4
7 مناڵ هێزێکى یه‌ده‌کى گرنگه‌
1/6/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز
فه‌ره‌یدون کونجرینى 






ڕۆژى مناڵان یان جه‌ژنى جیهانى مناڵان له‌ ١٤٥ وڵاتى جیهان به‌فه‌رمى یاد ده‌کرێته‌وه‌ و گرنگى زۆرى پێ ده‌درێت به‌وه‌ى مناڵان ئاینده‌ى دواڕۆژن و ده‌بێت به‌ئاستێکى ته‌ندروست له‌هه‌موو بواره‌کانى ژیاندا گه‌شه‌بکه‌ن و چاودێرى تایبه‌ت بکرێن تا سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانى ته‌مه‌ن ده‌بڕن و ده‌گه‌نه‌ لوتکه‌ى مرۆڤێکى ئاسایی، ئه‌م ڕۆژه‌ ده‌که‌وێته‌ ١ى شه‌شــ ى هه‌موو ساڵێک و گرنگى زۆرى پێ ده‌درێ له‌ جیهاندا" ئه‌رکى گه‌وره‌کان ئه‌وه‌یه‌ ئامۆژگاریه‌کانیان زیاد بکه‌ن و ئاینده‌ى مناڵه‌کانتان بخه‌نه‌ به‌ر دیه‌ى خۆتان و گرنگى بده‌ن به‌ هه‌موو مناڵانى کوردستان . 

هه‌موو ساڵێک به‌ هه‌گبه‌و نوێبونه‌وه‌یه‌کى جییاواز له‌ ڕابوردوو ڕۆشنایى و ئاسوده‌یى ده‌به‌خشن به‌ مناڵان ، ئه‌و وڵاتانه‌ى یادى مناڵان ئه‌که‌نه‌وه‌و گرنگى ده‌ده‌ن به‌م بۆنه‌یه‌ له‌ڕێوڕه‌سمه‌کاندا باس له‌ په‌روه‌رده‌کردن و چۆنیه‌تى گه‌شه‌کردنى مناڵان ئه‌که‌ن به‌تایبه‌ت گرنگیدان به‌ بواره‌کانى ژیانیان به‌تایبه‌ت خوێندن و ئاینده‌که‌یى که‌ یه‌کێکه‌ له‌ بنه‌ما هانده‌ره‌کانى هاوڵاتى و ده‌بێته‌ یه‌کێک له‌ هه‌وڵ و ده‌ستکه‌وته‌کان له‌ ژیاندا ، له‌م ڕۆژه‌دا چالاکى جیاجیاو ڤیستیڤاڵى تایبه‌ت ده‌گێڕدرێت په‌یوه‌ست به‌ مناڵان و تایبه‌ت له‌سه‌ر چۆنیه‌تى په‌روه‌رده‌کردنیان که‌زۆرێک له‌ نمایشه‌کان باس له‌ داهاتوى مناڵان ده‌کات و هیواوخواسته‌کانیان به‌دیوێکى شانۆیى نیشان ئه‌که‌ن. 

له‌هه‌رێمى کوردستاندا به‌ئاستێکى ئه‌کتیڤکــــــار و هه‌نگاوى باش نه‌دراوه‌ که‌موکورتى زۆر به‌ مناڵانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ دیاره‌و مافیان پێشێڵ کراوه‌ ، ئه‌و منداڵانه‌ى که‌ بێ باوک و دایک ده‌ژین به‌هیچ یادێک دڵــــقه‌رارنین و خۆشگوزه‌ران نابن، له‌ رۆژى جیهانى مناڵاندا چاوه‌نواڕى ئێمه‌ ده‌که‌ن له‌ ١ى شه‌شدا یادیان بۆ بکه‌ینه‌وه‌ و دڵخۆشیان بکه‌ین له‌م بۆنه‌گرنگه‌دا که‌کۆمه‌ڵگاى نه‌ته‌وه‌کان و هه‌موو دایک و باوکێک چاوه‌ڕوانى ئاینده‌یه‌کى ڕون ده‌که‌ن له‌ مناڵه‌کانیان.

ئه‌گه‌رى هه‌مو مناڵێک هه‌یه‌ له‌ئاینده‌دا ببێته‌ به‌رپرسێکى وڵات و خه‌مخۆرى نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی، خزمه‌تکردن به‌ مناڵان خزمه‌تکردنه‌ به‌ئاینده‌ى نیشتمان، جیاوازى نه‌کردن له‌نێوان منداڵاندا ئه‌و به‌خشینه‌یه‌‌ که‌ مافى مرۆڤ له‌کار و سیسته‌میدا یه‌کێکه‌ له‌بڕگه‌کانى . ئه‌رکى هاوڵاتیه‌ به‌ڕێگه‌ى رێکخراوه‌یى و مه‌ده‌نى جه‌ختبکرێت له‌ سه‌رۆکایه‌تیه‌کانى حکومه‌ت مه‌رجه‌ گرنگه‌کانى ئاینده‌ى مناڵ له‌ئه‌ستۆ بگرێت و مافیان له‌چوارچێوه‌ى یاسادا یه‌کبگرێته‌وه‌ وه‌ک به‌رگرى کردن و داکۆکى لێیان ، بۆ به‌کارهێنانى نێو ئامۆژگاریه‌کانى رۆژانه‌ى خێزان و کۆمه‌ڵگا به‌گشتى پێویسته‌ گه‌شه‌کردنیان به‌ته‌ندروستى وه‌هابێت کارى گه‌رى باشیان هه‌بێت بۆ خێزان و خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ى .

وڵاتى ئه‌ڵمانیا له‌ساڵێکدا دوو ڕۆژى تایبه‌ت کردوه‌ به‌ جه‌ژنى مناڵان یه‌کى شه‌شى هه‌مووساڵێک له‌گه‌ڵ وڵاتانى جیهان یادى ڕۆژى مناڵان ده‌کرێته‌وه‌" وه‌له‌ ٢٠ سێپته‌مه‌به‌ردا یادێکى ناوخۆیى هه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مناڵان ، بۆ زانیارى زیاتر له‌ سایتى به‌رلین و سایتى فه‌رمى تایبه‌ت به‌مناڵان هاتووه‌ .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا گۆڕانکاریه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد ده‌بێت ؟


فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
با یادى شه‌هیدانى سۆسیالست و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بکرێته‌ سه‌ره‌تاى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتی
شیکاری ده‌رونناسی وێنه‌ی منداڵان
هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه‌
ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌ى "به‌رد" روویکرده‌ شاخ
هه‌رێمى کوردستان له‌ نێوان داعش و میلیشیا شیعه‌کاندا
Created by AVESTA Group