مالیکى هێشتا له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌ و کوردیش له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌

10/1/2014 9:00:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
عومه‌ر غوڵامى 

ئه‌و رۆژه‌ى که‌ نوێنه‌ى پێنچ حزبى هه‌رێمى کوردستان له‌ گرده‌که‌ى زه‌رگه‌ته‌ تا شه‌و تاوتوێى به‌ژداریکردنى کورد بوون له‌ حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بادى، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى کورد له‌ سه‌ر مێزى گفتوکۆکانى خۆى هه‌ستێت حکومه‌ته‌که‌ى عه‌باتى سودێند دران له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و بێگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کورد کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراقى پێکهێنراو پۆسته‌کانیش دابه‌شکرا، کوردیش پشکى به‌رکه‌وت حکومه‌تى نوێى عێراق، به‌ڵام به‌قه‌د حکومه‌ته‌که‌ى مالیکى ئه‌و پشکه‌ى به‌رنه‌که‌وت گه‌ر چى کورد له‌ جارى پێشوو زیاتر کورسى به‌ده‌ست له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق واته‌ به‌قه‌د پیشکى خۆى کورد پۆستى بۆ دیارینه‌کرا، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بادى له‌وه‌ى مالیکى خراپتر نه‌بێت باشتر نابێت به‌رامبه‌ر به‌ کورد.

له‌ ئێستادا حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بادى دریژه‌ى پیده‌رى کاره‌کانى مالیکییه‌ له‌ بوودجه‌ بڕینى هه‌رێمى کوردستاندا ، رۆژ به‌رۆژ حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بادى ته‌مه‌نى به‌رزده‌بێته‌وه‌ و کاره‌کانیشى به‌رده‌وام ده‌کات ئه‌وه‌ى ئێستا عه‌بادى ده‌یکات به‌هیزکردن و رێکخستنه‌وه‌ى سوپا شکستخواردووه‌که‌ى مالیکه‌یه‌ که‌ ئه‌مه‌ به‌ ئه‌گه‌رێکى دوور نابینرێت له‌ داهاتوودا وه‌ک مالیکى بیه‌وه‌ێت له‌ ڕێگه‌ى فیرقه‌کانیه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان بکات، بۆیه‌ عه‌بادبش تائێستا هبچ شتیکى باش له‌ هه‌بگه‌که‌یدا نییه‌ بۆ کورد.

 پێویسته‌ کورد به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل حکومه‌ته‌که‌ى عه‌باد بکات و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن کاره‌کانى مالیکى دووباره‌بکاته‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌ میلله‌تى کورد، له‌لایه‌کى تریشه‌وه‌ له‌ ئێستادا باشترین هه‌له‌ که‌ کورد فشارى زیاتر له‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بادى دروست بکات بۆ جیبه‌جیکردنى داواکارییه‌کانى کورد و گره‌نتى وه‌رگرتن له‌ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانى به‌غداد و هه‌رێم.

 کاتى ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ کێشه‌ هه‌ڵوه‌سراوه‌کان دوابخرێت، چونکه‌ له‌ ئێستادا حکومه‌تى عیراق زۆر لاوازه‌ و له‌ شه‌رێکى سه‌ختدایه‌ له‌گه‌ڵ گروپه‌ تێکده‌ره‌کاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رێمى کوردستان خاوه‌نى هێزیکى به‌هیزى سه‌ربازى وه‌ک هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها میلله‌ت به‌ ته‌واوه‌تى پشتیوانى له‌ هه‌نگاوه‌کانى سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد ده‌کات بۆ به‌ ده‌ست هێنانى مافه‌ ڕه‌واکانى کوردستان و له‌م کاته‌دا کورد یه‌ک ده‌نگه‌ ئیتر کاتى ئه‌وه‌یه‌ زه‌مانه‌ت وه‌ربگرێت و کات دیاریبکرێت بۆ کۆتایى هێنان به‌ کێشه‌کانى هه‌رێم و به‌غداد ناکرێت چیتر کیشه‌کان بدرێته‌ ده‌ست کات و به‌رده‌وام کێشه‌کان قوڵبکرێنه‌وه‌ و دوابخرێت بۆ کاته‌ نادیاره‌کان.

له‌لایه‌کى تریشه‌وه‌ گه‌ر قه‌راره‌ کورد به‌شدار و شه‌ریکى راسته‌قینه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بادییه‌ ده‌بێت کورد ده‌ور و رۆڵى خۆى بگێرێت له‌و حکومه‌ته‌دا و به‌غداد بکاته‌ سه‌نته‌رى به‌رگریکردن له‌ مافه‌ ڕه‌واکانى کورد و ناکرێت کێشه‌کانى کورد فه‌رامۆش بکرێت ئه‌ندامانى دانوستکار و وه‌زیره‌کانى له‌ به‌غداد نه‌بن.

ئیتر کاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ مژده‌ى خۆش بدرێت به‌ جه‌ماوه‌رى هه‌رێمى کوردستان و به‌خته‌وه‌رى بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ تاک به‌ تاکى کورد که‌ به‌رده‌وام قوربانى گه‌وره‌یان داوه‌ ته‌نها و ته‌نها له‌ پێناو مانه‌وه‌ى کورد و کوردستان.

عه‌بادى گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م کارانه‌ى به‌رده‌وام بێت و موچه‌ى بوودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان نه‌نێرێت ئیتر هیچ جیاوازێکى نییه‌ له‌گه‌ڵ مالیکدیدا و درێژه‌ پێده‌رى کاره‌کانى مالیکیه‌وه‌ چاوه‌روانى کارى خراپتریش ده‌کرێت ده‌رهه‌ق به‌ کورد.


زۆرترین خوێندراو