خه‌ڵاتى باشترین فیلم به‌خشرایه‌ فیلمى سپۆتلایت

2/29/2016 6:21:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


فیلمى سپۆتلایت، سه‌باره‌ت به‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى بۆستن گلۆب له‌سه‌ر ده‌ستدرێژى سێکسى بۆ سه‌ر منداڵێک له‌ کڵێسایه‌کى کاتۆلیک، خه‌ڵاتى باشترین فیلمى له‌ 88 ته‌مین خه‌ڵاتى ئه‌کادمى به‌ده‌ست هێنا، له‌ فیلمه‌ به‌هێزه‌کانى ترى وه‌کو ڕڤینێنت، ماد ماکس،ڕووم و برج ئۆف سپایسى برده‌وه‌.

لیناردۆ دیکاپریۆ خۆشخاڵ بوو کاتێک ڕۆژى شه‌وى یه‌کشه‌ممه‌ یه‌که‌م خه‌ڵاتى ئۆسکارى برده‌وه‌.

ئه‌و ئه‌کته‌ر به‌ ناوبانگه‌ بۆ ڕۆڵى گرنگى له‌ فیلمى ڕڤنێنت ئه‌م خه‌ڵاته‌ى پێ به‌خشرا  چه‌ندین کیلۆمه‌تر به‌ به‌فر ده‌بڕێت بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌. ناوبراو سوپاسى هه‌مو تیمه‌که‌ى کرد که‌ کاریان له‌گه‌ڵدا کردووه‌. له‌ کاتى وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌که‌یدا هۆشدارى ئه‌وه‌ى دا که‌ گۆڕانى که‌شو هه‌وا شتێکى ڕاسته‌قینه‌یه‌.

ئالیهاندرۆ ئیناریتو ده‌رهێنه‌رى فیلمى ڕڤنێنت بۆ دوهه‌م ساڵ له‌سه‌ یه‌ک خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنه‌رى به‌ ده‌ستهێنا پاره‌که‌ بۆ فیلمى بێردمان خه‌ڵاتى برده‌وه‌.

ئیمانوێڵ لوبزکى مێژووى تۆمار کرد به‌ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى ئۆسکار بۆ سێ ساڵ له‌سه‌ر یه‌ک ئه‌م ساڵ به‌هۆى کار کردنى بوو له‌ ڕڤنێنت.

برى لارسن که‌ به‌ شێوه‌یه‌کى زۆر چاوه‌ڕوان ده‌کرا خه‌ڵاتى ئۆسکار بۆ باشترین خانمه‌ هونه‌رمه‌ند به‌ده‌ست بهێنێت، بێ ئومێد نه‌کرا، خه‌ڵاته‌که‌ برده‌وه‌ به‌هۆى ڕۆڵى له‌ فیلمى ڕووم.

ماد ماکس که‌ بۆ باشترین فیلم پێشنیاز کرابوو شه‌ش ئۆسکارى ترى برده‌وه‌ ئه‌وانه‌ش بریتى بوون له‌ باشترین دیزاین، باشترین مکیاژ، باشترین ده‌رهێنان و باشترین ده‌نگ.

به‌ پێى مه‌زه‌نده‌ زیاتر له‌ 40 ملیۆن که‌س له‌ سه‌رانسه‌رى جیهانه‌وه‌ بینه‌رى ئه‌و ڕێوه‌ڕه‌سمه‌ى شه‌وى یه‌کشه‌ممه‌ بوون.


 سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو