4
7 ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
18/1/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

ئاشتى گه‌رمیانى  -هۆڵه‌ندا  





خه‌ونه‌کان ئاوهان .. زۆر جار مرۆڤ له‌ نێو قووڵاى خه‌ونێکى پڕو چڕدا ، ژیانێکى ئاشتى و ئازادى و دیموکراسى و خاوه‌ن کۆشک و ته‌لار و پڕ خواردن و دوور له‌ برسێتى ده‌بینێت .. له‌دواى هه‌ر خه‌ونێک ،، خه‌وێکى تریش دێت !! 
جارێک ده‌فڕیت و جارێک له‌ زیندان و لێ پرسینه‌وه‌ و جارێکى تریش بزر بوون و وێڵى به‌دواى که‌سێکدا .. ئیدى ئه‌مه‌ خه‌ونێکى نه‌ بڕاوه‌یه‌ ، بۆچى خه‌ونه‌کان ده‌که‌نه‌ ڕاستى و ڕاده‌چڵه‌کێین و له‌خه‌ونه‌که‌ تاڵ تر ده‌بێت ! و هه‌موومان باجه‌که‌ى بده‌ین ، تۆ بڵێى خه‌ونه‌که‌ى من و که‌سێکى جیهانى یان ئه‌وروپى هه‌مان خه‌ون بێت  ؟
من له‌ ناو ژان و ژیان و ئازارو وێران کارى و چیا و ساردى و ڕه‌ق بوونه‌وه‌ وئۆردوگا گه‌وره‌بووم .من خاوه‌نى مێژووه‌ داڕماوه‌که‌ى سه‌ده‌ى چاخه‌ به‌ردینه‌کان و ناوه‌ڕاست و ڕێنسانس و هاوچه‌رخم . من خاوه‌نى هه‌زران شه‌هیدى ئه‌م ووڵاته‌م .
من خاوه‌نى که‌له‌سه‌رى بێ ناسنامه‌م .. من باره‌ کۆڵه‌که‌م ئه‌وه‌نده‌ قورسه‌ .. پێم هه‌ڵناگیرێت و که‌سیش هاوکارم نى یه‌ ! له‌ناو قوڕو لیتاوێکم وا خه‌ریکه‌ قووتم ئه‌دات .. ! 
ئه‌ى بۆ له‌ خه‌وه‌ تاڵ و ناشیرینه‌کان یان هه‌ره‌ جوانه‌کان ڕامان ده‌چه‌ڵه‌کێنن و ده‌مانکه‌نه‌ قوربانى و باجه‌که‌ى بده‌ین ! ئه‌مه‌ ته‌نها خه‌وێکه‌و هیچى تر ..
 که‌چى له‌خه‌وه‌که‌شدا دژایه‌تى یه‌کتر ده‌که‌ن ، بۆ خۆت ده‌بێت خه‌وى جوان ببینیت وه‌ بۆ منیش کڵۆڵى و کوێره‌وه‌رى .. ئه‌مانه‌ ئه‌گه‌ر ڕاست بن .. خه‌و نه‌بن چى ڕوو ده‌دات ؟
وه‌کو ئه‌وه‌ى ڕوویدا !
ئێمه‌ ده‌بینه‌ مرۆڤى ژێر تونێله‌کان .. سه‌رابه‌کان .. مردوو خۆره‌کان .. زه‌لیل زه‌لیل ناتوانن ته‌مه‌شاى یه‌کتر بکه‌ین .. من کۆیله‌یه‌تیم پێ باشتره‌ وه‌ک له‌وه‌ى درۆ بکه‌ین له‌ خه‌ونه‌کانماندا !!


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group