌رگه‌ردانیان به‌سه‌رهات له‌پێناوى کوردوکوردوستاندا ،ئه‌بوایه‌په‌یکه‌ر یان بۆ بکه‌ن وشه‌قام وشوێنه‌ گشتى و گرنگه‌کانى کوردستانیان به‌ناوه‌وه‌ بکه‌ن ،پاداشتى که‌س وکارو حزبه‌که‌یان بده‌نه‌وه‌ ،تازه‌ له‌کوردستانى ئازاد ـبه‌خوێن وماندوو بونى ئه‌وان به‌جاسوس وخائین وترسنۆک وتێکده‌ر به‌ نه‌وه‌ى داهاتووى بناسێنن، به‌ڕاستى ئێمه‌ى والێکرد که‌گومانه‌کانمان زۆرتر ببن که‌لایه‌نى سیاسى على هه‌ژارو کاردۆ گه‌ڵاڵێ یان له‌ناو بردبێت پێویسته‌ کاک سڵاح ڕشید وه‌ڵامى هه‌بێت بۆ ئه‌و هه‌موو تۆمه‌ته‌ى داویه‌تیه‌ پاڵ تێکۆشه‌رانى کوردو حزبى سۆسیالیست و هاوڕێکانى مام جه‌لال به‌و شێوه‌یه‌ ناو به‌رێت....،!

محمدى حاجى محمود. 
٢٥-٥-٢٠١٧


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
قۆناغه‌ گرنگه‌کانى خه‌بات و تیکۆشانى سۆسیالیست له‌ ٤۱ ساڵى ڕابردودا
فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
داعش به‌ به‌رپرسیار داده‌نرێت له‌ ئه‌نجامدانى پاکتاوى نه‌ژادى دژ به‌ کورد و که‌مینه‌کانى تر
دیندار زێباری: هه‌میشه‌ کوردستان شوێنى پێکه‌وه‌ژیانى نێوان پێکهاته‌ ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌ جیاوازه‌کان بووه‌
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
Created by AVESTA Group