سه‌رکرده‌یه‌کى کورد له‌لایه‌ن هێزه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کانى سوریاوه‌ کوژرا

11/2/2012 4:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز: کامه‌ران ره‌ئوف
یه‌کێک له‌ سه‌رکرده‌ کورده‌کانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل ئه‌مرۆ هه‌ینى له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌کداره‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانى سوریاوه‌ کورژا.

ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس به‌پشت به‌ستن به‌ به‌یاننامه‌یه‌کى رێکخراوى مافه‌کانى مرۆڤى سوریا بڵاویکردۆته‌وه‌، ئه‌مرۆ هه‌ینى شاهه‌ عه‌لى عه‌بدو که‌ ناسراوه‌ به‌ "نوجین دیریک" یه‌کێک له‌ سه‌رکرده‌کانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل که‌ سه‌ر به‌ پارتى یه‌کێتى دیموکراتیک له‌ شارى حه‌له‌ب له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانى سوپاى سوریا ئازاده‌وه‌ کوژراوه‌.

لاى خۆشیه‌وه‌ ئاژانسى فورات نیوز بڵاویکرده‌وه‌ که‌ شاها عه‌لی به‌رپرسى یه‌کینه‌کانى پاراستنی گه‌ل بووه‌ له‌ شارى حه‌له‌ب، له‌ رۆژى 26ى تشرینى یه‌که‌م له‌کاتى راده‌ستکردنه‌وه‌ى ته‌رمى 19 چه‌کدارى سوپاى سوریاى ئازاد به‌دیل گیرا، ئه‌مرۆش به‌رپرسانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل کوژرانى ناوبراویان راگه‌یاند.


زۆرترین خوێندراو