دوو ئۆتۆمبێلى کیا خه‌ڵاتى تایبه‌تمه‌ندى له‌ دیزاینى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ست دێنن

10/30/2014 11:11:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

کیا مۆتۆرز به‌ درێژایى چه‌ندین ساڵى رابردوو هه‌وڵى دروستکردنى ناووناوبانگیه‌تى له‌ بوارى دیزاینى خاوه‌ن کوالیتییه‌کى جیهانى، کۆمه‌ڵه‌ى دیزاینه‌ره‌ پیشه‌گه‌رییه‌کان له‌ ئه‌مریکا (IDSA) به‌مدواییه‌ ناووناوبانگێکى زۆرى خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ که‌ هێماى بازرگانیى کۆرى هه‌یه‌تى، ئه‌مه‌ش به‌ به‌خشینى دوو خه‌ڵاتى دیزاینى به‌نرخ. کیا خه‌ڵاتى تایبه‌تمه‌ندیی له‌ دیزاینى نێوده‌وڵه‌تى (IDEA) له‌ جۆرى گواستنه‌وه‌ بۆ هه‌ردوو ئۆتۆمبێلى ستینگه‌ر GT4ى ئه‌زموونى ‌و سۆڵ 2014 به‌ ده‌ستهێنا.

کیا خه‌ڵاتی برۆنزی-ى له‌ خه‌ڵاته‌کانى تایبه‌تمه‌ندى له‌ دیزاینى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ساڵى 2012 به‌ده‌ستهێنا بۆ دیزاینى ئۆتۆمبێلى کیا ریۆ-ى قه‌باره‌ مامناوه‌ند.به‌رنامه‌ى خه‌ڵاته‌کانى تایبه‌تمه‌ندى له‌ دیزاینى جیهانى (IDEA) به‌وپێیه‌ى که‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێکه‌ بۆ دیزاینه‌ جیهانییه‌ دانپێنراوه‌کان له‌سه‌ر ئاستى جیهان، رێز له‌و دیزاینانه‌ى که‌ جێ په‌نجه‌یان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر کوالیتیى ژیان ده‌نێت ‌و مژده‌ ده‌دات به‌ کاریگه‌ریى ئابوورییه‌کى تێبینیکراو له‌ رێگه‌ى داهێنان له‌ به‌شه‌کانى وه‌ک: ئۆتۆمبێل ‌و گواستنه‌وه‌ ‌و ستراتیجییه‌تى دیزان ‌و که‌لوپه‌لى کۆمپیوته‌ر ‌و کار ‌و به‌شداریکردنه‌کانى ژینگه‌ ‌و چه‌ندانى تر. رکابه‌رییه‌کان له‌ ساڵى 2014 بریتی بوون له‌ 2000 پاڵێوراو له‌ 39 وڵات که‌ هه‌ر پاڵێوراوێک به‌ ته‌نیا هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ کرا،له‌ رووى داهێنان ‌و سووده‌کانى که‌ به‌کارهێنه‌ر یاخود کڕیار به‌ده‌ستیدێنێ سه‌ربارى به‌رده‌وامیدان ‌و سه‌رنجڕاکێشیى دیمه‌ن.

له‌ لێدوانێکیدا له‌وباره‌یه‌وه‌ (تۆم کێرنز) گه‌وره‌ دیزاینه‌ر له‌ سه‌نته‌رى دیزاینى کیا له‌ ئه‌مریکا (KDCA) رایگه‌یاند:"خه‌ڵاته‌کانى تایبه‌تمه‌ندى له‌ دیزاینى رێزلێنانى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌کى راسته‌قینه‌یه‌ له‌سه‌ر تواناکانى تیمى دیزاین له‌ کیا مۆتۆرز". پێشبینیى تایبه‌ت به‌ ئۆتۆمبێلى ستینگه‌ر له‌ بیرۆکه‌یه‌کى وه‌رگیراو هاتووه‌، به‌ڵام خاوه‌نى کاریگه‌رییه‌کى مه‌زنه‌، پرسیارمان کرد ئه‌و کاره‌ سه‌باره‌ت به‌و تیمى دیزاینه‌ى که‌ باره‌گاکه‌ى ده‌که‌وێته‌ کالیفۆڕنیا چۆن ده‌بێت، بۆ جێبه‌جێکردنى تێڕوانینمان سه‌باره‌ت به‌ ئۆتۆمبێلى کیا-ى خاوه‌ن ئه‌دایه‌کى به‌رز له‌گه‌ڵ جه‌ختکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر شێوازى دیزاینى ده‌ره‌وه‌ که‌ زۆر سه‌رنجڕاکێشه‌ ‌و هه‌روه‌ها دینامیکیه‌تى لێخوڕینى که‌ هاوتاى نیه‌. هه‌رچى سه‌باره‌ت به‌ ئۆتۆمبێبى سۆڵ-ه‌ ره‌نگه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڤڕکی بێت که‌ تیمه‌که‌مان رووبه‌رووى بۆته‌وه‌ که‌ ئه‌ویش دووباره‌ داهێنانى ئایکۆنه‌یه‌کى دیاریکراوه‌، که‌ له‌سه‌رت پێویسته‌ گیانێکى نوێ ببه‌خشى بێ فه‌رامۆشکردنى ناوه‌ڕۆکى سه‌ره‌کى که‌ وایکردووه‌ دیمه‌نه‌ ره‌سه‌نه‌که‌ى زۆر سه‌رنجڕاکێش بێت. له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا ناکرێ زۆر دڵخۆش بین به‌ ئه‌نجامه‌کانى که‌ هه‌یه‌".

تیمی دیزاینى کیا به‌ سه‌رۆکایه‌تیى به‌ڕێز (پیته‌ر شرایه‌ر) سه‌رۆکى کۆمپانیاى کیا مۆتۆرز ‌و سه‌رۆکى به‌شی دیزاین له‌ ساڵى 2006ه‌وه‌، جێگه‌ى رێز ‌و ده‌ستخۆشی بوون به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام به‌ ره‌چاوکردنى ئه‌و کاره‌ى که‌ پڕیه‌تی له‌ داهێنان ‌و مۆرکى ئه‌وروپاى به‌سه‌ردا زاڵه‌، هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ى ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ گه‌وره‌یه‌ى که‌ له‌ هێماى کیا-ى بازرگانى دروستیکرد ‌و به‌شداریى له‌ گه‌شه‌پێدانى له‌سه‌ر ئاستى جیهانى گه‌شه‌سه‌ندوو به‌ درێژایى ئه‌و پێنج ساڵه‌ى دوایى. خه‌ڵاتى تایبه‌تمه‌ند له‌ دیزاینى نێوده‌وڵه‌تى (IDEA) بریتییه‌ له‌ سێیه‌م گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتى دیزاین که‌ ئۆتۆمبێلى نه‌فه‌ر هه‌ڵگرى هاوچه‌رخ له‌ نه‌وه‌ى دووه‌مى کیا سۆڵ 2014 به‌ ده‌ستیهێنا، ئه‌مه‌ش دواى به‌ده‌ستهێنانى هه‌ردوو خه‌ڵاتى "Red Dot" ‌و "iF". هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ئۆتۆمبێلى ئه‌زموونیى GT4 ستینگه‌ر گرنگیپێدانى  راگه‌یاندن ‌و پیشه‌سازیی له‌ سه‌رانسه‌رى جیهان به‌ده‌ستهێنا به‌رامبه‌ر دیمه‌نه‌ له‌خۆبردوو ‌و وه‌رزشییه‌ سه‌رسووڕهێنه‌ره‌که‌ى.


زۆرترین خوێندراو