4
7 با یادى شه‌هیدانى سۆسیالست و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بکرێته‌ سه‌ره‌تاى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتی
23/6/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

سۆران حه‌سه‌ن




له‌ مێژووى خۆیدا کوردستان زۆر ڕۆڵه‌ى دڵسۆزو ئازاو به‌ئه‌مه‌ک و چاونه‌ترسى پێشکه‌ش به‌ خاک ونیشتمان کردوه‌ ، که‌م شوێن له‌ کوردستان هه‌یه‌ که‌ به‌ خوێنى لاوانى ئازاو بوێرى کورد نه‌نه‌خشابێت و لاوێکى کوردى تیایدا سه‌رى نه‌نابێته‌وه‌. که‌واته‌ نه‌ته‌وه‌ى کورد به‌ شانازییه‌وه‌ ده‌توانێ بڵێ گه‌وره‌ترین نرخى بۆ ئازادى داوه‌. 

ئه‌وه‌ که‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ توانیویه‌تى بۆ ده‌یان ساڵ له‌ پێناو مافه‌کانى دا بێ پسانه‌وه‌ ئاڵاى خه‌بات و تێکۆشان به‌ شه‌کاوه‌یى ڕابگرێت، له‌م راستییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، کورد تا گه‌یشتن به‌ لوتکه‌ى ئازادى له‌ خه‌بات ڕاناوه‌ستێت ئه‌گه‌رچى نرخى ئه‌و ئازادییه‌ش خوێن و ژیانى ڕۆڵه‌کانى بێت. 

ئازادی نرخی گرانه‌‌و هه‌روا به‌ سانایی به‌ده‌ست نایه‌ت، ئه‌و گه‌لانه‌ی که‌ ئێستا زنجیری دیلی‌و کۆیلایه‌تی یان پساندوه‌‌و به‌ ئازادی ده‌ژین‌و چاره‌نووسیان له‌ده‌ستی خۆیاندایه‌ له‌درێژه‌ی خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌کانییه‌کی قاره‌مانانه‌‌و شۆڕشگێڕانه‌دا توانیویانه‌ به‌ ئازادى ده‌ژین، خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌کانیش له‌به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ران‌و دیکتاتۆراندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادیی‌و مافی چاره‌ی خۆنوسین هه‌وڵ‌‌و تێکۆشان‌و فیداکاری ده‌وێت، به‌ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی پێ‌ له‌ کێشه‌‌و ئاڵۆز‌‌ى و له‌هه‌مان کات دا پێ‌ له‌ فیداکاری ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که‌ قۆناغی ژێرده‌سته‌یی‌و کۆیله‌تییان تێپه‌ڕاندوه‌‌و ئێستا له‌ قۆناغی ئازادى و گه‌شه‌کردن‌ دان، هه‌روه‌ک ده‌وترێت (گه‌لێک ئازادی بوێت‌ ده‌بێت‌ نرخی ئه‌و ئازادیه‌ش بدات ).

حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستانیش له‌ دروستبونیه‌وه‌ تا هه‌نوکه‌ (1976 - 2017) ئامانجى سه‌ره‌کى ئازادى و مافى مرۆڤ و چه‌سپاندنى دیموکراسى بوه‌ بۆ کۆمه‌ڵگاى کوردستان و به‌رده‌وامیش باجى خۆیداوه‌ به‌ خوێنى ڕۆڵه‌کانى ، که‌ به‌پێ ى ئاماره‌کان تا ئێستا زیاتر له‌ 4500 شه‌هیدى به‌خشیوه‌ته‌ خاکى کوردستان و به‌رقه‌رار بوونى ئاشتى و ئازادى .

ده‌خوازم یادى 25-6 ڕۆژى شه‌هیدى حزبى سۆسیالست و هاوکات هاتنى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز بکرێته‌ سه‌ره‌تاى ئاشتبونه‌وه‌یه‌کى گشتى له‌کوردستاندا که‌ بێگومان ماوه‌یه‌کى زۆره‌ به‌ دۆخێکى هه‌ستیارو ناله‌باردا گوزه‌ر ده‌کات. وه‌ ببێته‌ هه‌وێنى یه‌کڕیزى و ته‌بایى نێو ماڵى کوردى و ده‌ست له‌ناو ده‌ست هه‌نگاو به‌ره‌و به‌دى هێنانى مافى ڕه‌واى خه‌ڵکى کوردستان بنرێت و هاونیشتمانیان له‌م دۆخه‌ چه‌ق به‌ستوه‌ى که‌ نزیکه‌ى چوار ساڵه‌ تیایدایه‌ ڕزگار بکه‌ن.گرنگه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى هه‌رێم به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست بۆ هه‌ر پرسێک به‌رن بیر له‌ ژیانى ئاسوده‌یى خه‌ڵکه‌که‌یان بکه‌نه‌وه‌و خاڵ بخه‌نه‌ سه‌ر پیتى لاوازییه‌کان و ده‌ست بۆ چاره‌سه‌رى سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌کان درێژبکه‌ن.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group