وڵاتـى بـێ‌ هاوڵاتـى

1/27/2015 12:10:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
سه‌ردار محه‌مه‌د

هه‌ر کۆمه‌ڵه‌ شۆڕشگێڕو سیاسیه‌ک دواى ئه‌وه‌ى گه‌یشتن به‌ووڵاتێکى سه‌ربه‌خۆى خۆیان و دواجار بون به‌ بازرگان تیایدا, ئه‌وا ئه‌وکاته‌ ووڵاته‌که‌یان ده‌گۆڕێت به‌ ووڵاتێکى بێ‌ هاووڵاتى , ئه‌وه‌شى کاتیایدایه‌ له‌راستیدا هاوڵاتى نییه‌ به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک بێگانه‌ یان کرێکارن و نه‌ماناى خۆشه‌ویستى بۆ نیشتمان ئه‌زانن نه‌ خۆشیان به‌خاوه‌نى چاره‌نوسى ده‌ڵه‌ته‌که‌ ئه‌زانن . ووڵاتى بێ‌ هاوڵاتى زیاتر له‌کۆمپانیایه‌کى فره‌ خاوه‌ن ئه‌چێت که‌له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش بنیاتنراوه‌ , سیاسى و شۆڕشگێڕه‌کان نابێت کارى بازرگانى و کۆکردنه‌وه‌ى سه‌رمایه‌ بکه‌ن , ئه‌وان ئه‌بێت ژماره‌ى هاووڵاتى زیاد بکه‌ن و له‌دژى ئه‌وانه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ هۆکارى که‌مکردنه‌وه‌ى هاووڵاتین یان هۆکارى لاوازکردن و چه‌وسانه‌وه‌یانن , شۆڕشگێڕه‌کان که‌پاش گه‌یشتن به‌ده‌سته‌ڵات ده‌بنه‌ به‌رپرس و خاوه‌ن بڕیار هه‌رگیز نابێت سه‌ره‌تاى خۆیان و بیروباوه‌ڕه‌که‌یان له‌بیر بچێت , هه‌ر ئه‌وکاته‌ى که‌لاى خه‌ڵک پیرۆزترین بونه‌وه‌ر بون,چونکه‌ سه‌ره‌تا له‌ ده‌ره‌وه‌ى سه‌رمایه‌ ڕوبه‌ڕوى مه‌رگ ئه‌بونه‌وه‌,شۆڕشگێڕو ئازادیخوازه‌کان ئه‌بێت له‌وکه‌سانه‌ ئیفلاستربن که‌ له‌خوار هێڵى هه‌ژارییه‌وه‌ ئه‌ژین ئه‌و کاته‌ ئه‌وان جیاوازن , هه‌موو ئه‌و سه‌رۆک و نوێنه‌رانه‌ى له‌ترسا یان له‌برسا چه‌پڵه‌یان بۆ لێدراوه‌ دواجار به‌چه‌پڵه‌ ده‌رکراون یان له‌زیندان باجى مامه‌ڵه‌ى خۆیان وه‌رگرتووه‌ . 

به‌بڕواى من هیچ هێزێک له‌هێزى هاووڵاتى گه‌وره‌تر نییه‌ ..هه‌ر کییان و ده‌وڵه‌تێک به‌ته‌واوى به‌رهه‌مه‌کانیه‌وه‌ موڵکى هاووڵاتییه‌ ..موڵکى گشتییه‌ ..هه‌ر ئه‌و گشته‌ى که‌ ده‌وڵه‌ت دروست ده‌کات و ده‌شتوانێت ده‌وڵه‌ت بڕوخێنێت . لێگه‌ڕێن بازرگانه‌ به‌ڕێزه‌کان کارى خۆیان بکه‌ن و یارمه‌تى ده‌ربن له‌ بنیاتنانه‌وه‌و گه‌شه‌کردنى ده‌وڵه‌ت . ئێ‌ سیاسییه‌ به‌ڕێزه‌کانیش با ته‌نیا خه‌باتى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى خۆیان بکه‌ن و نه‌بن به‌ شه‌ریکه‌ به‌شى بازاێ‌ , چونکه‌ که‌ ده‌بیته‌ شه‌ریکه‌ به‌شى بازاێ‌ ناتوانیت ببیته‌ شه‌ریکه‌ هاوناڵه‌و ئازارى ئیفلاسه‌کانى ئاکامى حوکمرانیه‌کى چه‌وت و ناهاوسه‌نگ , سه‌رمایه‌داران به‌رده‌وام حه‌ز به‌په‌لکێشکردنى شۆڕشگێڕه‌کان ئه‌که‌ن بۆ نێو پیشه‌که‌یان و پێدانى پشک پیان ئه‌مه‌ له‌به‌ر پسپۆریان نییه‌ , به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌ ته‌نیشت چه‌که‌کانیانه‌وه‌ پارێزراو بن و وه‌ک پاڵپشت له‌فراوانکردنى به‌گه‌ڕخستنى سه‌رمایه‌کانیان به‌کاریان بهێنن . من هیچ شۆڕشگێڕێکم له‌پشت سه‌رمایه‌که‌یه‌وه‌ خۆش ناوێت ..پێڵاوى ئه‌و به‌رپرسه‌ کورده‌م لا گرنگتره‌ که‌ هه‌میشه‌ هاوڵاتیه‌ وه‌ک ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى که‌ به‌ر گه‌رماو سه‌رماو خۆشى و ناخۆشیه‌کانى ژیان ئه‌که‌ون . حه‌زم له‌ ناسینى ئه‌و به‌رپرسه‌ نییه‌ که‌ به‌رپرس نییه‌ له‌گرفته‌کانى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌ ئێسکوپروسکى خۆیان قاچى کورسیه‌که‌یان بۆ دروست کردووه‌ , شۆڕشگێێ‌ له‌هه‌ر زه‌مه‌نێکدا بێت شۆڕشى پاراستنى مرۆڤ ده‌کات , ئه‌و سنوره‌ یاساییه‌ى که‌ به‌ده‌ورى هاوڵاتیدا کێشراوه‌و له‌نێویدا ئه‌رک و مافى هاوڵاتى له‌خۆگرتووه‌ پاراستنى له‌ئه‌ستۆى شۆڕشگێڕه‌کاندایه‌ نه‌ک بازرگان , له‌چاوى بازرگاندا سنور نییه‌ ..پاره‌ له‌هه‌ر کوێیه‌ک هه‌بێت ئه‌و له‌وێیه‌ ..به‌ڵام له‌چاوى شۆڕشگێڕدا چه‌وسانه‌وه‌و یاساشکێنى له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ک هه‌بێت پێویسته‌ ئه‌و له‌وێ‌ بێت . جا بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ووڵاتى بێ‌ هاووڵاتى دروست نه‌بێت پێویسته‌ سیاسیه‌کان له‌ڕێڕه‌وى خۆیان لا نه‌ده‌ن و هه‌میشه‌ به‌گه‌وره‌یى و پیرۆزى بمێننه‌وه‌ ئه‌و کات ته‌مه‌نى ووڵاتیش درێژتر ده‌بێت .


زۆرترین خوێندراو