شۆردن و وشکردنه‌وه‌ى قژو له‌ماوه‌ى 5 خوله‌کدا

10/20/2015 1:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


 گه‌نجێکى چینى ئامێرێکى شۆردن و وشکردنه‌وه‌ى قژ له‌ماوه‌ى 5 خوله‌کدا دروست ده‌کات .

تشن جانک ئه‌و گه‌نجه‌ چینیه‌ى که‌به‌هۆى بونى گرفتى شۆردنى سه‌رى باپیرى که‌توشى شه‌له‌ل بووه‌ ، توانى ئامێرێکى شۆردن و وشکردنه‌وه‌ى قژ دروست بکات که‌له‌ماوه‌ى 5 ده‌قه‌دا کاره‌که‌ ئه‌نجام ئه‌دات .

ئامێره‌که‌ پێکهاتووه‌  له‌کڵاوى ماتۆر سوار و ده‌به‌یه‌کى ئاو که‌ دوو لیتر له‌خۆ ده‌گرێت ،هه‌روه‌ها بۆردێکى ئه‌لکترۆنى بۆ به‌کارهێنان و کۆنترۆڵکردنى سه‌رشۆردن و وشکردنه‌وه‌که‌ .

تشین بۆ گه‌یشتن به‌م ئامێره‌ 18 کڵاوى به‌کار هێناوه‌ تاگه‌یشتوه‌ به‌کۆتایى کاره‌که‌ى سه‌ره‌تاش له‌سه‌ر باوکى تاقی کردۆته‌وه‌و سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر هێناوه‌ .

ئه‌و گه‌نجه‌ چینه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ دروستکردنى ئامێره‌که‌ى بۆ باپیرى نه‌کردووه‌ به‌ڵکو به‌هیواى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و مرۆڤانه‌ى نه‌خۆشن و توانى ئه‌وه‌یان نیه‌ سه‌رى خۆیان بشۆن به‌کارى بهێنن .


 
سه‌رچاوه‌ : غرائب  و عجائب   
 


زۆرترین خوێندراو