نامۆبوون وه‌ک هۆکارێک بۆ له‌ناوبردن
17/4/2012
ن: ره‌هێل عزیز هیچ مرۆڤێک حه‌زناکات له‌ژیان دلخۆش نه‌بێت هیچ مرۆڤێکیش نایه‌وێت له‌ژێر سێبه‌رى ئاسوده‌یى و خۆشبه‌ختى رابکات . وه‌هه‌میشه هه‌ولده‌ده‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانمان و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ته‌نگ و چه‌له‌مه‌کانى ژیان که‌دووچارى له‌ناوبردن و فه‌وتانى جه‌سته‌ى زیندوومان ئه‌بێت له‌ژیاندا .. نامۆبوون دووچارى هه‌موو مرۆڤه‌کان ئه‌بێته‌وه وه ده‌شبێته هۆکار بۆ زۆربه‌ى رووداوه‌کانى کۆمه‌لگه که‌رۆژانه رووده‌ده‌ن و ده‌بنه مایه‌ى له‌ناوچوونى هه‌زاره‌ها که‌س به‌رووداوى جیاجیا‌و هۆکارى دیار و نادیار ، وه دوورنیه زۆربه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى کێشه‌یه‌ک یان که‌م و کوریه‌ک دووچارى نامۆبوونى ئه‌کاته‌وه و له‌وه‌شدا ده‌بێته هۆکارێک بۆله‌ناوبردنى خودى که‌سه‌که.. روون و ئاشکرایه هه‌ر هۆکارێک بۆ خۆله‌ناوبردنى که‌سه‌کان ئه‌وا کێشه‌یه‌ک رووى تێکردووه و ته‌حه‌مولى نه‌کردووه وه‌تواناى به‌رگه‌ى نه‌بووه بۆیه له‌ناوبردنى خۆى به باشترین رێگه چاره‌سه‌ر داناوه. کاریگه‌رى نامۆبوون ئه‌که‌وێته سه‌ر زۆربه‌ى مرڤه‌کان به‌لام له‌کۆمه‌لگه‌ى کوردى دا به‌پێى ره‌گه‌ز و توانا و ته‌مه‌ن و ئه‌قلى مرۆڤه‌که ده‌گۆرێت : ره‌گه‌ز:مرۆڤ کاتێک دووچارى نامۆبوون ئه‌بێته‌وه زالبوون به‌سه‌ر ئه‌م گرفته و نه‌خۆشیه به‌پێى ره‌گه‌زه‌کان ده‌گۆرێت له‌رووى کاریگه‌رى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له نامۆبوون،ره‌گه‌زى نێر له‌کۆمه‌لگه‌ى کوردى زیاتر ئازاده زیاتر ده‌توانێت هه‌ولى خۆشبه‌ختى و کامه‌رانى بدات به‌لام ره‌گه‌زى مێ نا ، جگه له‌وه‌ش بۆ هه‌رگرفتێک بۆ هه‌ر داواکاریه‌ک یاخود هه‌ر حه‌ز و ئاره‌زووێک ره‌گه‌زى نێر ئازادتره له‌ره‌گه‌زى مێ ، (مرۆڤه‌کان گه‌ر نه‌توانن حه‌زو ئاره‌زوه‌کانیان داوا بکه‌ن ئه‌وا زۆر نامۆده‌بن له‌کۆمه‌لگه‌دا) که‌واته لێره‌دا نامۆبوون زیاتر دووچارى ره‌گه‌زى مێ ده‌بێته‌وه و وه زیاتریش له‌ره‌گه‌زى مێ ده‌بێته هۆکار بۆ له‌ناوبردن و له‌ناوچوون ، ئه‌گه‌ر کورێک له‌کۆمه‌لگه‌ى کوردى داواى کچێک بکات زۆر ره‌وایه و زۆرترین هه‌ولى بۆده‌دات بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌گه‌ر چى لێشى قه‌ده‌غه بکرێت هه‌رچى بیه‌وێت له‌تواناى دایه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، به‌لام له‌ره‌گه‌زى مێ زۆر جیاوازى هه‌یه به‌وه‌ى ئازاد نیه له‌رووى داواکردنه‌وه وه گومانیش ده‌کات له‌به‌ده‌ست هێنانى ، ئه‌گه‌ر ئه‌و کچه‌ى حه‌ز به به‌ده‌ست هێنانى کورێک ده‌کات یاخود ده‌یه‌وێت شوى پێ‌بکات ئایا ته‌واو ئازاده ...؟؟؟ یان ئه‌گه‌ر له‌ئامانجه‌که‌ى سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو چیتر هه‌یه بۆ خۆشبه‌ختى و کامه‌رانى خۆى رووى تێبکات یان ده‌توانێت هه‌ول بدات..؟؟ بۆیه له‌م حاله‌ته‌دا توشى غه‌مبارى و خووگرتن به‌بیرکردنه‌وه و هه‌ست کردن به‌ته‌نیاى ئه‌وانه‌ش نیشانه‌ى نامۆبوونى خودى که‌سه‌که ده‌رده‌خه‌ن و توشى نامۆبوون ده‌بن . جگه له‌وه‌ش به‌رگه‌گرتن له‌ره‌گه‌زى نێر زیاتره چونکه ئازادتره و به‌تواناتره له‌کۆمه‌لگه له‌ره‌گه‌زى مێ، بۆیه له‌وکاته‌دا ره‌گه‌زى مێ زیاتر دووچارى ئه‌م نامۆبوونه ده‌بێته‌وه و وه له‌ناوبردنیش یان خۆ کوشتن یان خۆسووتان به‌باشترین رێگه چاره ده‌زانێت له‌کۆمه‌لگه‌دا..
ته‌مه‌ن: مرۆڤه‌کان کاتیک ده‌که‌ونه سه‌رگۆى زه‌مین ژماره‌یه‌ک هه‌یه له‌خودى مرۆڤ و به‌رێکردنى کات ئه‌ویش پێى ده‌گوترێت ته‌مه‌ن ، کاتێک دووچارى گۆشه‌گیرى ده‌بێت له‌کۆمه‌لگه‌دا به‌پێى ته‌مه‌ن ده‌گۆرێت و وه کاریگه‌رى و رووبه‌روو بونه‌وه‌شى له‌چینه‌کانى ته‌مه‌ن جیاوازن ، زۆرترین کات دواى ته‌مه‌نى هه‌رزه‌کارى مرۆڤه‌کان توشى کاریگه‌رى ده‌روونى و جه‌سته‌یى ده‌بن له‌کۆمه‌لگه‌دا به‌هۆى که‌م و کوریه تایبه‌تیه‌کان و بێ به‌ش بوون له‌ده‌ستکه‌وته ئیجابیه‌کانى کۆمه‌لگه ، نامۆبوون وه‌ک کاریگه‌ر به‌سه‌ر مرۆڤه‌کان و توشبونیان به گۆشه‌گیرى و دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له‌کۆمه‌لگه‌دا زیاتر به‌ربلاوه له‌ته‌مه‌نى دواى هه‌رزه‌کارى به‌سه‌ره‌وه، چونکه مرۆڤه‌کان له‌وکاته‌دا تێده‌گه‌ن و ده‌توانن زۆررترین خۆشبه‌ختى بۆ ژیانیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. ره‌نگه گه‌نجێک خۆراگرتر و به‌تواناتر بێت له‌پیاوێکى ته‌مه‌ن گه‌وره 45 بۆ 70سال ، هه‌م له‌رووى کارتێکردنى و وه بیرکردنه‌وه له‌هۆکارێک بۆ رزگاربوون ئه‌ویش هۆکارێکى سلبى بێت.
ئه‌قل: هه‌موو مرۆڤێک کاتێک له‌دایک ده‌بیت خاوه‌نى پێنج هه‌سته خودا ئه‌وه‌ى پێده‌به‌خشێت وه‌ک ئه‌وه‌ى به زۆربه‌ى مرۆڤه‌کان ده‌یبه‌خشێ به‌لام به‌ره به‌ره کاتێک مرۆڤ گه‌شه ده‌کات ئه‌قلیشى به‌ره‌و گه‌شه‌و پته‌وتر ده‌روات (عه‌قلى کامل) وه له‌هه‌مان کاتیش به‌ره‌و بیرکردنه‌وه ده‌روات . مرۆڤ کاتێک له‌ته‌مه‌نى مندالى دایه ته‌نها سه‌رقالى غه‌ره‌زه تایبه‌تیه‌کانیه‌تى به‌تایبه‌ت یارى کردن خواردن به‌ده‌ست هێنانى که‌ل و په‌له جوانه‌کان بۆ دلخۆشى ، وه دایک و باوکیش هه‌میشه به‌دواى خۆشبه‌ختى منداله‌کانیانن به‌تایبه‌ت له‌ته‌مه‌نى پێش هه‌رزه‌کارى بۆیه گۆشه‌گیرى و نامۆبون له‌م ته‌مه‌ندا ده‌گمه‌نه. به‌لام کاتێک ده‌که‌وینه جه‌نگى بیرکردنه‌وه ئه‌وکاته هه‌ست ده‌که‌ین ئه‌قلمان هه‌یه به‌شى ئه‌وه‌ى له‌خۆمان و له‌ژیان و دونیا تێ بگه‌ین بۆیه ده‌بێت بۆ هه‌موو بواره‌کانى ژیان به‌کارى بهێنین و هه‌ولده‌ین زۆرترین خۆشبه‌ختى و ده‌ستکه‌وتى ئیجابى ده‌روونى پێ به‌ده‌ست بهێنین وه بتوانین له‌هه‌ر بیرکردنه‌وه و به‌رنامه‌یه‌کى ژیان زۆرترین ئه‌قل به‌کار بهێنین بۆ ئه‌وه‌ى دلخۆشبین کامران بین نه‌ک هه‌ولده‌ین که‌س نه‌بینین نامۆبین دوره په رێز بین له‌ناو مرۆڤه‌کان وه گۆشه گیرى خه‌م و بیرکرده‌نه‌وه‌کانمان بین (نامۆبوون). ئه‌گه‌ر گه‌نج بین زۆرترین پرۆژه‌ى ژیان ده‌ست پێ ده‌که‌ین ئه‌گه‌ربه‌جوانى بیر بکه‌ینه‌وه بتوانین زۆرترین ئه‌قل به‌کار بهێنین زۆر کامڵ و سه‌رکه‌وتو ده‌بین. ئه‌قل بۆ زۆربه‌ى مرۆڤه‌کان به‌خشراوه بۆیه له‌کاتى کار پێ نه‌کردنى وه‌یاخوود هه‌ست کردن به‌که‌م و کوریه‌ک یان ده‌سته‌به‌ر نه‌بوونى ئه‌و خۆشیانه‌ى کۆمه‌لگه دووچارى بیرکردنه‌وه هه‌ست کردن به که‌م و کوریه‌کان وامان لێ ده‌کات نامۆبین گۆشه‌گیر بین بۆیه به‌تایبه‌ت دواى ته‌مه‌نى هه‌رزه‌کارى مرۆڤه‌کان هاورێى نامۆبوون و گۆشه‌گیرى کۆمه‌لگه‌ن ،وه به‌هۆى کاریگه‌ره لایه‌نه سلبیه‌کانى ژیانیان هه‌ست به‌نامۆبوون ده‌که‌ن هه‌ول ده‌ده‌ن بۆ گۆشه‌گیرى و دووره په‌رێزى کۆمه‌لگه. بۆیه لێره گرنگترین شت ئه‌وه‌ى کاتێک دووچارى نامۆبوون و گۆشه‌گیرى ده‌بین به‌به‌کارهێنانى ئه‌قلمان وا نه‌که‌ین ببێته هۆکار بۆ له‌ناوبردنمان یاخود ناشتنى جه‌سته‌ى زیندوومان له‌ناو گۆڕى بیرکردنه‌وه و گۆشه‌گیرى کۆمه‌لگه.
|