خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ رووخاندن و شکاندنى ئاسه‌واره‌ مێژوویه‌کان به‌ ده‌ستى داعش

3/4/2015 1:12:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
مه‌لا عبدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتکى

رووخاندن و شکاندنى ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌کانى مۆزه‌خانه‌ى موسل له‌ لایه‌ن کروپى تیرۆریستى داعش شتێکى چاوه‌روان کراو بوو، هه‌ر وه‌ک چۆن پێشتر رووخاندنى په‌یکه‌ری( بوژا ) له‌ ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه‌ شتێکى چاوه‌روان کراو بوو، چونکه‌ هه‌ر که‌سێک به‌ وردى له‌ دیدى بیرى توندرۆوه‌کانى داعش و خوێندنه‌وه‌ و تێگه‌یشتنیان بۆ ده‌قه‌کان قول ببیته‌وه‌ ئه‌و راستیه‌ى بۆ ده‌ر ده‌که‌وێت که‌ ئه‌م کرۆپه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کى زۆر هه‌ڵه‌  و تێگه‌یشتنێکى سه‌قه‌ت بۆ ده‌قه‌کان ده‌کات. 

ئه‌گه‌ر به‌ ووردى سه‌یرى قورئانى پیرۆز بکه‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ باسى له‌ دوو جۆرى په‌یکه‌ر کردووه‌:

یه‌که‌م:ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ى که‌ بۆ په‌رستن وه‌ک خواوه‌ند به‌کار هاتوون، که‌ به‌ناوى (تمپال)و (صنم) وه‌ ‌یا (أنصاب) ناوى هێناون، ئه‌م جۆرانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگا پێدراون نه‌بوون و له‌ یاساى ئیسلام قه‌ده‌غه‌ کراون، و هه‌روه‌ک له‌م ده‌قانه‌ى قورئان به‌ ڕاشکاوانه‌ ئاماژه‌ى پێدراوه‌:

له‌ سوره‌تى ئه‌له‌نبیا‌و ئایه‌تى 57 دا هاتووه‌: (ولقد ێ‌تینا إبراهیم رشده‌ من قبل و کنا به‌ عالمین،إژ قال ڵ‌بیه‌ و قومه‌ ماهژه‌ التماپیل التی أنتم لها عاکفون ....) وه‌ له‌ سوره‌تى ئه‌له‌عراف له‌ ئایه‌تى 138 دا هاتووه‌ (و جاوزنا ببنی إسرائیل البحر فأتوا على قومٍ یعکفون على أصنامٍ لهم ...) وه‌ له‌ سوره‌تى ئیبراهیم  له‌ ئایه‌تى 35 دا هاتووه‌:(وإژ قال إبراهیم رب إجعل هژا البلد ێ‌مناً واجنبنی و بنی أن نعبد اڵ‌صنام) وه‌ له‌ سوره‌تى ئه‌لمائده‌ له‌ ئایه‌تى 90 دا هاتووه‌:( یأیها الژین ێ‌منوا إنما الخمر و المیسر واڵ‌نصاب واڵ‌زلام رجسٌ من عمل الشیگان فأجتنبوه‌ لعلکم تفلحون) ، وچه‌ندین ئایه‌تى تر که‌ خواى گه‌وره‌ زۆر به‌ ڕاشکاوانه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ درووست نیه‌ و رێگا پێدراو نیه‌  هیچ شتێکى تر جگه‌ له‌ زاتى ئه‌و بپه‌رستی.

دووه‌م:ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ى که‌ بۆ په‌رستن و عیباده‌ت به‌کار ناهێنرێن،وه‌ خواى گه‌وره‌ کارى دروست کردنى ئه‌م په‌یکه‌رانه‌ى به‌ شتێکى ئاسایى له‌قه‌له‌م داوه‌و،و به‌ حه‌زره‌تى داودى پێغه‌مبه‌رى فه‌رمووه‌ که‌ شوکرانه‌ى خواى گه‌وره‌ى له‌ سه‌ر بکات (یعملون له‌ ما یشا‌و من محاریب و تماپیل و جفانٍ کالجواب و قدور راسیات إعملوا ێ‌ل داود شکراً وقلیلٌ من عبادی الشکور) سوره‌تى سبأ ئایه‌تی13، لێره‌شدا خواى گه‌وره‌ به‌( تماپیل) ناویان ده‌بات و نه‌ک به‌( أصنام)، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که‌ په‌یکه‌ر( تمپال) له‌ ئاینى داود پێغه‌مبه‌ر و ئاینه‌کانى دواى ئه‌ویش کارێکى ڕه‌وا بووه‌، وه‌ک له‌ گفتوگۆى ئیبراهیمى پێغه‌مبه‌ر بۆمان ده‌رده‌که‌ویت، که‌ ده‌فه‌رموویت:(قال: أتعبدون ما تنحتون؟ والله‌ خلقکم وما تعملون)، ناره‌زایى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر له‌ هونه‌رى په‌یکه‌رسازى نه‌بووه‌، به‌ڵکو ناره‌زاییه‌که‌ى له‌ سه‌ر په‌رستنى په‌یکه‌ره‌که‌ بووه‌.

وه‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ین که‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ په‌یکه‌ر په‌رستن بێت ئه‌وا هیچ گومان له‌ حه‌رام بوونى دا نیه‌، به‌لام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى په‌رستن نه‌بێت ئه‌وا ده‌توانین بلێین ڕێگا پێدراوه‌، هه‌ر وه‌ک ئیبن و حه‌جه‌رى عه‌سقه‌لانى له‌ فه‌تحول بارى بووکه‌ شووشه‌ى مندالانى جیاکردووته‌وه‌ و ده‌لێت:وهژا الإجماع محلّه‌ فی غیر لعب البنات، و له‌ هه‌مان کاتیشدا پێغه‌مبه‌ر(د.خ) مۆله‌تى داوه‌ به‌ عائشه‌ى خێزانى بۆ بوونى په‌یکه‌رى گه‌مه‌ى مندالان هه‌ر وه‌ک ئیبن وحه‌جه‌رى عه‌سقه‌لانى و قازى عه‌یاز باسیان کردووه‌.

بۆیه‌ لامان روون ده‌بێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ په‌یکه‌ر په‌رستن نه‌بێت ئه‌وا بوونیبان ئاساییه‌، و ده‌کرێت به‌ مه‌زهه‌بى زۆرینه‌ى سه‌حابه‌کانیش ئه‌ژمار بکرێت،هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و کاته‌ى که‌ هاوه‌لانى پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ) چوونه‌ ولاتى فارس و شام و میصر و عیراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستکارى په‌یکه‌ره‌کانیان نه‌کرد ونه‌یان روخاندن.

ئیمامى زه‌هه‌بى وته‌به‌رى باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ سه‌عدى کورى وه‌قاص( که‌ یه‌کێک بوو له‌ عه‌شه‌ره‌ى موبه‌شه‌ره‌) که‌ چووه‌ کۆشکى کیسرى له‌ نزیک به‌غدا ژماره‌یه‌ک په‌یکه‌ر له‌ سه‌ر دیوارى کۆشکه‌ هه‌بوون و هیچى له‌م په‌یکه‌رانه‌ى تێک نه‌دان و تائێستا هه‌ر ماون،و ده‌لێت: (ولما دخل سعد المدائن، فرأى خلوتها، وانتهى إلى إیـوان کــسرى، أقبل یـقرأ:«کَمْ تَرَکُوا مِنْ جَنَّاتٍ ۆعُیُونٍ ۆزُرُوعٍ ۆمَقامٍ کَڕیمٍ ۆنَعْمَه‌ٍ کانُوا فِیها فاکِهِینَ کَژلِکَ ۆأَوْرَپْناها قَوْماً ێ‌خَڕینَ» وصلى فیه‌ صلاه‌ الفتح- ولا تصلى جماعه‌- فصلى پمانی رکعات لا یفصل بینهن، واتخژه‌ مسجداً، وفیه‌ تماپیل الجصِّ رجالٌ وخیل، ولم یمتنع ولا المسلمون لژلک، وترکوها على حالها قالوا: وأتم سعد الصلاه‌ یوم دخلها، وژلک أنَّه‌ اراد المقام فیها وکانت أول جمعه‌ بالعراق جمعت جماعه‌ بالمدائن، فی صفر سنه‌ ست عشره‌) و هیچ که‌سێکیش له‌ هاوه‌لانى پێغه‌مبه‌رى خوا داوایان لێ‌ نه‌کرد که‌ په‌یکه‌ره‌کان لابدات و له‌ناویان ببات.

وه‌هه‌روها یاقوت الحموى له‌( معجم البلدان) باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ کۆشکى کسرى وێنه‌ى نوشروان و قه‌یسه‌رى روم هه‌بوو به‌لام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستکارى نه‌کران.

وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ که‌ زیاتر له‌ 300 که‌س له‌ هاوه‌لانى پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ) چوونه‌ ولاتى میسر و له‌ شاره‌کانی(جیزه‌ و عین شه‌مس) مانه‌وه‌ ژماره‌یه‌کى زۆر په‌یکه‌ر و شوێنه‌وارى فیرعه‌ونیه‌کان له‌م دوو شاره‌دا هه‌بوو له‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستکارى نه‌کران و له‌ناو نه‌بران، یاقوت الحموى  ده‌لێت: وعلى رکن أحدهما- أی أحد الهرمین- صنم کبیر یقال إنه‌ بلهیت، ویقال إنَّه‌ گلسمٌ للرمل لئلا یغلب على کوره‌ الجیزه‌ ،وهو صوره‌ رأس ێ‌دمی ورقبته‌ ورأسا کتفیه‌ کاڵ‌سد وهو عڤیم جدّا، وهو صوره‌ ملیحه‌ کأن الصانع فرغ منه‌ عن قرب، وهو مصبوغ بحمره‌ موجوده‌ إلى اڵان مع تگاول المده‌ وتقدم اڵ‌عوام.

وه‌ لێره‌دا پرسیارێک دروست ده‌بیت، که‌ ئایا بۆ هاوه‌لانى پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ) ده‌ستکارى ئه‌م شوێنه‌وارانه‌یان نه‌کرد، و په‌یکه‌ره‌کانیان له‌ناو نه‌بردن؟ له‌ کاتێکدا به‌ پێ‌ ى سه‌رچاوه‌کانى مێژوو ژماره‌یه‌کى یه‌کجار له‌ هاولانى پێغه‌مبه‌ر هاتوونه‌ته‌ عیراق و میسر و شام ، و ده‌سه‌لاتداریش بوونه‌ !!!

ئایا ده‌کرێت زۆرینه‌ى هاوه‌لانى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌ کارێکى بێ‌ شه‌رعى بێ‌ ده‌نگى هه‌لبژێرن؟ به‌تایبه‌تى – سه‌عدى کورى وه‌قاص که‌ یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ى موژده‌ى به‌هه‌شتى پێدراوه‌- له‌ کاتێکدا که‌ ده‌سه‌لاتى لا بردنى بێ‌ شه‌رعیه‌که‌یان هه‌بێ؟

بێگومان کرده‌وه‌کانى هاوه‌لانى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بریتین له‌ جێ‌ به‌جێ‌ کردنى قسه‌ و ره‌فتاره‌کانى پێغه‌مبه‌رى خوا، وه‌ تێگه‌یشتنێکى ته‌واویان هه‌بووه‌ بۆ ناوه‌رۆکى فه‌رمایشته‌کانى پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، که‌ مه‌به‌ستى له‌ له‌ناو بردنى ئه‌و پت و په‌یکه‌رانه‌ بووه‌ که‌ خه‌لک وه‌ک خوایه‌ک سه‌یرى ده‌کردن وده‌یان په‌رست، که‌ هۆکارى قه‌ده‌غه‌ کردنه‌که‌شى ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌ خه‌لک بۆ په‌رستن به‌کارى ده‌هێنان،وه‌ که‌ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر به‌ کردار پته‌کانى له‌ناوبردن و شکاندنى ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ بوو که‌ به‌ شێوه‌یه‌کى کردترى بۆ خه‌ڵکه‌که‌ى بسه‌لمێنى که‌ ئه‌وان خوایه‌ک ده‌په‌رستن تواناى به‌رگرى کردنى نیه‌ له‌ خودى خۆ!!! جا جۆن ده‌توانى سوود و زیانى بۆ که‌سێکى تر هه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌  ده‌توانم بلێن له‌م مه‌سه‌له‌ شه‌رعیه‌ کۆده‌نگى هاوه‌لانى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) هه‌یه‌ له‌وه‌ى که‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ په‌یکه‌ره‌که‌ په‌رستن نه‌بێت ئه‌وا زۆر ئاساییه‌ که‌ ده‌ستکارى نه‌کرێت و وه‌کو خۆى بمێنێته‌وه‌.

بۆیه‌ ئه‌وه‌ى تیرۆریستانى (داعش) کردیان له‌ رووخاندن و شکاندنى ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌کانى مۆزه‌خانه‌ى موسل  ده‌قاو ده‌ق پێچه‌وانه‌ى کردارى هاوه‌لانى خودى پێغه‌مبه‌رى خوا یه‌ ،و نیشانه‌ تێنه‌گه‌یشتنى سه‌قه‌ت و خوێندنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ یه‌ بۆده‌قه‌کانى ئیسلام...


زۆرترین خوێندراو