ژنێکى ئه‌مریکى خۆى ده‌کاته‌ قوربانى مناڵه‌که‌ى ناوسکى

1/19/2015 1:22:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
زانا عارف پێنجوێنى – ئه‌مه‌ریکا 

ئاشڵى خانمه‌ ئه‌مریکى ته‌مه‌ن 24 ساڵ زۆر دڵ خۆش بوو به‌و ژیانه‌ى که‌ تێیدایه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ که‌ى که‌ خاوه‌نى منداڵێکن پێکه‌وه‌. 

ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ جارجار ئه‌ژنۆکانى زۆر ده‌خورا بۆیه‌ بڕیارى دا سه‌ردانى پزیشک بکات. پاش ته‌نها سه‌یرکردن پزیشکه‌که‌ وتى له‌وانه‌یه‌ ته‌نها هه‌وکردن بێ یان جومگه‌کانت. بۆیه‌ ئه‌ویش زۆر گوێى نه‌دایه‌ 

پاش 2 مانگ ئازه‌ره‌که‌ ڕوله‌زیاد بون بوو بۆیه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆلاى پزیشک پاش پشکنین داوایان لێکرد چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامه‌که‌ى بێت له‌ هۆڵى چاوه‌ڕوان کردن.

له‌کاتى بانک کردنى له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه‌. ئاشڵى ته‌مه‌ن 24 ساڵ ده‌ڵێ پزیشکه‌که‌ بێتاقه‌تیه‌کى زۆر به‌ڕوخساریه‌وه‌ ده‌بینرا. پاشان پزیشکه‌که‌ وتى که‌تۆ توشى ژێرپه‌نجه‌ى ئێسک بویت. ئاشڵى له‌وه‌ڵامدا وتى نه‌خێر کێ شتى وانیه‌ پاشان ده‌سى کرد به‌گریان وه‌ ووتى ئه‌ى چاره‌سه‌ر پزیشک وتى ده‌بێت به‌زوترین کات عیلاجى کیمیاوى بۆبکرێت. ئاشڵى له‌وه‌ڵامدا ووتى من ناتوانم چاره‌سه‌رى کیمیاوى وه‌بگرم، چونکه‌ دووگیانم بۆیه‌ هه‌رگیز منداڵێکى ته‌ندروست باش له‌ سکمدا ناکه‌مه‌ قوربانی. 

پزیشک ته‌نها شه‌ش مانگى بۆ دانا تا له‌ ژیاندا بمێنى ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت . ئاشڵى له‌وه‌ڵامدا وتى من خۆم ده‌که‌مه‌ قوربانى منداڵاکانم بۆ ئه‌وه‌ى بزانن من چه‌ند ئه‌وانم خۆش ده‌وێت.بڕیارى دا که‌ چاره‌سه‌ره‌که‌ وه‌ر نه‌گرێت.


زۆرترین خوێندراو