خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات

10/13/2017 7:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردو درێژ کرنه‌وه‌ى بۆ چه‌ند ساڵێکى تر باجه‌که‌ى خه‌ڵکى کوردستان ئه‌یدات .

له‌دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان بڕیاڕیدا له‌دواى فه‌رمانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ دیاریکردنى  1-11- 2017  کاتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و حزب ولایه‌نه‌سیاسیه‌کان له‌سه‌رکاتى دیاریکراودا قه‌واره‌ى سیاسى پیشکه‌ش کراو له‌ لایه‌ن کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ په‌سند کراوه‌ له‌(12، 11)-10-2017 راگه‌یانراوه‌ په‌رله‌مانى کوردستان که‌ دوو ساڵه‌ نه‌یتوانیوه‌ کۆببێته‌وه‌و کاروباره‌کانى خۆى و وه‌ده‌کانى به‌خه‌ڵکى کوردستانداوه‌ هیچى پێ‌ نه‌کرا و بونه‌بار به‌سه‌ر خه‌ڵکى کوردستانه‌وه‌ ئیستا خێره‌ که‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى موفه‌وه‌زیه‌ بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان له‌رۆژى دوو شه‌مه‌ى 16-10-2017  له‌ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان دا ئه‌وپه‌رله‌مانه‌ى 4 ساڵ کێشه‌ بوه‌ بۆ کوردستان وبه‌ناوى ته‌واو کردنى خولى 4ى په‌رله‌مانه‌وه‌ چه‌ند ساڵێکى که‌ش له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵکى کوردستان درێژى بکه‌نه‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى 2ساڵه‌ په‌رله‌مان وه‌ستاوه‌ به‌ 2 ساڵى که‌ش ببیته‌  6ساڵ و باجه‌که‌شى خه‌ڵکى هه‌ژارى کوردستان بیدات و ئه‌و پرۆسه‌ سیاسیه‌ دیموکراتیه‌ ریگانه‌ده‌ن رێره‌وه‌ى خۆى له‌ چوار ساڵى کۆتایدا ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و حزبانه‌ى له‌ 4 ساڵى رابردو نه‌یان توانیوه‌ خزمه‌تى خه‌ڵکى کوردستان بکه‌ن و ئیستا گومانیان هه‌یه‌ خه‌ڵکى کوردستان ده‌نگیان بداتى و تۆڵه‌یان لێ نه‌کاته‌وه‌ ئه‌یانه‌وێ ئه‌و پرۆسه‌ى دیموکراتیه‌ بخه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ داوا ئه‌که‌ین له‌په‌رله‌مانى کوردستان بریارى وا مه‌ترسیدار نه‌ده‌ن بۆ درێژ کردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خۆیان و هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و خه‌ڵکى کوردستان نابێ ریگاى کاره‌ نا قانونى و ناشه‌رعیه‌کان بده‌ن په‌رله‌مان خۆى قانون ده‌رئه‌کات و خۆى قانون پێشل بکات چۆن وه‌ڵامى جه‌ماوه‌رى کوردستان ئه‌داته‌وه‌...؟ 


مافناسێک له‌ حزبى سۆسیالیستى دیموکراتى کوردستان


زۆرترین خوێندراو