په‌یامی یادی حزبی سویسالیست دیموکراتی کوردستان
11/8/2012
ن: ئاشتی گه‌رمیانی .. هه‌ولێر بۆچی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان یادو په‌یامی ده‌کاته‌وه وه هۆ‌کاره‌کانی چین له‌ناو خه‌ڵکی کوردستان وده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا ؟ ئه‌و یاده بۆچی به‌رز ڕا ده‌گیرێت له‌لایه‌ن خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ری حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستانه‌وه ؟ ئایا درێژه به خه‌بات دانی خۆیه‌تی یان وه‌فایه‌که بۆ شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوه‌کانی ؟ خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ری کوردستان چۆن له‌و یاده ده‌ڕوانن وه چۆن ته‌ماشای مێژووی ئه‌و حزبه ده‌که‌ن ؟ ئایا به‌یادو په‌یام ده‌توانین برینه‌کانی شه‌هیدان و بریندار کراوه‌کان ساڕ‌ێژ بکه‌ن و داهاتوویان بپارێزن وه دابینی ژیانیان بکه‌ن ؟ وه خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی چی یه له حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئه‌مرۆی باری سیاسی کوردستاندا؟ 8 / 8 / 1976 ئه‌و ڕۆژه گرنگه بوو که بیرۆکه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سو‌سیالیستی له‌هزری دامه‌زرێنه‌ر‌ی مرۆڤێکی خاوه‌ن ئه‌زموون و سیاسه‌ت مه‌داردا سه‌یدا ساڵح یوسفی و هه‌ڤاڵه‌کانی ببێته به‌یاننامه‌یه‌کی نهێنی وله‌به‌غداوه ، کوردستان و دونیا بهه‌ژێنێت له‌کاتێکدا کوردستان چرایه‌کی خامۆشی به‌خۆیه‌و ه‌ده‌بینی ، له‌کاتێکدا که‌م که‌س له‌کوردستاندا باوه‌ڕی به شۆرش مابوو ، له‌و ڕۆژانه‌دا جارێکی تر تروسکه‌یه‌کی ڕوناکی سیاسی کوردستانی ڕووناک کرده‌وه ، پاش تاووتوێ و توێژینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه سه‌رکردایه‌تیه‌کاندا ئه‌و بڕیاره‌ش درا که شاخ و چه‌ک ده‌بنه کوره‌ی شۆرش و کوردستان جارێکی تر شۆرشی سیاسی چه‌کداری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێته‌وه ، وه بۆ ئه‌و خه‌باته مێژوویه‌ش که یه‌که‌م ته‌قه‌ی شۆرش له پێ ده‌شتی شاره‌زوره‌وه به‌رێز هه‌ڤاڵی تێکۆشه‌ر مه‌حه‌مه‌دی حاجی محموود و هه‌ڤاڵه‌کانی ئه‌و کولله ئاگر داره‌یان به‌ره‌و سنگی دوژمن ته‌قاندو له‌ده‌فته‌ری مێژوویدا بوو به ئه‌فسانه‌یه‌کی ڕیالیستی که بۆ هه‌موو نه‌وه‌کانی داهاتوو لاپه‌ره‌ی ئازایه‌تی و به‌رخودان به خۆیه‌وه بینێت .. درێژه پێ دان به‌خه‌بات و به‌رده‌وام بوونی خوێنی ئه‌و گه‌نج و لاوانه بوون که ئه‌مڕۆیان دروست کرد وه له‌بری تروسکه‌یه‌ک چراکان بوون به ده‌یان چرا له‌کوردستاندا.. زه‌روره‌تی ئه‌وکاته‌ی شۆرش گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو ، هه‌ربۆیه شۆرشی نوێ ی سو‌سیالیستی گرنگی دان بوو به‌و خه‌باته‌ی که پێشتر وه درێژه پێ دانی خه‌باتی کورد له کوردستانی عێراق و ناوچه‌که‌دا ، ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت مێژووی گه‌لی کورد له‌ڕووی خه‌بات و تێکۆشانه‌وه بخوێنینه‌وه ، هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت چاو به هه‌موو لاپه‌ڕه‌کاندا بگرین و زنجیره‌یه‌ک دروست بکه‌ین بۆ ئه‌و مێژووه ، ئه‌و دروست بوونی بزووتنه‌وه‌ی سو‌سیالیستی یه‌ش ته‌واوکه‌ری شۆرشه‌کانی پێشووی کوردستان بوون. په‌یامی به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و یاده من به‌گرنگی ده‌زانم چ وه‌کو مێژوو یا ن چ وه‌کو دیکومێنت و خوێندنه‌وه‌ی مێژووی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، ئه‌و ڕۆژه‌ی که چه‌ند گه‌نجێک تازه موو له‌ده‌م چاویان هاتووه و مێشکێکی پڕ کوردانه‌یان هه‌بوه‌و حه‌زوو ئاره‌زویان ئه‌وه بووه که ملی دوژمن بپه‌ڕێنن وه چیتر ئه‌و زوڵم و زۆرداری یه‌ی دوژمن قبووڵ نه‌که‌ن ! ئه‌و ڕۆژگاره‌ی که گه‌نج له‌بری به‌دوای ژیان و خۆش گوزه‌رانی و ده‌وڵه‌مه‌ندی بگه‌ڕیت وه بیر له کۆشکی سێ نهۆمی بکاته‌وه ، بیری له‌وه کردۆته‌وه‌که نانه ووشکێکی ناو گیرفانی پڕ له‌تاکه فیشه‌ک و له‌ته ئاوێنه بکاته بیر‌و هزری خۆی ، وه بڕیاری ڕێگای مردن بگرێت ! ئایا کام گه‌نج و لاو ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که چیاکان و لوله‌ی تفه‌نگ بکاته ئامانجی ڕزگاری کوردستان .. ئه‌و لاوانه‌ش که‌سایه‌تیه‌کی وه‌کو به‌ڕێز هه‌ڤاڵ محمد حاجی محموود نمونه‌ی ئه‌و قافڵه‌یه بووه که نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و لاوانه‌ی کردووه که له‌داهاتوودا بوو به هێزێکی به‌رفراوان و هه‌موو پێ ده‌شتی کوردستانی گرته‌وه ، بۆیه حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان خاوه‌ن ئه‌و مێژوو ده‌فته‌ره‌یه که بتوانین ڕاوه‌سته‌یه‌ک بکه‌ین به‌رانبه‌ر به په‌یایه‌مه‌کانی وه داهاتووه گرنگه‌کانی ، هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌کانی ئه‌م حزبه شاهیدی لاپه‌ڕه‌کانی ڕابردوویه‌تی بۆیه له‌کاتی شۆڕشدا پێویستی به مێشکی ئازا‌و خه‌باتگێڕ هه‌یه وه هه‌ر ئه‌و خه‌باتگێڕانه بوون که سنگی خۆیان کرده قه‌ڵغان و به‌رانبه‌ر به دوژمنی ئاسن و جه‌به‌رووت وه‌ستان و ئه‌وه‌یان قبووڵ نه‌کرد که ژن و منداڵه‌کانیان به‌ره‌و بیابانه‌کان ڕاگوزه‌ر بکه‌ن ، هه‌ر به‌و په‌یامه‌وه حزبی سوسیالیست درێژه‌ی به‌خه‌باته جیا جیاکانی خۆی دا له‌هه‌موو ڕووداو باره سیاسی یه‌کاندا ، سه‌ره‌ڕای زه‌حمه‌تی و کۆچ به‌رێتی و نه‌هامه‌تیه‌کی زۆر که چه‌ندین خه‌باتگێڕیی ئه‌م حزبه باجی ئه‌وه‌یان دا وه خانه‌واده‌کانیان به نه‌مانی ئازیزێکیان یان ماڵ و منداڵیان یان که‌م ئه‌ندامێتیان له‌جه‌سته‌دا. یادی وه په‌یامی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان بۆ ئه‌م ڕۆژه وه‌فایه‌که بۆ ئه‌و سه‌نگه‌رگێڕانه‌ی که بوون به سووته‌مه‌نی بۆ شورش ئه‌مڕۆی کوردستان ، به‌رز ڕاگرتنی یادی حزب پێم وایه به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و دڵسۆزانه‌یه که هه‌رده‌م له پێشی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدا به‌رگریان له‌خاک و ووڵات کردووه . خه‌ڵکی کوردستان شاهیدی ئه‌و ڕۆژانه‌ن که حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستاندا خه‌بات و درێژه‌یان به شۆرش داوه وه هاوبه‌ش بووه له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕۆژه سه‌خته‌کانی ژیانداری ئه‌و خه‌ڵکه‌دا چونکه له‌ناو جه‌ماوه‌رو خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵقوڵاوه وه به‌و په‌یامه کوردستانیه‌وه داستانه‌کانی شه‌هیدانیان تۆمار کردووه ، ئه‌گه‌ر ده‌وترێت حزبی شه‌هیدان زۆر ڕاست و ڕه‌وایه وه ده‌بێت له‌وه زیاتر ماف به‌و ناوه بدرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو یادو کات و ساتێکدا حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان چاوی له‌ناو ماڵه شه‌هیده‌کان بووه وه سه‌ردانیان کردوون و ده‌ستی هاوکاریان درێژ کردووه ئه‌وه به‌ئه‌رکی خۆی زانیوه له‌هه‌موو کات و ساتێکدا ، به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌کاتی خۆیدا حزبی سوسیالیست نه‌یتوانبیت هه‌موو پێویستیه‌کانی ئه‌و خێزانانه دابین بکات ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له سه‌دا 60 ی ئه‌و پێداویستیانه‌ی دابین کردووه وه‌کو کارێکی ئاکاری گیانی حزب بۆ که‌س و کاری شه‌هیده‌کان وه بێگومان له‌داهاتووشدا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه له‌بیرو هزری جه‌نابی کاک محمد حاجی مه‌حموودو حزبه‌وه بۆ ئه‌و که‌سایه‌تیانه زیاتر ده‌بێت .. تێڕوانینی خه‌ڵک بۆ ئه‌م حزبه له‌وه‌دایه که خاوه‌ن مێژوویه‌کی پڕ شکۆداره وه ئاماده بووه له‌سه‌ر ئه‌رزی ڕاستی ژیان و ڕۆژگاره دژواره‌کان ، هه‌ر بۆیه بوونی له‌ناو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشدا زه‌روره‌تی خۆی هه‌یه وه دیفاع له‌و ده‌ستکه‌وتانه ده‌کات که به‌خوێنی شه‌هیدان هاتوونه‌ته ده‌ست ، هه‌ر بۆیه یه‌کڕیزی لا گرنگه وه په‌یامی دایلۆکی لا مه‌به‌ست بووه بۆ به‌دی هێنانی هه‌موو ئامانجه‌کان ، ئاماده‌ش بووه له‌هه‌موو کۆبونه‌وه و بڕیاره سیاسی یه‌کاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ڕاو تێڕوانینی جیاوازی هه‌بووه بۆ پێشخستنی ئه‌زموونی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ی کوردستان وه به بیرێکی سوسیال دیموکراتیه‌وه بیر ده‌کاته‌وه ، هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ڕاو بۆچونه‌کانی خه‌ڵکدا بووه به‌هه‌موو که‌موو کوڕیه‌کانه‌وه ، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ر بیر‌و ڕای وا بووه که چاره‌و پلان دانان تاکه ڕێگایه بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌ویش خۆش گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستانه، حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری و ڕووداوه سیاسی یه‌کانی ناوچه‌که‌دا تێڕوانین و ئامانجی هه‌بووه به‌وه‌ی که دایلۆک وه دانوستاندن وه گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌و ڕا بکاته پلان بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان به‌ره‌و ئاکارێکی خراپ‌دا تێ په‌ڕ نه‌کات چونکه باری سیاسی کوردستان ته‌حه‌موولی ئه‌و هه‌موو کێشانه ناکات . په‌یامی یادی 8 / 8 ی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان گرنگه له‌ئه‌مڕۆ و داهاتوودا ، یه‌که‌م خاوه‌نی مێژوویه‌کی درێژ‌و پڕ له ئه‌فسانه‌یی یه ، دووه‌م حزبی شه‌هیدانه و که‌سییش ناتوانێت نکوڵی له شه‌هید بکات ، سێ یه‌م گێڕانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو ده‌بێته ساخ کردنه‌وه‌ی مێژوو له‌ئه‌مڕۆ و ڕابردوودا ... بۆیه ڕێز گرتنی ئه‌م ڕۆژه ڕێزه له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
|