سووده‌کانى پشتێنى سه‌لامه‌تی

3/27/2014 11:30:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

 لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه‌: 

1.    پیشتێنى سه‌لامه‌تى رێژه‌ى گیان له‌ده‌ستدان که‌مده‌کاته‌وه‌ به‌ڕێژه‌ى 50 % .

2.    رێژه‌ى بریندارى که‌مده‌کاته‌وه‌ به‌ڕێژه‌ى 68 % .

3.    به‌کارهێنانى پشتێنى سه‌لامه‌تى زیان و به‌رکه‌وتنى مه‌ترسیدار که‌م ده‌کاته‌وه‌ به‌ڕێژه‌ى (50%) وه‌ گیان له‌ده‌ستدان که‌م ده‌کات به‌ڕێژه‌ى (60-70%).

4.    نزیکه‌ى (80%) هه‌موو زیانه‌ جه‌سته‌ییه‌کان له‌ ڕووادوه‌کانى ئوتومبێل له‌ناوچه‌ى (سه‌ر) ده‌بێت و ده‌بێته‌ مایه‌ى شڵه‌قاندن و خوێن به‌ربوونى مێشک و پاشان بورانه‌وه‌و مردن.

5.    ئه‌و مناڵانه‌ى که‌ پشتێنى سه‌لامه‌تیان به‌کارهێناوه‌ زیاتر پارێزراوتر بوون له‌ بریندارى و مردن .

6.    رێژه‌ى مردنى مناڵ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ 12 ئه‌وه‌نده‌ له‌کاتى ڕووداودا ئه‌گه‌ر پشتێنى سه‌لامه‌تى به‌کارنه‌هێنابێت یان له‌ کوشنى تایبه‌تى دانه‌نیشتبێت.

7.    له‌هه‌موو (100) منداڵێک که‌ به‌ڕووداوى هاتوچۆ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ده‌کرێت به‌به‌کارهێنانى پشتێنى سه‌لامه‌تى (80%) یان بپارێزرێن و گیان له‌ده‌ستنه‌ده‌ن.

8.    سه‌رنشینى ناو ئوتومبێل (25) جار زیاتر ئه‌گه‌رى گیانله‌ده‌ستدان و تێک شکاندنى جه‌سته‌یى هه‌یه‌ له‌حاڵه‌تى به‌کارنه‌هێنانیان بۆ پشتێنى سه‌لامه‌تى و هه‌ڵدرانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئوتومبێل له‌کاتى ڕووداوى هاتوچۆ.

9.    پشتێنى سه‌لامه‌تى بۆ سه‌رجه‌م سه‌رنشینانى ناو ئوتومبێل وه‌ک یه‌ک به‌سوده‌.

 

یه‌که‌م: که‌مکردنه‌وه‌ى هێزى به‌ریه‌ککه‌وتن/ 

له‌کاتى ڕوودانى به‌ریککه‌وتنى دوو ئوتومبێل، ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ناو ئوتومبێله‌که‌دان هه‌مان خێراى ئوتومبێله‌که‌ وه‌رده‌گرن. هێزى پیاکێشان له‌خێرایى (50کم) له‌کاتى نه‌به‌ستنى پشتێنى سه‌لامه‌تى وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ قاتى سێ‌ یه‌مى بینایه‌ک بکه‌ویته‌ خواره‌وه‌.

 

دووه‌م: ڕێگرى کردن له‌ به‌ریه‌ککه‌وتنى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ناو ئوتومبێلدان:

رێژه‌ى زۆرى برینداره‌ سه‌خته‌کان ئه‌نجامى به‌ریه‌ککه‌وتنى ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌ناو ئوتومبێلدایه‌ به‌یه‌کتری... ئه‌م پیاکێشانه‌ هیچى که‌متر نیه‌ له‌ به‌ریه‌ککه‌وتن به‌ پارچه‌کانى ناو ئوتومبێل.. لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ هێزى پیاکێشان له‌کاتى ڕووداوى هاتوچۆ واده‌کات که‌ کێشى که‌سه‌که‌ بۆ (10) ئه‌وه‌نده‌ زیاد بکات .

 

سێ‌ یه‌م: ڕێگرى کردن به‌ پیاکێشانى سه‌رنشین به‌ سه‌قفى ئوتومبێل:

له‌کاتى ڕووداوى هاتوچۆ و نه‌به‌ستنى پشتێنى سه‌لامه‌تى که‌ ئه‌مه‌- یه‌که‌م جۆرى پیاکێشانى پێده‌وترێت- به‌ر سه‌قفى ئوتومبێل ده‌که‌ون، یان ( جام، سوکان، ده‌رگاکان)، که‌ ئه‌مه‌ دووه‌م جۆر پیاکێشانه‌.

 

چواره‌م: ڕێگرى ده‌کات له‌ ده‌رپه‌ڕین بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئوتومبێل:

به‌کارهێنانى پشتێنى سه‌لامه‌تى سه‌رنشین له‌ کوشنى پێشه‌وه‌و دواوه‌ جێگیر ده‌کات و ڕێگرى ده‌کات له‌ ده‌رپه‌ڕین و پاشان به‌ریه‌ککه‌وتن له‌گه‌ڵا زه‌ویدا یان شێلان له‌لایه‌ن ئوتومبێله‌کانى تره‌وه‌ دواى ده‌رپه‌ڕین.

 
ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى تووشى شۆفێر و سه‌رنشین ده‌بن له‌کاتى نه‌به‌ستنى پشتێنى سه‌لامه‌تی:

1.    برینداربوونى سه‌ر و ئێسکه‌کان.

2.    برینداربوونى ده‌موچاو.

3.    برینداربوونى سنگ.

4.    برینداربوونى مل و بڕبڕه‌ى پشت.

5.    ده‌رپه‌ڕین بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئوتومبێل.



sul-traffic


زۆرترین خوێندراو