شه‌نگال وکۆبانێ و که‌رکوک و مێژویه‌کى نوێ

2/10/2015 9:34:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
مه‌هدى خالید خه‌مبار

ملپێوه‌نانى هه‌رێمى کوردستان له‌ لایه‌ن گروپى تیرۆریستى داعش و ڕه‌شه‌کوژى و ئه‌نفالى یه‌زیدێکانى شه‌نگال و کۆبانێ و هێرشه‌ فراوانه‌که‌ى سه‌ر که‌رکوک ڕێشه‌یه‌کى قوڵى نه‌ته‌وه‌یی،سیاسى و که‌لتورى مێژویى هه‌یه‌، گه‌لى کورد به‌ یه‌کڕیزى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانى و یه‌کخستنى هێزه‌کان و تۆکمه‌ترکردنى سه‌نگه‌ره‌کانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ وهه‌ڵته‌کانى سنوره‌ ده‌ستکرده‌کان توانى فاڵى داعشچیه‌کان و ناسیونالیسته‌ عه‌ره‌به‌کان به‌تاڵ بکاته‌وه‌.

 داعش ئه‌گه‌ر پێشوه‌خته‌ ئه‌م گه‌له‌کۆمه‌کیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ى له‌ خه‌ونیشدا ببینیایه‌ ڕه‌نگه‌ ئاوا یارى به‌م ئاگره‌ گڕه‌ نه‌کردبایه‌و ئاوا خۆى به‌گورگانخوارد نه‌دایه‌.

کۆبانێ هه‌م ده‌روازه‌یه‌کى گرنگى به‌ستنه‌وه‌ى هه‌ردو سنورى کوردستانى ڕۆژئاوا و باکوره‌ به‌ یه‌که‌وه‌ وهه‌میش ناوچه‌یه‌کى ستراتیژى ده‌وه‌ڵه‌مه‌نده‌ بۆیه‌ بۆ داعشچیه‌کان و دوژمنانى ناوچه‌که‌ مایه‌ى چاوتێبڕین وئامانجێکى گه‌وره‌ى داگیرکردنه‌ و بۆ هێنانه‌دى خه‌ونه‌که‌یان کۆبانێیان کرده‌ ئامانجى هێرشێکى به‌رفراون و درێژخایان گه‌وره‌ و به‌ر ڕه‌حمه‌تى هه‌مو جۆره‌ چه‌کێکى قورس و وێرانکه‌ر، به‌مه‌ش شه‌ڕڤانانى کوردیان په‌لکێشى شه‌ڕێکى خوێناویکرد و شه‌ڕوانانى یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ که‌وتنه‌ نێو به‌رخۆدانێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ و به‌ره‌ى شه‌ێ‌ گه‌یشته‌ ئه‌وپه‌ڕى خاڵى گه‌رمی. 

 شه‌ڕڤانانى ژنى کورد له‌ئێستادا توانیان ڕۆڵى ( زێڕینیاى ئامێدى ) ببین و سرنجى حکومه‌ت و گه‌لان به‌و ئاسته‌ بگه‌ێنن که‌ ئیتر نه‌توانن له‌ دوره‌وه‌ وه‌ک ڕابردو ته‌ماشاى فلیمه‌ ئاکشنه‌کانى کورد بکه‌ن .

به‌ ده‌نگهاتنى هاوپه‌یمانان زۆریکێشا و به‌ دره‌نگه‌وه‌ درک به‌ مه‌ترسیه‌کانى دۆخه‌که‌ کرا که‌ داعش ئه‌و هێزه‌ ڕێکخراوه‌ تیرۆرستیه‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ که‌ ده‌توانێت ببێته‌ سه‌رسه‌خترین دوژمن و هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تى وه‌ ئازادى و ئاسایشى وڵاته‌کانیان.

 ده‌کرا به‌ر به‌م وێرانکاریه‌ گه‌وره‌یه‌ى کۆبانێ بگیرێ !؟ خاوه‌خاوى هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا زۆرى خایاند ، بۆیه‌ داروبه‌ردى به‌سه‌ریه‌کدا ڕوخا و بو به‌ شوێنه‌وار و مۆزوخانه‌یه‌کى شه‌ڕ. 

 شه‌ڕله‌ کۆبانێ خوێناویتر و کاره‌ساتبارتر ده‌بوو، خوێنى ئینتیماى نیشتیمانى و نه‌ته‌وایه‌تى له‌ شاده‌مارى تاکى کوردا ده‌ستى به‌ جمانکرد، کۆبانێ وه‌ک سومبوڵێکى پیرۆزى خۆڕاگرى ده‌بینرا ،هه‌ر بۆیه‌ش ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامى کوردستانیان هه‌مو وڵاتانى گرته‌وه‌ .

هه‌رێمى کوردستانیش به‌مه‌به‌ستى قایلکردنیان به‌ ناردنى هێزى  پێشمه‌رگه‌ بۆکۆبانێ و فریاکه‌وتنى شه‌ڕڤانانى کورد، تاکه‌ ڕێگه‌ى وشکانیش بۆ گه‌یاندن خاکى تورکیا بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ تورکیاى که‌مالیست زۆر قورس بوو، چونکه‌ که‌وتنى کۆبانێ به‌ خاڵى هاوبه‌شى به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسى و ئه‌منیه‌کانى خۆى و داعش ده‌زانى . 

به‌خۆشى بو یان تورشی؟ ڕه‌وانه‌کردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ و چه‌کى قورس به‌ خاکى تورکیادا چوه‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌ و جێده‌ستیشى له‌ ئازادکردنى کۆبانێدا کاریگه‌ربو، له‌ دواى ١٣٥ ڕۆژ خه‌بات و قوربانیدان کۆبانێ به‌ ته‌واوه‌تى له‌ چه‌ته‌کانى داعش پاککرایه‌وه‌، ده‌بێت له‌ ئاسۆى ئازادکردنى کۆبانێشه‌وه‌ هه‌تاوى ئازادى نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌ڵبێت. 

تێکشکانه‌ گه‌وره‌که‌یان له‌ کۆبانێ ، داعشى ناچاربه‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌ داڕشتنى نه‌خشه‌یه‌کى شه‌ڕانگێزانه‌تر بکاته‌وه‌ و که‌وته‌ کۆکردنه‌وه‌ى هێزه‌ به‌زیوه‌کانى له‌خاکى سوریا و عێراق و به‌ پالپشتى شانه‌ نوستوه‌کانى که‌رکوک و ناوچه‌که‌ هێرشێکى به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر که‌رکوک و ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌ ٣ میحوه‌ره‌وه‌ ده‌ستپێکرد،لێره‌شدا ڕوبه‌ڕوى تێکشکان و زیانێکى قورسى مێژویى گه‌وره‌ بونه‌وه‌.

ئیتر کاتى ئه‌وه‌ هاتوه‌ کورد وه‌ک گه‌لێکى به‌شدار له‌ هاوپه‌یمانێتى جیهانى دژ به‌ تیرۆر و تیرۆریزم هه‌ژماربکرێ ، بۆ ئه‌وه‌شى ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ به‌رده‌وام بێت پێویسته‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان ئیتر واز له‌م په‌یوه‌ندیه‌ر شه‌رمنۆکانه‌یه‌یان له‌گه‌ڵ کورد بهێنن و ڕاسته‌وخۆ و بێگه‌ڕاوه‌ بۆ حکومه‌تى ناوه‌ند چه‌ک و هاوکاریه‌کانیان بگه‌ێننه‌ ده‌ستى کورد و هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌ سه‌ر ئه‌مریکا و وڵاتان چیتر کورد له‌ سه‌ر ڕابردوى سزا نه‌ده‌ن ! نابێت لێره‌ به‌دواوه‌ خاوه‌ خاو له‌ کۆتابڕیارى نێوده‌وڵه‌تى له‌مه‌ێ‌ دیاریکردنى چاره‌نوسى خۆى و نیشتیمانه‌که‌یه‌وه‌ بکرێت و نابێت چیتر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ سه‌ربارى ئه‌م هه‌مو قوربانیدانه‌ى که‌ له‌ پیاوى مرۆڤایه‌تى و ئاشتیدا ده‌یبه‌خشێت هێشتا هه‌ر بکرێته‌ قوربانى وڵاتانى داگیرکه‌رى کوردستان.  


زۆرترین خوێندراو