ئاش له‌خه‌یاڵێک و ئاشه‌وان له‌خه‌یاڵێک

8/6/2014 2:30:00 AM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز
مه‌هدى خالید خه‌مبار

 به‌دورى نابینم دیدى زۆرێک له‌ به‌رپرسان و ده‌ستڕۆیشتوانى ناو حکومه‌ت و په‌ڕله‌مان و هه‌ندێ له‌ دام و ده‌زگایتر، بۆ به‌شێک له‌ جه‌ماوه‌ر وه‌ک مه‌ێ‌  و شوان بێت ، خه‌ڵکى به‌ بێ ده‌موپل و عه‌قڵ قونه‌ و خۆشیان به‌ ده‌مڕاست و ده‌مسپى و فول مواسه‌فات ، قسه‌ى ئێمه‌ومانان به‌ درۆ و ده‌له‌سه‌ و هى خۆیان به‌ سیاسه‌ت و پلانى ستراتیژى و خه‌ڵکى به‌ غوڵام و خزمه‌تکار و خۆیان به‌ ئاغاو و به‌گ و پیاوى ناو پیاوان و زۆر شتى گه‌وره‌تر، به‌ڵام له‌ڕاستیدا به‌شێک له‌مانه‌ نه‌ک هه‌ر شایسته‌ى ئه‌و پۆسته‌ باڵایه‌ نین که‌ له‌پاى خزمخزمێنه‌ و خاترانه‌ و خه‌ت و باڵ باڵێنه‌وه‌ به‌ریان که‌وتوه‌ و بگره‌ ناوه‌ڕک و ناخیان هه‌مبانه‌یه‌کى به‌تاڵه‌. 

زۆر جار چاومان  ده‌که‌وێته‌ سه‌ر یا گوێمان ده‌که‌وێته‌ به‌ر بیستنى بڕیارێک ، لێدوانێک ، به‌یاننامه‌یه‌ک که‌ سه‌رچاوه‌که‌ى هه‌رکه‌س ده‌بێت با بێت ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ ساده‌یه‌ى که‌ ئه‌وان حیسابیترى بۆ ده‌که‌ن ده‌یبیستێت و ده‌یبینێت ،ده‌شڵێت( هێواش )!!؟ 
بۆ هه‌ر بڕیار و لێدوان به‌یاننامه‌یه‌ک که‌ چ له‌ لایه‌ن په‌ڕله‌مان و چ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و چ  ده‌زگا ئه‌منى و قه‌زایى و خزمه‌تگوزاریه‌کان ،چ له‌ لایه‌ن حیزبێک ، ڕێکخراوێ ، گروپێک یان ده‌زگایه‌کیتره‌وه‌بێت ، یان که‌ناڵ و میدیا جیاجیاکانبێت پێویستى به‌ چه‌ند پرنسیپ و بنه‌مایه‌ک ده‌بێت تا بتوانێ په‌یامێکى پرۆفیشناڵ به‌رهه‌م بهێنێت  ز

 ١  /  ڕه‌چاوکردنى لایه‌نى زمانه‌وانى و ڕێزمانى و داڕشتن  و هونه‌ری
 ٢   /  چۆنیه‌تى یه‌کانگیربونى له‌گه‌ڵ لۆژێک و ڕوداوه‌کان و کات و شوێنى جێبه‌جێکردن  
٣ / له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخى سیاسى و ئاشایشى نه‌ته‌وه‌یى و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵکى کوردستان و بارى ئاسایش و ئارامى 
٤ / هه‌ڵسه‌نگاندنێکى ورد بۆ  ناوه‌ڕۆک و لایه‌نه‌کانى بڕیار، به‌یاننامه‌ ، ڕاگه‌ێندراوه‌که‌  بکرێت، ئه‌مه‌ دواى فۆرمۆڵه‌کردنى بڕیاره‌که‌ دێت ، ده‌شێت ئه‌مه‌ بکه‌ینه‌ دوا خاڵ و دوا ویستگه‌ و دوا فیلته‌ر،  لێره‌ به‌دواوه‌ ئیتر ده‌گاته‌ به‌ دید و گوێى خه‌ڵکى  .

 له‌ خوله‌کانى ڕابردوى  په‌ڕله‌مانى کوردستاندا ، زۆر جار و له‌ زۆر کات و ساتى نه‌گونجاودا بابه‌تهایه‌ک هێنراونه‌ته‌ سه‌ر مێزى گفتوگۆ کان و به‌هۆیانه‌وه‌ هه‌م چه‌له‌حانێیکى زۆرى دروست کردوه‌ و هه‌میش کاتێکى باشیان  پێوه‌ به‌ فیڕۆ داوه‌ ، به‌ڵام به‌لاى خه‌ڵکى ئاساییه‌وه‌ زۆر بابه‌ت و کێشه‌ى گه‌وره‌تر و جه‌وهه‌ریتر بونیان هه‌بوه‌ که‌ په‌یوه‌ندى به‌ گوزه‌ران و بژێوى چین و توێژێکى کۆمه‌ڵگاوه‌ هه‌بوه‌ و که‌چى په‌ڕله‌مان  بۆ ئه‌وه‌ى که‌ خۆى مه‌به‌ستى بوبێت نۆره‌بڕێى بۆکردوه‌ 
له‌ تازه‌ترین بریارى دوو ڕۆژێک پێش ئێستاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک ئه‌وه‌ى بڵاوکرایه‌وه‌ پێدانى بڕى ٣٠٠٠٠ دۆلار  وه‌ک یارمه‌تى بۆ وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌کان به‌مه‌به‌ستى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى ماڵه‌کانیان ، گله‌یى و کێشه‌ى من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ ئاخۆ بۆ ده‌بێت ئه‌م خه‌ڵاته‌ ته‌نها بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى ماڵى وه‌زیره‌کان ته‌رخان بکرێت ( ئه‌مه‌ش به‌شى خۆى گله‌یى هه‌ڵده‌گرێت )!! به‌ڵکو نه‌کوڵه‌کى من له‌ گه‌ڵ عه‌نتیکه‌یى ناجۆرى ئان و ساتى ده‌رکردنى بڕیاره‌که‌یه‌ و به‌لاى منه‌وه‌ نوژه‌نکردنه‌وه‌ى خێمه‌ و که‌پره‌ گه‌رمه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و هێزه‌ ماندونه‌ناسانه‌ى به‌ره‌کانى شه‌ێ‌ پێویستیان به‌ بڕێکى زۆر له‌و که‌متر هه‌یه‌ و پێشکه‌شکردنى خه‌ڵات به‌م شێرانه‌ ، به‌م ڕۆڵه‌ جوامێرانه‌ زۆر شایسته‌تر و جێگاى ده‌ستخۆشى زیاتره‌ ، هه‌روه‌ها به‌هاناوه‌چونى ئه‌و که‌سوکاره‌ یه‌زیدیانه‌مان که‌ ئه‌مڕۆ که‌وتونه‌ته‌ به‌ر شاڵاوى ئه‌نفاڵ و جینوساید !!  مه‌ترسیه‌کانى داعش و تیرۆرستان له‌ سه‌ر ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان و عێراق پانتاییه‌کى فراوانى له‌ باس و خواسى سه‌رمێزى وڵاتانى دور و نزیک داگیرکردوه‌ ، داعش و گروپه‌ توندڕه‌وه‌کان  ووڵات و گه‌له‌که‌مانیان ئاڵاندۆته‌ بارودۆخێکى سیاسی،  ئابورى ، مرۆیی، سه‌ربازى ناسه‌قامگیر و سه‌خت ، ئاگرى شه‌ڕێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان له‌ دژى خۆمان و نیشتیمانه‌که‌مان هه‌ڵگیرساندوه‌. له‌ هه‌مو دونیادا له‌و کاته‌ى وڵات ڕوبه‌ڕوى جه‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى ده‌ره‌کى ده‌بێته‌وه‌ ئیتر هه‌مو تواناکانى ده‌خرێته‌ خزمه‌تى هێزه‌ سه‌ربازى و ئه‌منى و خزمه‌تگوزاریه‌کانه‌وه‌ نه‌ک وه‌ک ئه‌مه‌ى لاى ئێمه‌ ده‌گوزه‌رێت !!. ئه‌مانه‌ به‌سن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ (  حکومه‌ته‌ حه‌یاته‌که‌ى خۆمان ) بڵێین ببورن ، بڕیاره‌که‌تان ( به‌خشینى ٣٠ هه‌زار دۆلار به‌ وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌کان و له‌م کاته‌ هه‌ستیاره‌دا هیچ لۆژیکێکى تێانابینرێ  ) ئه‌وه‌ى له‌ ئه‌مڕۆدا ئه‌رکى حکومه‌ته‌که‌مانه‌ هاوکارى مادى و مه‌عنه‌وى پێشکه‌ش بکات ، ئه‌وه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و پارێزه‌رانى خاک و ئێشکگرانن ( وه‌زاره‌ته‌کانى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ ) یه‌ چونکه‌ ئه‌مانه‌ن ئه‌مڕۆ و له‌ڕابردوشدا هه‌میشه‌ سینگیان قه‌ڵغانى پاراستنى  سه‌ر و ماڵ و که‌رامه‌تى و شکۆمه‌ندى خه‌ڵکى کوردستان بوه‌. پێویسته‌ هیچ نه‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم له‌ ئێستدا ئه‌م بڕیاره‌ ڕابگرێت و دیراسه‌یه‌کى باشترى بکات که‌ هه‌م نه‌گونجاوه‌و هه‌میش و کورتبینى زور و هه‌ڵه‌شه‌یى گه‌وره‌ى پێوه‌ دیاره‌ .

ده‌رکردنى ئه‌م بڕیاره‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و ئاسایش و دژه‌تیرۆر و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان و که‌م ئه‌ندامان و ڕێکخسنه‌کان و مه‌ڵبه‌ند و لقه‌کان و کۆمیته‌کان و لیژنه‌کان و  گریلاکانى یه‌په‌گه‌ و پۆلیس و وڵاتپارێزان ، هێزه‌کانى حیزب و لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کانیتر ، سه‌ربارى سه‌ختى ژیان و گوزه‌رانیان ، سه‌ربارى  کاریگه‌رى زۆرى نه‌بونى بوجه‌ له‌ سه‌ر ژیانیان و بژێوى ماڵ و منداڵه‌کانیان ، سه‌ربارى ئه‌مانه‌ هه‌مو ، که‌چى بوێرانه‌ به‌خوێنى گه‌ش و به‌ ژیانى خۆیان پارێزگارى له‌ خاک و گه‌لى کوردستان ده‌که‌ن ، ڕۆژانه‌ ژماره‌یه‌ک له‌م ڕۆڵانه‌ ده‌بنه‌ قوربانى ، ئێمه‌ به‌ په‌رڵه‌مان و په‌ڕله‌مه‌نتارانه‌ و به‌ حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تخانه‌کان و هه‌مو شار و شارۆچکه‌ و لادێکان به‌ کۆى ده‌زگا خزمه‌تگوزارى و فێرکارى و ته‌ندروستى و ئابوریه‌کانمانه‌وه‌ وه‌ له‌ سایه‌ى ئازایه‌تى و گیانفیدایى ئه‌م ڕۆڵانه‌دا ، له‌سایه‌ى خوێنى گه‌شى جوامێره‌کانى نیشتیماندا ده‌ژین !! ئه‌رێ گه‌لۆ به‌ وێژدانه‌وه‌ گه‌واهى بده‌ن کێ شایسته‌تره‌ ؟؟  


زۆرترین خوێندراو