ساڵح یوسفى نوسه‌رو سیاسه‌تمه‌دار

6/24/2015 9:25:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

خه‌لیل عه‌بدوڵا  


ساڵح عه‌بدوڵڵا نه‌جمه‌دین ناسراو به‌ سه‌یدا ساڵح یوسفى نوسه‌رو سیاسه‌تمه‌دارێکى دیارى گه‌له‌که‌مانه‌.

له‌ساڵى 1918 له‌ بامه‌ڕنى له‌دایک بووه‌.
له‌ بامه‌ڕنیو به‌غدا خوێندویه‌تیو کۆلیجى شه‌ریعه‌ى به‌غداى ته‌واو کردووه‌.

له‌ناوه‌ڕاستى سییه‌کانى سه‌ده‌ى رابردوه‌وه‌ به‌شدارى جوڵانه‌وه‌ى سیاسى کردووه‌و که‌سایه‌تییه‌کى دیارى سیاسى بووه‌‌و له‌ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى حزبى هیوا‌و پارتى دیموکراتى کورد‌و بزووتنه‌وه‌ى سۆسیالیست بووه‌.
دوا کارى سیاسى سکرتێرى حزبى سۆسیالیستى کوردستان بووه‌.

سه‌ربارى کارى سیاسی، سه‌یدا ساڵح یوسفى شاعیرو نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نوسێکى دیار بووه‌.
سه‌رنوسه‌رى رۆژنامه‌ى ئه‌لته‌ئاخیو سه‌رنوسه‌رى گۆڤاره‌کانى رۆژى کوردستان‌و نوسه‌رى کورد‌و ستێر بووه‌.

وتارو نوسینه‌کانى له‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌‌و ئه‌وانى تر بڵاوکردۆته‌وه‌.
سه‌رۆکى یه‌کێتى نوسه‌ران‌و سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى رۆشنبیرى کورد‌و چه‌ند کۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیکایه‌کى تر بووه‌.

سه‌یدا ساڵح یوسفى بێجگه‌ له‌ خه‌بات‌و تێکۆشانى سیاسی، خزمه‌تێکى گه‌وره‌ى به‌بوارى رۆشنبیریو ئه‌ده‌بى کردووه‌.

25 ى حوزیرانى 1981 رژێمى به‌عس له‌رێى نامه‌یه‌کى بۆمبڕێژکراوه‌وه‌ شه‌هیدى کرد.

سڵاو له‌رۆحى پاکى سه‌یدا ساڵح یوسفى کوردپه‌روه‌ر‌و نوسه‌رو روناکبیر.


زۆرترین خوێندراو