ئه‌زهه‌ر بڕیارى کوشتنى پشیله‌یه‌ک ده‌ره‌ده‌کات

4/4/2016 8:53:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز



میدیاکانى میسر بڵاویان کرده‌وه‌ له‌پێناو ڕێگرى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاژاوه‌، ئه‌زهه‌ر بڕیارى کوشتنى پشیله‌یه‌کى ده‌رکردووه‌. 

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى پشیله‌یه‌ک له‌ تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌وه‌ى که‌ گوایه‌ وه‌ک مرۆڤ قسه‌ ده‌کات، له‌ میدیاکانى میسر بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ ئه‌زهه‌ر بڕیارى کوشتنى ئه‌و پشیله‌یه‌ى ده‌رکردووه‌، له‌ ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاژاوه‌ له‌و وڵاته‌.

به‌گوێره‌ى میدیاکانى میسر، ئه‌زهه‌ر ئه‌وه‌ى به‌ یه‌کێک له‌ نیشانه‌کانى کۆتایى دونیا ناو بردووه‌، به‌ڵام ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ ڕاست ده‌رنه‌چوو، دواى ئه‌وه‌ى شاره‌زایان سه‌یرى دیمه‌نه‌ ڤیدیۆیه‌کانیان کرد و بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ پشیله‌که‌ ته‌نها ئه‌و کاته‌ ده‌نگى لێوه‌ دێت که‌ له‌ ناو ده‌ستى خاوه‌نه‌که‌یه‌تى که‌ خانمێکى میسرییه‌ و زانرا که‌ ئه‌وه‌ ژنه‌که‌یه‌ قسه‌ ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ى که‌س هه‌ستى پێبکات، ئه‌و جۆره‌ قسه‌کردنه‌ش هونه‌رێکه‌ و پێى ده‌وترێت (له‌ زگه‌وه‌ قسه‌کردن).


زۆرترین خوێندراو