4
7 به‌ تاوانی ژن بوون
8/12/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌نه‌وشه‌ کریم زاده‌





ژنان نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ پێک دێنن ئایا له‌ راستیدا وایه‌؟ ئایا کۆمه‌ڵگا ئه‌و قسه‌ یه‌ی خۆی قبوله‌ یان هه‌ر بۆ دروشم دانه‌ ؟ ئایا ئه‌و جرره‌ی شایانی قه‌در دان له‌ ژنه‌ رێزیان لێده‌ گیری ؟

رۆژ نییه‌ هه‌واڵی خۆکوشتن و خۆسوتاندنی ژنێک,کچێک,دایکێک یاخوشکێک له‌ پارچه‌ پارچه‌ی,ئه‌م نیشتمانه‌ دا نه‌بیستین و رۆژ نییه‌ له‌پارچه‌یه‌کی ئه‌م نیشتمانه‌داژنیک له‌ لایه‌ن مێردو و که‌س و کارییه‌وه‌ نه‌کوژرێ,ئه‌ویش به‌ بیانووی پاراستنی ناموس!!

تووندوتیژی,کوشتن و هه‌روا عه‌یبدار کردنی دژ به‌ ژنان هه‌ر به‌شی ژنی کورد,وتایبه‌ت به‌ وڵات و کلتور وئاینێک نییه‌ ونه‌بووه‌ , و دیاریده‌یه‌کی جیهانییه‌. هه‌ر بۆیه‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌ کان له‌ 17 ئه‌کتۆبه‌ری ساڵی 1999 رۆژی 25 نۆڤه‌مبه‌ری هه‌مو ساڵێک  وه‌ک رۆژی جیهانیبه‌رنگار بۆونه‌وه‌ی توندۆتیژی دژ به‌ ژنان دیاری کرد,به‌ هۆی کووژرانی سێ خوشک پێکه‌وه‌ له‌ میراباڵ که‌ له‌ داخوازیکه‌ری یه‌کسانی ره‌گه‌زی بوون و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ی سه‌لمێنه‌ که‌ توندووتیژی,تایبه‌ت به‌ وڵاتێک یا ناوچه‌یه‌ک نییه‌.ئه‌وه‌ى که‌ زۆر روون و به‌ر چاوه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کێشه‌ی ژن له‌ کۆمه‌ڵگا,نه‌بوونی یاسا و رێسا نییه‌ و ئه‌و شته‌ی  که‌ ژنی زۆر خستوته‌ ژیر,قورسایی و پیشیلکردنی ماڤه‌کانی و بی ره‌نگ بوونیان چ له‌ باره‌ گای سیاسی  و چ کومه‌ڵایه‌تی,ده‌ گه‌رێته‌وه‌ بۆ,عه‌قڵییه‌تی پیاوسالاری ، که‌ له‌کۆنه‌وه‌ جێگرتووه‌.
 ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر زیاتر رێگا به‌ژنانی کۆمه‌ڵگاکانی خۆمان  له‌ بواری سیاسی و فکری  دا درابا ئێستا له‌ نێو ژنانی ئێمه‌ش دا,ژنانێکی سیاسه‌تمه‌دار و پیشکه‌وتوو وه‌ ک "ئانگلا مرکل" و "مارگریت تاچر" سه‌رۆک  وه‌زیرانی ئاڵمان و به‌ریتانیا هه‌بوایه‌ن و دڵگرمی بۆ هه‌مو ژنانی کورد بوایه‌ن. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌,به‌شی ژنی کورد هه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ و سه‌رکوت کران بووه‌. به‌داخه‌وه‌,ده‌ ردێکی گه‌وره‌ تر له‌ هه‌موو ده‌ردان له‌ کۆمه‌ڵگای ئیمه‌دا له‌ کێشه‌ی ژن, وه‌ کوو ئامرازێک که‌ڵک وه‌ رده‌ گرن و هه‌موو حکوومه‌تێک به‌س هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات که‌له‌و پوتانسیه‌له‌ سود وه‌رگرێت و بڵێت: که‌ ئێمه‌ش لایه‌نگری ژن و مافی ژن وه‌ کوو هه‌موو مرۆڤیک هه‌ین, به‌ڵام ئایا له‌ راستیدا وایه‌, ئایا ریگا به‌ ژنان ده‌ درێت یا دراوه‌ که‌ وه‌ کوو پیاوان, بگه‌نه‌ ئاستی سه‌رکردایه‌تی. ئاشکرایه‌ که‌ له‌ وڵاتانی پێشکه‌و توشدا, ژنیک نه‌یتوانیوه‌, سه‌رکرده‌یی و به‌رێوه‌بردنی وڵات  به‌ ده‌ست بگرێت , به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ی  بووه‌ که‌ وه‌ کوو  ره‌قیبێک به‌رانبه‌ر به‌ پیاواندا سه‌ر هه‌ڵبێنن بۆ نمونه‌ (هێلاری کلینتون و ماری لۆپن).

لێرا دا ئاماژه‌ به‌ چه‌ند هۆکاری زۆر گرنگ ده‌که‌ین که‌ ژنانی له‌ دونیای سیاسه‌ت  دوور خستوته‌ وه‌ که‌ بریتین له‌:
ـ بێگانه‌ بوون له‌گه‌ڵ که‌شی سیاسی  و به‌هی خۆیان نه‌زانین
ـ متمانه‌ نه‌کردن به‌ توانایی یه‌کانی خۆیان
ـ ترسان له‌ ده‌ربرینی بیرو ڕای خۆیان
دیاره‌ ئه‌م خاڵانه‌ی که‌ باسمان کرد مه‌رج نییه‌ له‌ که‌سایه‌تی  هه‌موو ژنێک دا خۆی بنوێنێ, به‌و هۆیه‌ که‌ هه‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێک له‌ ژنانی به‌ تواناوه‌ ده‌ کرێت.
پیاو و ژن هه‌ر دوو خاوه‌ نی ماڤی مرۆڤی وه‌ک یه‌کن, به‌ڵام له‌ زۆربه‌ی بواره‌ کانی ژیانی کۆمه‌ڵ دا, ژنان له‌ چاو پیاوان له‌ بارو دۆخێکی خه‌راپتر دا ده‌ژین و بۆیه‌ مه‌سه‌له‌ی ژنان و ماڤی ژن بۆته‌ باسێکی تایبه‌تی و هه‌میشه‌ ژن وه‌ک مرۆڤی پله‌ دوو چاولیکراوه‌ و له‌ چوار چێوه‌ی ماڵ داندراوه‌ و هه‌موو ماف و ئه‌رکه‌کانی له‌و چوارچێوه‌ یه‌ دا  له‌ نه‌زه‌ ر گیراوه‌ و ئه‌و فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی کۆن و پیاوسالاری له‌ کۆمه‌ڵگا به‌راده‌ یه‌ک زه‌قه‌که‌ رۆژانه‌ و له‌هه‌موو سات و کاتێکدا له‌ ژیانی ژناندا دووپات ده‌بێته‌وه‌ و ئازادیه‌کانی ژنان به‌رته‌سکتر ده‌ کات, ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ کۆن و بۆوگه‌نه‌ سه‌دان ساڵه‌ که‌ له‌ خۆین و ده‌ماری پیاواندا ,بنجی داکوتاوه‌ و سه‌ره‌ ڕای هه‌ندێ پاشه‌ کشه‌,فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری ئیستاش هه‌ر هه‌یه‌ و بۆته‌ هۆی پیشیل کردنی و بایه‌خ نه‌ دان به‌ ژنان.

به‌ڵام له‌کۆتایدا هه‌ر کات بێ هیچ به‌ربه‌ ستێک,گۆره‌پانی سیاسه‌ت بۆ به‌شداری کردنی ژنان ئاوه‌ڵا بکرێت ,ده‌ توانین بڵێن ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌,یه‌کسانخوازه‌ و ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دیموکراتیکه‌ که‌ ژن له‌ئه‌و کۆت و زنجیره‌ی که‌داب و نه‌ریت و دین و ئائین بۆی ساز کردووه‌ رزگار بکات. چون به‌ ئازادی ژن  کۆمه‌ڵگاش به‌ ئازادی ده‌ گات  .

به‌ هیوای ئازادی و به‌ هیوای یه‌ کسانی هه‌موو مروڤه‌کان


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group