ئه‌رکى پۆلیسى چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان چییه‌؟

3/29/2014 1:17:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
ئومێد پشده‌ری

پۆلیسى چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان یان (پۆلیسى نه‌هێشتنى ئاژاوه‌گێڕی) به‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌ ده‌گوترێت که‌ به‌رپرسیارێتییه‌که‌یان بڵاوه‌پێکردن یاخود هه‌ندێک جار ده‌ستگیرکردنى ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌یه‌ که‌ ئاژاوه‌ ده‌نێنه‌وه‌ و رێگه‌ ده‌گرن له‌ خۆپێشاندانى ناڕه‌زایه‌تى و ئاژاوه‌نانه‌وه‌.

هێزه‌کانى پۆلیسى چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان، به‌ شێوه‌یه‌کى گشتى له‌ چه‌ک و تفاقێک سوود وه‌رده‌گرن که‌ کوشنده‌ نین، بۆ نموونه‌ دارعه‌سا و هه‌ندێک چه‌کى دیکه‌ى ناکوشنده‌ ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستى بڵاوه‌پێکردن و یاخود ده‌ستگیرکردنى خۆپیشانده‌ران و کۆنتڕۆڵکردنى گردبوونه‌وه‌کان.

به‌ شێوه‌یه‌کى گشتیش له‌ ده‌یه‌ى 1980 وه‌ ئه‌و هێزه‌ که‌ڵک له‌ چه‌کى دیکه‌ى وه‌ک (سپڕاى تایبه‌ت) و گازى فرمێسکڕێژ و دارعه‌ساى کاره‌بایى و گولله‌ى پلاستیکى وه‌رده‌گرن. 
ئه‌و هێزه‌ى پۆلیسى چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان، له‌ کاتى پێویستدا ده‌توانن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران سوود له‌ ئۆتۆمبێلى ئاوپرژێن، زرێپۆشى تایبه‌ت و هه‌روه‌ها سه‌گى پۆلیسى وه‌ربگرن.

پۆلیسى نه‌هێشتنى ئاژاوه‌گێڕی، به‌ مه‌به‌ستى پاراستنیان له‌ تووڕه‌یى و هه‌ڵسوکه‌وتى ناشیاوى خۆپیشانده‌ران، ته‌یار و ئاماده‌ کراون و پێداویستییه‌کانى خۆپاراستنیشیان بریتییه‌ له‌ کڵاوى تایبه‌ت به‌ پارێزه‌رى سه‌ر و ده‌موچاو و قوڕگ، پۆشاکى تایبه‌ت و ئه‌ژنۆبه‌ند و هه‌روه‌ها ماسکى دژه‌ گاز و چه‌ند پێداویستییه‌کى تر.  



زۆرترین خوێندراو