"ئاگرو توڕه‌ی"ئه‌و کتێبه‌ى عه‌رشى تره‌مپى هه‌ژاندوه!
10/1/2018
جه‌ماوه‌رنیوز
گۆران دوکانى
"ئاگرو توڕه‌ی"ئه‌و کتێبه‌ى هه‌فته‌یه‌که عه‌رشى تره‌مپى هه‌ژاندوه! کتێبى ئاگرو توڕه‌ى (Fire and Fury) تازه‌ترین کتێبى نوسهرى ئه‌مریکى مایکڵ ۆڵف (Michael Wolff)، ئه‌م کتێبه هه‌رایه‌کى گه‌وره‌ى له‌شه‌قامى ئه‌مریکى و جیهاندا دروست کردوه، به‌شێک له‌چاودێران و میدیاکانى ئه‌مریکاو ته‌نانه‌ت جیهانیش پێیان وایه ئه‌م کتێبه ده‌بێته هۆى ده‌ستبه‌رداربونى تره‌مپ له‌پۆستى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مه‌ریکادا...!
کتێبه‌که باس له‌ژماره‌یه‌ک فهزیحهى نه‌بیستراوى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى ئه‌مریکا ده‌کات له‌ناو کۆشکى سپی‌دا، نوسه‌ر له‌م کتێبه‌دا باس له‌کۆمه‌ڵێک زانیارى زۆر شه‌خسى سیاسى و ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌نانه‌ت سێکسى تره‌مپ ده‌کات!
باس له‌وه ده‌کات که‌چۆن تره‌مپ پۆسته‌که‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى خۆى به‌کار دێنێت، هه‌روه‌ها به‌وردى باس له‌وه‌ده‌کات به‌هۆى بڕیاره یه‌ک لایه‌نه‌کانیه‌وه زۆرێک لهکاربهدهستانى ناو داموده‌زگاکانى ئه‌مریکا حیساب بۆ بڕیاره‌کانى ناکه‌ن، گوێ بهبۆچوونهکانى ناده‌ن، دژى ده‌سه‌ڵاته‌کانى وه‌ستاونه‌ته‌وه، کتێبه‌که به‌جۆرێک کاریگه‌رى دروست کردوه تاڕاده‌ى ئه‌وه‌ى خودى تره‌مپ و چوارده‌وره‌که‌ى ته‌واو توڕه‌کردوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌رچى کۆماریه‌کانه پێیان وایه بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره کتێبانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستى توانا‌و لێهاتوى سه‌رۆک تره‌مپ، ئه‌وان پێیان وایه تره‌مپ له‌ماوه‌ى یه‌ک ساڵدا بێکارى به‌جۆرێک له‌ئه‌مه‌ریکادا که‌مکردۆته‌وه که ڕێژه‌که گه‌یشتۆته ته‌نها له (٤٪)، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌کى پۆزه‌تیفانه باس له‌گرێبه‌سته ئابوورى و بڕیاره سیاسى و دیپلۆماتیهکانى تره‌مپ ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه‌شه ئه‌وان زیاتر لهبۆچوونهکانیاندا فۆکس ده‌خه‌نه سه‌رئه‌وه‌ى پێیان وایه نوسهرى ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌نده‌ى ڕکوکینهى ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر تره‌مپ کتێبه‌که‌ى هیچ به‌ڵگه‌و فاکتێکى تێدانیه.
ئه‌م کتێبه هه‌فته‌یه‌که بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌وماوه‌یه‌دا به‌ملیۆن نوسخه فرۆشى هه‌بوه، زۆرتیرن قسه‌وباسى لهمێدیاکانى جیهاندا له‌سه‌رکراوه.
|