ئاماژه‌کان سه‌باره‌ت به‌ کانتۆنى شه‌نگال

1/17/2015 6:45:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ختیار که‌ریم مارف

دواى ئه‌و جه‌نگه‌ داسه‌پاوه‌ى داعش به‌ سه‌ر هه‌رێمى کوردستاندا به‌ درێژاى 1250 کیلۆمه‌تر و به‌رنگاربونه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان دژى پیلانى داعش بۆ داگیرکردنى هه‌رێمى کوردستان و یه‌ک هه‌ڵویستى لایه‌نه‌کان له‌ سه‌رجه‌م پارچه‌کانى کوردستان نیشنانه‌ى خۆشحاڵى هه‌موو کوردێکى دڵسۆز بوون و ئه‌مه‌ش جه‌ختکردنه‌وه‌یه‌کى گرنگ بوو پارسه‌نگى ئه‌و هاوکێشه‌بوو که‌ کورد هه‌رکاتێک کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى هه‌بێت ئه‌وا سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسیه‌کان ئاماده‌ن جیاوازى فیکرى و حزبى ولانێن و به‌رنگارى دوژمنه‌که‌یان ببنه‌وه‌ .ئه‌مه‌ش له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گروپیى تیرۆرستى داعش به‌ ته‌واى به‌رجه‌سته‌ بوو .

یه‌کیکَ له‌ فاکته‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانى به‌ره‌وپێشچونى پرسى کورد و دژى داعش یه‌کهه‌ڵویستى و یه‌کگوتارى سه‌رجه‌م هێزه‌ سیه‌کان بوو که‌واى له‌ دۆست و هاوپه‌یمانانى کورد کرد که‌ به‌ده‌م داوکاریى کورده‌وه‌ بێن و له‌هه‌رێمى کوردستان دژ به‌داعش بوه‌ستنه‌وه‌ که‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش ئاسۆیه‌کى تر بوو که‌ کورد ده‌توانێت هه‌نگاوه‌کانى به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کى گشتر بنێرێت .

دواى ئازدکردنى به‌شێکى زۆرى خاکى کوردستان و پاکردنه‌وه‌یان له‌ داعش به‌ تایبه‌تى جه‌له‌ولاو مه‌خمورو گوێڕو شه‌نگال به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه‌ تا ئیسَتا به‌ ته‌واى سه‌نته‌رى شه‌نگال ئازاد نه‌کراوه‌ ژماره‌یه‌ک گوند و ناحیه‌ ماوه‌ ئازاد بکرێت په‌که‌که‌ بڕیارى دامه‌زراندى کانتۆنیى شه‌نگالى داوه‌ له‌ سه‌ر زنجیره‌ چیاى شه‌نگال ئه‌مه‌ وێڕاى نیگه‌رانى هه‌رێمى کوردستان و حزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌کانى کوردستانى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت و له‌ هه‌مان کاتیشدا ده‌ستتێوه‌ردانى ڕاسته‌و خۆیه‌ له‌ کاروبارى هه‌رێمى کوردستان و شه‌نگال له‌ ساڵى 1928 بۆته‌ ناحیه‌و سه‌ر به‌پارێزگاى نه‌ینه‌وایه‌و یه‌کێکه‌ له‌ناوچه‌ جێێ ناکۆکیه‌کان و تا ئێستا ئه‌و ناحیه‌ یه‌کلاى نه‌کراوه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وام هێزولایه‌نه‌کان ململانێ ده‌که‌ن له‌ سه‌ر ئاینده‌ى شه‌نگاڵ و ناوچه‌کانى ده‌ورو به‌رى .

ئه‌م هه‌نگاوى په‌که‌که‌و دامه‌زراندنى کانتۆنى شه‌نگال به‌بێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ ڕاى گشتى خه‌ڵکى شه‌نگال به‌ بێ گوێگرتن له‌ دواو ویستى حزبه‌کان و دانیشتوانه‌که‌ى له‌م کاته‌ ناسکه‌ى شه‌نگالدا که‌ تا ئیستا چاره‌نوسى هه‌زاران که‌سى یه‌زیدى دیار نیه‌و سه‌دان که‌س له‌ گۆڕى به‌ کۆمه‌ڵدا نێژراون و تاوانى جینۆسایدیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه‌ .خه‌ڵکى به‌ش مه‌ینه‌تى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ دنیایه‌ک کێشه‌و گرفت و قه‌ریرانیان هه‌یه‌و ئێستا ئیدارو کانتۆنیان بۆدروست ده‌که‌ن وه‌گرنگه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م گرفته‌ و پێویسته‌ په‌که‌که‌ له‌و هه‌ڵویسته‌ى په‌شیمان بێته‌وه‌ له‌ هه‌مان کاتدا له‌ ڕێگاى به‌یاننامه‌وه‌ داوى لیبوردن له‌ خه‌ڵک و کوردستان و کوردانى یه‌زیدى بکات وه‌ گرنگه‌ ڕێز له‌ ئیراده‌ى کوردانى یه‌زیدى بگرێت چونکه‌ ئه‌وانن ده‌توانن بڕیار بده‌ن ئاینده‌ى سیاسى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ چۆن ده‌بێت و له‌ سه‌ر چى بنه‌مایه‌کى سیاسى ده‌بێت .

من پێم وایه‌ ئه‌م هه‌ڵویسته‌ى په‌که‌که‌ کاریگه‌رى ده‌بێت له‌ سه‌ر ئاینده‌ى کارى سیاسى و هاوکارى پێکه‌وژیانى لاینه‌کان و له‌هه‌مان کاتدا ڕێگه‌ خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ ده‌ستێوه‌ردانى لایه‌نى ده‌ره‌کى و هه‌ڵگرساندى شه‌ڕى ناوخۆ مه‌ترسى بۆ ئاینده‌ى په‌که‌که‌ له‌ باشورى کوردستان.

وه‌له‌ هه‌مان کاتدا میرى یه‌زیدیان جه‌ختده‌که‌نه‌وه‌ که‌ شه‌نگال به‌ شێکى دانه‌بڕاوى هه‌رێمى کوردستانه‌و خه‌ڵکى شه‌نگال پێویسته‌ خۆیان بڕیار له‌ سه‌ر چاره‌نوس و ئاینده‌ى سیاسی خۆیان بده‌ن


زۆرترین خوێندراو