4
7 ئایا به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان په‌رله‌مانى کوردستان کاراده‌کرێته‌وه‌
13/9/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ختیار که‌ریم




له‌ماوه‌ى ڕابووردودا هیچ کاتێ به‌ قه‌ده‌ر ئه‌م چه‌ندڕۆژه‌ى ڕابوردوو کۆبوونه‌وه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌کان ئه‌نجام نه‌دراوه‌ بۆ یه‌کلایکردنه‌وه‌ى کێشه‌کان به‌ تایبه‌تى پرسى گشتپرسى وکاراکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان که‌ له‌ ڕابووردوودا به‌ هۆى ململانێ سیاسى وخوێندنه‌وه‌ى جۆراوجۆر بۆ پڕۆسه‌ى سیاسى هه‌رێمى کوردستان به‌ بڕیارێک په‌رله‌مان په‌کخراو حزبى سۆسیالیست له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ له‌ڕابوردوودا نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕیوه‌ تا ئێستاش ئه‌م پرسه‌ یه‌کێک له‌ گرفته‌سیاسیه‌کان سه‌باره‌ت به‌ تێڕوانینى لایه‌نه‌کان بۆ چۆنێتى کاراکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان.  
ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌م پرسه‌ چه‌ند ڕه‌هه‌ندى نیشتمانى هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ش ڕه‌هه‌ندى حزبى و پشک پشکێنه‌ى تێدا به‌رجه‌سته‌ کراوه‌. 
لایه‌نه‌کانى به‌شداربووى ده‌سته‌ڵات کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن په‌رله‌مانى کوردستان وه‌ک پێشوو کارابکه‌نه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌ نه‌خشه‌ى سیاسى په‌رله‌مانى کوردستاندا ئه‌نجام بدرێت ئه‌مه‌ خۆى له‌ خۆیدا دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌ بۆ خاڵى سه‌ره‌تاى کێشه‌کانى ڕابووردوو که‌ له‌ دوو ساڵى ڕابووردا جه‌ماوه‌رى کوردستان باجى ئه‌و ملانیانه‌یان داو که‌ پێ ناچێت ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ نوێیه‌ ته‌مه‌نى درێژبێت .

هاوکات دواى هه‌وڵه‌کانى هاوپه‌یمانان و هێزولایه‌نه‌ سیاسیه‌کان به‌ پاڵپشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کۆتاى به‌هه‌ژموونى داعش هێنرا به‌ تایبه‌تى زۆرێک له‌و ناوچانه‌ى که‌ هاوسنور بوون له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کورستان و ئازادکردنى موسڵ که‌ هاوکێشه‌ى سیاسى نوێ ده‌هێنیته‌ ئاراوه‌ بۆیه‌ گرنگه‌ هه‌رێمى کوردستان له‌و هاوکێشه‌ نوێیه‌ و گۆڕانکاریانه‌دا دێته‌ ئاراوه‌ سه‌نگ و پێگه‌ى تایبه‌ت خۆى هه‌بێت ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم هه‌رێمى کوردستان ده‌توانێت به‌شدار بێت له‌ دیاریکردنى مافى چاره‌ى خۆنوسین که‌ چه‌ندین ساڵه‌ هێزولایه‌نه‌ سیاسیه‌کان خه‌باتى بۆده‌که‌ن.

ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌م باودۆخه‌دا کاریگه‌رى ژینگه‌ى ناوخۆى و ده‌ره‌کى له‌سه‌ره‌ که‌ نابێت هیچ یه‌کێک له‌م کاریگه‌ریانه‌ فه‌رامۆشبکرێت به‌ نادیده‌ بگیرێت چونکه‌ تێکچوونى هاوسه‌نگى له‌ سه‌ر هه‌ردوو ئاستى ناوخۆیى ده‌ره‌کى ئاینده‌ و چاره‌نوسى گه‌له‌که‌مان به‌رو ئاینده‌یه‌کى نادیار ده‌بات که‌ هه‌مووان وه‌ک یه‌ک ده‌بێت باجى هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک بده‌ین و هاوکات ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى گه‌وه‌ش ده‌بینه‌وه‌.

ئێمه‌ له‌ حزبى سۆسیالیست دیموراتى کوردستان ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم به‌ ویستگه‌یه‌کى گرنگ و مێژووى ده‌زانین له‌ خه‌باتى ڕزگارى نه‌ته‌وه‌که‌مان و پێمان وایه‌ پتر له‌ سه‌ده‌یه‌که‌ گه‌له‌که‌مان ده‌رفه‌تى له‌وجۆره‌ى بۆنه‌هاتۆته‌ پێش بۆیه‌ به‌شداریکردنى جه‌ماوه‌رى کوردستان له‌ پڕۆسه‌ى گشتپرسیدا ده‌نگدان به‌ به‌ڵێ ده‌بێته‌ وه‌رچه‌رخانێکى نوێ له‌ مێژووى نوێ گه‌له‌که‌مان.

هاوکات جه‌خت له‌ سه‌ر باشکردنى بژێووى هاوڵاتیان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ له‌ ڕابوودوودا هاوڵاتیانى ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌رگه‌ى نه‌هامه‌تى زۆریانگرت هه‌ر له‌نه‌بوونى موچه‌و خزمتگوزارى و گرفتى کۆمه‌ڵایه‌تى و قوربانیدان له‌ڕابووردوو ئێستادا له‌ چوارچێوه‌ى سۆنگه‌ى په‌رۆشیان بۆیه‌ چاره‌سه‌رکردنى گرفتى موچه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پاشکه‌وت ده‌بێت بکرێته‌ ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانى حکومه‌ت و پێشکه‌شکردنى پڕۆژه‌ى زیاترى خزمه‌تگوزاى .

هاوکات جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌ کاتى خۆیداو پێمان وایه‌ ئه‌نجامدانى ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ له‌ کاتى خۆیدا ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌کى گرنگ بۆ پیشاندانى سیماى دیموکراسى به‌ دنیاى ده‌ره‌وه‌ که‌ سه‌ڕه‌ڕاى بوونى قه‌یران و ململانێ هه‌رێمى کوردستان له‌ دواى ڕفراندۆم بتوانێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ ئه‌نجام بدات که‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ ویستگه‌یه‌کى نوێ له‌خه‌باتى ئاینده‌و دیمۆکراسى گه‌له‌که‌ماند.له‌ ئێستاشدا گرنگه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان به‌گیانى له‌خۆ بردوییه‌وه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و ئاینده‌ بنێن چونکه‌ هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رده‌م تحدى جیابوونه‌وه‌یه‌ له‌عێراق و کارکردن بۆ بونیاد نانى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ و دیاریکردنى ئاینده‌و مافى چاره‌ى خۆنوسین که‌ خه‌ونى له‌ مێژوونه‌ى هه‌ر تاکێکى گه‌لى کوردستانه‌.

‌ 80 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
ئایا به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان په‌رله‌مانى کوردستان کاراده‌کرێته‌وه‌
چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group