کچێکى ئۆردنى سه‌ره‌ڕٍاى ڕێگریه‌کان نازناوى به‌رنامه‌ى خۆشترین ده‌نگى به‌ده‌ست هێنا

12/27/2015 5:17:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


هونه‌رمه‌ندى میسرى  شیرین عبدوه‌هاب ئاشکرایکرد ئه‌و فشارانه‌ى که‌ نیدا شه‌راره‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ گیرۆده‌بووه‌ له‌ به‌رنامه‌ى خۆشترین ده‌نگ به‌ ده‌رکه‌وت .

له‌ زنجیره‌ى کۆتاى به‌رنامه‌ى خۆشترین ده‌نگ هونه‌رمه‌ند شیرین عبدلوه‌هاب ڕایگه‌یاند که‌ که‌س و کاره‌که‌ى نیدا به‌توندى دژى ئه‌وه‌بون به‌شدارى به‌رنامه‌که‌ بکات به‌ تایبه‌تى باوکى .

وتیشى :"سه‌ڕاڕاى ئه‌وه‌ى که‌س و کارى ڕێگیرى زۆریان لێکرد بۆ به‌شداریکردنى له‌و به‌رنامه‌یه‌دا به‌ڵام سه‌رکه‌وتووو نه‌بون سه‌ره‌ڕایى ئه‌وه‌ى به‌ جلو به‌رگێکى زۆر باڵا پۆشى جوانى له‌ به‌رنامه‌کان ده‌رکه‌وت و توانى نازانى ئه‌م ساڵى خۆشترین ده‌نگ به‌ ده‌ست بهێنێت .

به‌ هۆى هه‌وڵه‌کانى نیدا شه‌راره‌، زۆرترین ده‌نگه‌کانى جه‌ماوه‌رى به‌ده‌ستهێنا و توانى به‌سه‌ر حه‌مزه‌ فه‌زڵاوى له‌ تونس و عه‌لى یه‌وسف که‌ له‌ عیراقه‌وه‌ به‌شدارى کردبوو، له‌گه‌ڵ کریستین سه‌عید_ى لوبنانی، سه‌ر بکه‌وێت.

له‌ ئه‌لقه‌ى کۆتایى وه‌رزى سێیه‌مى به‌رنامه‌که‌، هه‌ریه‌ک له‌ کریستین له‌ تیپى کازم ساهیر و نیدا له‌ تیپى شیرین و حه‌مزه‌ له‌ تیپى سابر ره‌فاعى و عه‌لى له‌ تیپى عاسی، کێبڕکێیان له‌سه‌ر نازناوه‌که‌ کرد.

وه‌رزى سێیه‌مى به‌رنامه‌که‌ له‌ مانگى سیپته‌مبه‌رى رابردووه‌وه‌ له‌ بیره‌وت له‌سه‌ر که‌ناڵى MBC ده‌ستى پێکرد، له‌گه‌ڵ نازناوه‌که‌، نیدا شه‌راره‌ ده‌بێته‌ خاوه‌ن گرێبه‌ستێک بۆ ده‌رکردنى ئه‌لبوومێکى ته‌واو. 


زۆرترین خوێندراو