4
7 با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
25/3/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌نه‌وشه‌ کریم زاده‌ 




با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
رۆژی خه‌بات دژی سته‌م و ناعه‌داله‌ت

8(ی) مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان,رۆژی جیهانی ژنانی مافخوازه‌,بۆ گۆرێنی هه‌لومه‌رجی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ئابووری,سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی. 8(ی) مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان,بیرهێنه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی مافخوازانه‌ی ژنانی جیهانه‌،رۆژێکه‌ که‌ ژنان به‌ ده‌سه‌ڵات و سیستمی سیاسی وڵاته‌کانیان راده‌ گه‌یه‌نن پێوانه‌ی ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌,ئازادی ژنانه‌,که‌ به‌ سیستمی پیاوسالاری کۆمه‌ڵگه‌ راده‌ گه‌یه‌نن هه‌تا خواسته‌کانمان که‌ دابین بوونی ئازادی و یه‌کسانییه‌,نه‌یه‌ته‌ دی,ده‌ ست له‌ تێکۆشان هه‌ڵناگرین، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان به‌ چه‌ندین قۆناخ و له‌ هه‌ل و مه‌رجی دژواردا بڕیاری له‌ سه‌ر دراوه‌.

له‌ وه‌ ها رۆژێکدا،له‌ سالێ 1875 زایینی،ژنانی کرێکاری کارخانه‌ی رستن و چنینی شاری نێویۆرکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌ کانی ئامریکا به‌ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به‌ که‌میی موچه‌،رێپێوانێکی هێمنانه‌ به‌رێوه‌ ده‌به‌ن و به‌ داخه‌وه‌ پۆلیس به‌رو روویان ده‌بێته‌وه‌ و کۆمه‌لێکیان لێ بریندار ده‌ کات و کۆمه‌ڵێکیان گیران و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ کران،پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش بکرێت ئه‌م رێپێوانه‌ ره‌خنه‌ییه‌،به‌ به‌شداری چه‌ند پیاوی کرێکار و ژنانی دیکه‌ له‌ چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا پێک هاتبوو،ساڵێک دوای رێپێۆانه‌که‌ واته‌ له‌ ساڵی(1908) حیزبی سوسیالیستی ئه‌مریکا کۆمیته‌یه‌کی گشتی ژنانی پێکهێنا بۆ ئه‌وه‌ی ژنان بتوانن مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت، له‌مارسی هه‌مان ساڵدا ژنانی کرێکار له‌ کارخانه‌ی چنین بۆ داواکاری، کار نه‌ کردنی منداڵ و دانی مافی دنگدان له‌ نێویۆرک بۆ جارێکی دیکه‌ ده‌ستیان دایه‌وه‌ رێپێوان ئه‌نجام دان،ئه‌و هه‌موو ڕودانه‌وی 8(ی)مارس بوونه‌ هۆکارێک که‌ له‌ ساڵی داهاتوو واته‌ ساڵی (1909) ئه‌م رۆژه‌ بۆ یه‌که‌مجار به‌ رۆژی ملی ژنان له‌ ئه‌مریکا ته‌سویب کرا و ئه‌م رۆژه‌ ورده‌ ورده‌ بوو به‌ رۆژیّکی ڕه‌سمی بۆ ژنانی کرێکار که‌ له‌و ڕۆژه‌ دا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌ تیان له‌ ده‌وڵه‌ت و ساحه‌ب کاره‌ کانیان به‌رز بکه‌نه‌وه‌،بۆ باشتربوونی بواری کارو به‌ ده‌ستهێنانی مافه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ گشتی یه‌ کانی ژنان له‌ هه‌موو بواره‌ کان.وله‌ ساڵی (1910) که‌ له‌ (کۆپنگهاکی) دانمارک به‌ ڕێوه‌ چوو،بۆ یه‌که‌م جار ژنه‌ سوسیالیستی حێزبی دێموکراتی ئالمان ((کلارا زتکین)) پێشنیاری دیاریکردنی رۆژی (8مارس) به‌ رۆژی جیهانی ژنان پێشکه‌ش کرد،هه‌ر له‌و کۆنگره‌یه‌ دا ئه‌م پێشنیاره‌ په‌سندکرا و رۆژی (8مارس) وه‌ک رۆژی جیهانی ژن تومارکرا و له‌و ساڵه‌وه‌ هه‌تا ئێستا،   به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ رێز له‌ ژنان و خه‌بات و تێکوشان نیان ده‌گێریت. به‌ داخه‌وه‌، له‌ کاتێکدا هه‌مۆو سالێک یادی 8ی مارس ده‌ که‌ینه‌وه‌ که‌ ژنانی زۆربه‌ی وڵاتان و به‌ تایبه‌تی ژنانی کوورد له‌ سه‌ره‌ تاییترین مافه‌کانی خۆیان بێبه‌شن.ئه‌مرۆ رۆژی خه‌بات له‌ دژی نابه‌رابه‌ریی جینسی یه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌م رۆژه‌ دا مه‌سه‌له‌ی ژن شێوه‌یه‌کی گشتگیر له‌ زۆربه‌ی وڵاتان دا به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بێنی،ئه‌گینا خه‌مخواردن و هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر کێشه‌ی ژن و هه‌رده‌م و هه‌رکات پێویسته‌، و به‌ خۆشی یه‌وه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا باسکردن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بۆته‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگو پێویست و هه‌روه‌ها که‌ ئاشکرایه‌ دیاریکردنی ئه‌م رۆژه‌  تازه‌ نیه‌،به‌ڵام، به‌ داخه‌وه‌ توندوتیژی دژی ئه‌م به‌شه‌ی کۆمه‌ڵ له‌ هه‌موو وڵاتان که‌م و زۆر له‌ ئارادایه‌،ته‌نانه‌ت له‌ وڵاتانی پێشکه‌و توو و دێموکراتیش دا، و له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌ دواکه‌وتوو و دیکتاتۆر و کۆنه‌ په‌رسته‌کانیش دا که‌ هێشتا بایه‌خ دان به‌ مه‌سه‌له‌ی  ژن و به‌ رۆژی 8ی مارس وه‌ک رۆژی جیهانی ژن جی نه‌که‌و توووه‌ و به‌ دی نه‌هاتوه‌، و ژنان هه‌روا له‌ ژێر ته‌وژمی توندوتیژی دان و هیچ هه‌نگاوێک بۆ له‌ ناوبردنی ئه‌م توندوتیژی یه‌ هه‌لناگرن. دوای ئه‌و هه‌موو هه‌ۆل و کوششانه‌ی که‌ ژنان له‌ پێناو به‌ دیهێنانی مافه‌کانیان داویانه‌ هێشتاش زۆرێک له‌ ژنان ڕوبه‌ڕوی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌ و مافه‌کانیان پێشێل ده‌ کرێت ، به‌ جۆرێک که‌ ده‌لێن ته‌نیا له‌ رۆژێکدا له‌ سال که‌ ئه‌ویش رۆژی (8ی مارس)ه‌ یادی ژن ده‌ که‌نه‌وه‌ و په‌یمان نۆی ده‌ که‌نه‌وه‌ که‌ مافی ژن پێشێل  نه‌کرێت، و ئه‌وه‌ش زۆر جی داخه‌.ئه‌ی رۆژه‌ کانی دیکه‌ بو نابی رێز له‌ ژنان نه‌گیری، بۆ ده‌بی سه‌ردیری رۆژنامه‌کان و دونیای مجازی ،هه‌میشه‌ هه‌ۆالی دڵته‌زێنی مردن وکوشتنو خۆسوتاندنی و ڕووداوی دیکه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ژنان بن،بۆ ژن نابی مافی وه‌ک پیاو بێت؟ هه‌ر ته‌نیا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕگه‌زه‌ که‌ی ژنه‌؟ خه‌بات کردن دژی توندوتیژی پڕۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌ن و هه‌مه‌لایه‌نه‌ و ته‌نیا به‌ یادکردنه‌وه‌ له‌ رۆژێک  دا کۆتایی پێ نایه‌ت و له‌ باروو دۆخه‌شدا ژنی کوورد پێویسته‌ ده‌ ورێکی به‌ر چاوی هه‌بێ له‌ بواره‌ جۆرا و جۆره‌ کانی خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی سه‌رکوت کرانیان و پێویسته‌ له‌ پێناو داد په‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی،سیستمی پیاوسالاری و بنده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی و کلتووری کۆنه‌ په‌رستانه‌ به‌رده‌ وام له‌ تێکۆشان بێت. 

خه‌باتی ژنان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ماف و ئازادیه‌کانیان و کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان و دادپه‌روه‌رانه‌ چۆته‌ قالبێکی سیاسیه‌وه‌،زۆرن ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ له‌ سایه‌ی ئه‌م هه‌وڵ و چالاکیه‌ی ژنان گه‌یشتونه‌ ته‌ لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن و جیاوازیی ره‌ گه‌زیان گه‌یشتۆته‌ نزمترین ئاست و له‌ هه‌مان کاتیشدا ئیستاش هه‌ن و زۆرن ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ پرسی یه‌کسانی نه‌بۆته‌ رێڕه‌ وی ژیانیان و نه‌بۆته‌ ئه‌رکێکی سه‌ره‌ کی له‌ وڵاته‌ که‌یان دا، له‌ کوردستانی پارچه‌ پارچه‌ کراویشدا ژنی کورد وه‌ک زۆربه‌ی ژنانی ئاواته‌خۆازی یه‌کسانی و مافی به‌رامبه‌ر ده‌ستی له‌ سه‌ر یه‌ک داناوه‌ و که‌م تا زۆر له‌و پێناوه‌ دا قوربانی داوه‌. بۆ قسه‌کردن له‌ سه‌ر به‌رامبه‌ری ژن و پیاو و هه‌روه‌ها سه‌رکۆت کردنی ژنان له‌ کۆمه‌ڵگادا و له‌ سه‌ده‌ی رابردووه‌ تا ئیستا زور ئه‌ده‌بیات نووسراوه‌ و پڕه‌ له‌ پیاهه‌ڵدان به‌ ژنان و تیشک خستنه‌ سه‌ر کێشه‌کانی،ژنان له‌ کۆمه‌ڵگادا،به‌ڵام هیچ کام له‌وانه‌،نه‌یانتوانی وه‌ کۆتایی به‌ ئه‌م کێشانه‌ بده‌ن، که‌م نین ئه‌و پیاوانه‌ی بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌ و جیاوازیانه‌ و که‌م نه‌بوون ئه‌و سه‌رکردانه‌ی رزگاری نیشتمان،بۆ رزگاری ژنان و که‌م نه‌بوون،ئورگانه‌کانی ده‌سه‌ڵات ،بۆ لایه‌نگری ژن، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ژن رزگار نه‌بو و نابی و هه‌ر ده‌لێ له‌ ناو چاووی نووسراوه‌ که‌ مافی ژن هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌یه‌ و بس. به‌ڵام ده‌بی ئه‌وه‌ بسلمێنین به‌ خۆمان که‌ ژن نێوه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ و به‌ ئازادی ژن،کۆمه‌ڵگه‌ش به‌ ئازادی ده‌ گات و بێمانایه‌ باس له‌ پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری،سیاسی و که‌لتووریی هه‌ر وڵاتێک بکرێ که‌ چی نێوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی له‌ تێکوشانی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا،ئازادانه‌ به‌شدار نه‌بێ و روحی پیاو سالاری به‌ سه‌ریدا زاڵ بێت و ژن و مافه‌کانی تێیدا پێشێل بکرێ . و له‌ کۆتایی دا ده‌بێ تێبکۆشین هه‌تا خه‌باتی ژنان بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌ ره‌ واو ئینسانییه‌کانیان بگاته‌ ئامانج،و ده‌بێت ژن مافی به‌رابه‌ری له‌ گه‌ل پیاوی هه‌بێت هه‌ول بده‌ین هه‌موو ڕوژه‌کانی ساڵ رۆژی 8ی مارس ببیت و باسی مافه‌کانی ژنان بکه‌ین و رێز له‌ گه‌وره‌یی ژنان بکریت. 

به‌ هیوای به‌دی هاتنی ژیانێکی ئازاد بۆ هه‌موو تاکێکی کومه‌لگاکان به‌ تایبه‌ت کۆمه‌لگای کۆورده‌ واری و به‌ تایبه‌ت ژنان.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group