پیاوێکى به‌ریتانى 7 مار ده‌دزێت تا به‌دیارى پێشکه‌شى کچه‌که‌ى بکات

2/6/2015 12:29:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز

پیاوێکى به‌ریتانى 7 مارى له‌ باخچه‌ى ئاژه‌ڵان دزى تاوه‌کو له‌رۆژى له‌دایک بونى کچه‌که‌یدا به‌دیارى پێى ببه‌خشێت .

به‌پێى رۆژنامه‌ى ده‌یلى میرورى به‌ریتانى ،پیاوێکى به‌ریتانى به‌ناوى (دانیل ئۆرتۆن) که‌ته‌مه‌ى 37 ساڵ بووه‌ له‌یه‌کێک له‌ باخچه‌ى ئاژه‌ڵان 7 مارى دزیووه‌ تاوه‌کو پێشکه‌شى کچه‌که‌12 ساڵانه‌که‌ى بکات له‌رۆژى له‌دایک بونیدا .

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌کارمه‌ندانى ئه‌و باخچه‌وه‌ چاودێرى کراوه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ ئۆرتۆن ئه‌و حه‌وت ماره‌ىله‌گه‌ڵخۆیدا بردوه‌ بۆناو ئۆتۆمبێله‌که‌ى ،به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ دادگاى به‌ریتانى سزاى داراى ئه‌و پیاوه‌ى دا ،غه‌رامه‌کردنى به‌بڕى 610 جونه‌ى ئسترلینى . 

"دانیل ئۆرتۆن" له‌داگا دانیناوه‌ به‌وه‌ى که‌ویستویه‌تى ئه‌و مارانه‌ وه‌ک دیارى پێشکه‌ش به‌کچه‌که‌ى بکات له‌رۆژى له‌دایک بوونیدا.


زۆرترین خوێندراو